خەبات‮ : ‬ساسان دەروێش‮ ‬
‮ ‬كۆمەڵەی‮ ‬دۆستایەتی‮ ‬كورد ئەڵمان،‮ ‬بانگهێشتی‮ ‬ڕۆژنامەنووسی‮ ‬ئەڵمانی‮ ‬خاتوو كریستینا‮ ‬ڕۆدۆڵف كرد بۆ شاری‮ ‬بەرلین بۆ سازكردنی‮ ‬سیمینارێك بە هاوكاریكردنی‮ ‬سروە عارف بەرزنجی،‮ ‬جێگری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬كۆمەڵەو ئارمانج نێروەی‮ ‬بەرپرسی‮ ‬بەشی‮ ‬ڕاگەیاندن و وەرزش لە كۆمەڵەی‮ ‬ناوبراو بۆ خستنە‮ ‬ڕووی‮ ‬نێوەڕۆكی‮ ‬پەرتوكەكەی‮ ‬بە ناوی‮ ‬ئیمپراتۆریەتی‮ ‬هەڵۆكان لە كوردستان و دەربڕینی‮ ‬بیروڕای‮ ‬بەرانبەر گەلی‮ ‬كورد وكوردستان لە دوای‮ ‬سەردانەكەی‮ ‬بۆ كوردستان كە لە سەرەتایی‮ ‬ساڵی‮ ‬2019‮ ‬ئەنجامی‮ ‬دابوو،‮ ‬بە ئامادەبوونی‮ ‬بەشێكی‮ ‬بەرچاو لە‮ ‬ڕەوەندی‮ ‬كوردی‮ ‬ئەو شارە كە بەخۆشحاڵیەوە داواكەیانی‮ ‬پەسەندكرد و سیمناریكی‮ ‬لەوبارەیەوە پیشكەشكردن‮.
‬
شایانی‮ ‬باسە كچە‮ ‬ڕۆژنامەنووسی‮ ‬ئەڵمانی‮ ‬خاتوو كریستینا‮ ‬ڕۆدۆڵف خاوەنی‮ ‬چەندین پەرتوكی‮ ‬تری‮ ‬بواری‮ ‬سەربازییە و لەوبوارەدا ئەزمونێكی‮ ‬دەوڵەمەندی‮ ‬هەیە و ناسراوە،‮ ‬دوابەرهەمی‮ ‬بۆ كورد و كوردستانە ئەمەش لە‮ ‬ڕوانگەی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە خۆیی‮ ‬بە دۆستی‮ ‬كورد دەزانێ گوتی‮: ‬پەرتوكەكەم بەشێوەی‮ ‬ڕۆمان نووسیوە گوزارشت لە گێڕانەوەی‮ ‬كۆمەڵێك‮ ‬ڕاستی‮ ‬دەربارەی‮ ‬مێژوویی‮ ‬كورد و كوردستانە كە دەمەوێت ئەڵمانەكان زانیاری‮ ‬زیاتریان هەبێت دەربارەی‮ ‬كورد وكوردستان و پێشمەرگە بۆ ئەو مەبەستەش پێویستم بەزانیاری‮ ‬زیاتر هەبوو بەهاوكاری‮ ‬هەمان كۆمەڵە توانیم بۆ ماوەی‮ ‬چوار هەفتە سەردانی‮ ‬كوردستان بكەم كە خەونی‮ ‬لە مێژینەم بوو كوردستان ببینم و لە نزیكەوە‮ ‬لەگەڵ خەڵكی‮ ‬كورد و پێشمەرگە بدوێم،‮ ‬پاشان گوتی‮: ‬كاتێك لە ئاسمانەوە لە نیو فڕۆكەكە‮ ‬ڕوانیمە هەولێر وەك جاڵجالۆكە هاتە پیش چاوم بۆمن شتێكی‮ ‬زۆر سەرنج‮ ‬ڕاكێش بوو كە دواجار خەونەكەم هاتە دیی‮ ‬وگەیشتمە هەولێر‮. ‬لە سەردانەكەمدا زیاتر بۆم دەركەوت كە گەلی‮ ‬كورد چەند میوان دۆست وئازیز ومیهرەبان و پڕ‮ ‬لە شارستانیەتن‮ ‬،‮ ‬كوردستان پڕلە جوانی‮ ‬و لانەی‮ ‬هەڵۆكانە،‮ ‬هەروەها گوتی‮: ‬ئەوەی‮ ‬لە میدیاكانەوە گوێ بیستی‮ ‬بووین هەموویم بەچاوی‮ ‬خۆم بینی‮ ‬هەرلەسەردانی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگە كە چۆن بە ئیرادەیەكی‮ ‬بەرزیی‮ ‬ئازایەتی‮ ‬و قارەمانیانەوە داعشیان تێكشاكاند و بەشداری‮ ‬شەڕی‮ ‬موسڵ و ئازادكردنی‮ ‬بوون بەمەش هەموو ئەوروپایان پاراست لە تیرۆر بەم جوامێرییەیان‮.

بۆ زیاتر زانیاری‮ ‬لەسەر ئەم‮ ‬ڕۆژنامەنووسە وسیمینارەكە وكاری‮ ‬داهاتوویی‮ ‬سروە عارف بەرزنجی‮ ‬بۆ خەبات گوتی‮: ‬لە‮ ‬ڕوانگەی‮ ‬هەوڵەكانمان بۆ زیاتر ناساندنی‮ ‬كورد و راستەكان لەسەر كورد بەجیهان هەروەك ئاشكرایە لاتان بانگهێشتی‮ ‬خاتوو كرستینامان كرد كە نوسەرو‮ ‬ڕۆژنامەنووسیكی‮ ‬ئەڵما نیە و لە خۆشەویستی‮ ‬بۆ كورد وبەشدای‮ ‬كرد بوو لە چالاكیەكانی‮ ‬پشتگیری‮ ‬كردنی‮ ‬لە‮ ‬ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان لە ئە لمانیا و لوكسمبورگ وە ئیستاش خە ریكی‮ ‬نووسینی‮ ‬ڕۆمانێكە لە سەر كورد وكوردستان بۆ ئەو مەبەستەش بەیاوەری‮ ‬كاك فەیسەڵ عامودە سەردانی‮ ‬كوردستانی‮ ‬كرد و ئەندامی‮ ‬كۆمەڵەكەمان كاك ئارمانج نێروەی‮ ‬و سەندیكایی‮ ‬ڕۆژنامەنوسانی‮ ‬دهۆك و كاك‮ ‬ڕەقیب محمود هاوكاری‮ ‬باشیان كرد‮. ‬پاش گەرانەوەی‮ ‬لە سیمانارەكەیدا بە دریژی‮ ‬باسی‮ ‬كارو چالاكیەكان و دیدار وسەردانەكانی‮ ‬كرد لە كوردستان كە بەمەبەستی‮ ‬ئەوە بوو لە نزیكەوە لەگەڵ‮ ‬خەڵك و سیاسەتمەداران و‮ ‬ڕۆشنبیران لەسەر بابەتەكانی‮ ‬ناوەڕۆكی‮ ‬پەرتوكەكەی‮ ‬بدوێت و زانیاری‮ ‬دروست بنوسێت هەروە ها سەردانی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬پیشمەرگە بكات‮ . ‬لە وەڵامی‮ ‬پرسیارەكانی‮ ‬ئێمە وئامادەبواندا خاتووكریستینا خۆشەویستی‮ ‬خۆی‮ ‬بۆ گەلی‮ ‬كورد دەربڕی‮ ‬و گوتی‮ ‬ئەز كوردم‮‬،‮ ‬هەروەها جەختی‮ ‬كردەوەكە ئەو زۆر سەرسام بوو بەریزگرتن ومیوان دۆستی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان و پیشكە وتن و ئاوەدان كردنەوەی‮ ‬هەرێم سەرەڕای‮ ‬شەڕی‮ ‬ناوچەكە‮ ‬،‮ ‬ئەوەی‮ ‬لە هەموی‮ ‬زیاتر پێی‮ ‬سەرسام بوو،‮ ‬هەبوونی‮ ‬ئارامی‮ ‬و ئاساێش لە هەریمی‮ ‬كوردستان و ئازایەتی‮ ‬پیشمەرگە‮ ‬بوو بۆیە بریاری‮ ‬دا پەرتوكیكی‮ ‬تریش بنوسێت‮،‮ ‬بۆ ئەم كارەش خاتوو سروە عارف گوتی‮: ‬سەركەوتنی‮ ‬ئەم سەردانەی‮ ‬زیاتر خاتوو كریستینایی‮ ‬هاندا بۆ پشتگیری‮ ‬كردنی‮ ‬كورد ونوسینی‮ ‬بەردەوام لەسەر كورد،‮ ‬هەر لە میانەی‮ ‬سیمینارەكەشدا بڕیارماندا وێرای‮ ‬ئەم پەرتوكەی‮ ‬بەناوی‮ ‬ئیمپراتۆریەتی‮ ‬هەڵۆكان،‮ ‬پەرتوكێكیش تایبەت بە ئازایەتی‮ ‬پێشمەرگە بەزمانی‮ ‬ئەڵمانی‮ ‬بنوسێت و ئێمەش هاوكاری‮ ‬بكەین و دواتر من وەریگێڕمە سەر زمانی‮ ‬ئینگلیزی‮ ‬وعەرەبی‮ ‬تا زیاتر پێشمەرگەو ئازایەتی‮ ‬بەجیهان بناسێنین و لە ئیستاو دواڕۆژیشدا لە ئەرشیفی‮ ‬مێژووی‮ ‬جیهاندا ناوی‮ ‬پێشمەرگە هەر بەپرشنگداری‮ ‬بمێنێتەوە،‮ ‬خۆشبەختانە وەزارەتی‮ ‬پیشمەرگەی‮ ‬هەرێم‮ ‬ڕەزامەندی‮ ‬دەربڕی‮ ‬دەربارەی‮ ‬نوسینی‮ ‬پەرتوكی‮ ‬لەسەر پێشمەرگەو خاتوو كریستینا پلانی‮ ‬هەیە‮ ‬لەم ساڵەدا سەردانی‮ ‬دووەم بكات بۆ كوردستان بەمەبەستی‮ ‬زانیاری‮ ‬كۆكردنەوە لەسەر بابەتەكانی‮ ‬پەرتوكی‮ ‬ناوبراو‮.‬