خه‌بات‮: ‬عەلی‮ ‬بانیشاری
وتەبێژی‮ ‬فراكسیۆنی‮ ‬پارتی‮ ‬لە پەرلەمانی‮ ‬كوردستان دەڵێت‮: ‬بەحكومی‮ ‬ئەوەی‮ ‬بەڕێز نێچیرڤان بارزانی‮ ‬كاندیدی‮ ‬پارتی‮ ‬و‮ ‬یەكێتی‮ ‬و گۆڕان و پێكهاتەكانە و هەموو ئەو لایەنانەیە كە رێككەوتنامان هەیە لەگەڵیان بۆ پێكهێنانی‮ ‬حكوومەت چاوەڕوان دەكەین زیاتر لە‮ ‬90‮ ‬دەنگی‮ ‬پەرلەمانتاران بەدەست بهێنێت‮. ‬لەبارەی‮ ‬رووبەڕووبوونەوەی‮ ‬گەندەڵی‮ ‬لەم خولەی‮ ‬پەرلەماندا؟ پێشەوا هەورامانی‮ ‬دەڵێت‮: ‬چاوپۆشی‮ ‬لە گەندەڵی‮ ‬هیچ كاربەدەستێكی‮ ‬حكوومەت ناكەین،‮ ‬ئەگەر وەزیرێك‮ ‬یان كاربەدەستەكە پارتیش بێت‮.‬

وتەبێژی‮ ‬فراكسیۆنی‮ ‬پارتی‮ ‬لە پەرلەمانی‮ ‬كوردستان بەخەبات‮‬ی‮ ‬راگەیاند‮” ‬لەم هەفتەیەدا كۆبوونەوەی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان دەكرێت و كاندیدی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێم بە‮ ‬غیبابی‮ ‬هەڵدەبژێردرێت،‮ ‬پاش هەڵبژاردنی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێم ماوەیەك دیاری‮ ‬دەكرێت بۆ ئەوەی‮ ‬بێتە پەرلەمان و سوێند بخوات‮”. ‬سەبارەت بە رێكەوتنی‮ ‬لایەنەكان لەسەر دەنگ بە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی؟ پێشەوا هەورامانی‮ ‬گوتی‮” ‬بەڕێز نێچیرڤان بارزانی‮ ‬كاندیدی‮ ‬پارتی‮ ‬و‮ ‬یەكێتی‮ ‬و گۆڕان و پێكهاتەی‮ ‬توركمان و مەسیحیەكانە بۆ سەرۆكی‮ ‬هەرێم كوردستان و پێشتر رێكەوتن لەوبارەیەوە كراوە و ئەو لایەنانە وتوویانە كە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی‮ ‬تەنها كاندیدی‮ ‬پارتی‮ ‬نییە‮”.‬

ناوبراو گوتیشی‮” ‬بەپێی‮ ‬رێكەوتنی‮ ‬پارتی‮ ‬لەگەڵ لایەنەكان،‮ ‬چاوەڕوان دەكەین بەڕێز نێچیرڤان بارزانی‮ ‬زیاتر لە‮ ‬90‮ ‬دەنگی‮ ‬پەرلەمانتاران بەدەست بهێنێت،‮ ‬ئەو دەنگانەی‮ ‬دیكەش كە دەمێننەوە لەگەڵ دەنگدان نین بە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی‮. ‬
لەبارەی‮ ‬چوار كاندیدەكەی‮ ‬دیكەی‮ ‬بۆ پۆستی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێم؟ هەورامانی‮ ‬گوتی‮: ‬ئەوانەی‮ ‬خۆیان كاندید كردووە بۆ ئەو پۆستە و هاتوونەتە ناو پرۆسەیەكی‮ ‬وەها دەزانن ئەنجامەكەی‮ ‬چۆنە،‮ ‬بۆیە پێموایە ئەوە پێی‮ ‬ناوترێت منافەسە،‮ ‬ئەگەر ئەو كاندیدانە‮ ‬40‮-‬50‮ ‬دەنگی‮ ‬پەرلەمانتارانیان بەدەست بهێنایە ئەوكات ناوی‮ ‬لێدەنرا منافەسە‮”. ‬
سەبارەت بەكاتی‮ ‬پێكهێنانی‮ ‬كابینەی‮ ‬نوێ؟ وتەبێژی‮ ‬فراكسیۆنی‮ ‬پارتی‮ ‬لە پەرلەمانی‮ ‬كوردستان دەڵێ‮” ‬دوای‮ ‬دەستبەكاربوونی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێم،‮ ‬كاندیدی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكوومەت رادەسپێردێت بۆ ئەوەی‮ ‬لەماوەی‮ ‬30‮ ‬رۆژدا كابینەكە پێكبهێنێت‮. ‬

پێشەوا هەورامانی‮ ‬پێی‮ ‬وایە كەمتر لەو‮ ‬30‮ ‬رۆژە حكوومەت پێكدەهێنرێت‮. ‬لەبارەی‮ ‬رادەستكردنەوەی‮ ‬پۆستی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬پەرلەمان بە‮ ‬یەكێتی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬كوردستان؟ وتەبێژی‮ ‬فراكسیۆنی‮ ‬پارتی‮ ‬گوتی‮” ‬یەكێتی‮ ‬كەی‮ ‬خۆیان‮ ‬یەكلایكردەوە و كەسێكیان بۆ ئەو پۆستە دیاریكرد،‮ ‬بێگومان ئێمە ئامادەین‮ ‬پۆستی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬پەرلەمانیان بدەینەوە،‮ ‬پارتی‮ ‬ئەو پۆستەی‮ ‬وەرگرتووە تا ئەو كاتەی‮ ‬یەكێتی‮ ‬دێتە پێشەوە و كاندیدی‮ ‬خۆی‮ ‬دیاری‮ ‬دەكات‮”.
‬
لەوەڵامی‮ ‬ئەو پرسیارەی‮ ‬كە تا چەند پەرلەمانتاران لەم خولەدا لێپرسینەوە لە كاربەدەستانی‮ ‬حكوومەت دەكەن؟ پێشەوا هەورامانی‮ ‬گوتی‮: ‬چاوپۆشی‮ ‬لە هیچ گەندەڵییەك ناكەین و سەرۆكایەتی‮ ‬پارتی‮ ‬و خودی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك و كاك مەسروور بارزانیش لە كاتی‮ ‬دانیشتنیان لەگەڵ پەرلەمانتارانی‮ ‬فراكسیۆنی‮ ‬پارتی‮ ‬لە پەرلەمانی‮ ‬كوردستان دەستكراوەیان كردووین لەوەی‮ ‬كە چاوپۆشی‮ ‬لە هیچ جۆرە گەندەڵییەك نەكەین و پەنجە بخرێتە سەر كەموكوڕییەكان‮. ‬
وتەبێژی‮ ‬فراكسیۆنی‮ ‬پارتی‮ ‬لە پەرلەمانی‮ ‬كوردستان گوتیشی‮: ‬ئەگەر وەزیرێك‮ ‬یان كاربەدەستێكی‮ ‬حكوومەت گەندەڵی‮ ‬هەبێت و پارتیش بێت بێگومان چاوپۆشی‮ ‬لێ ناكرێت و لێپرسینەوەی‮ ‬لەگەڵدا‮ ‬دەكرێت‮.‬