خەبات: رانیار دلشاد
دوای ئەوەی لە لاپەڕەی هەفتانەی هزر و هونەر لە رۆژنامەكەمان، توێژەر و چاودێری سینەمایی “هاوار مستەفا خان” بابەتێكی نووسی بەناونیشانی رۆژی سینەمای كوردی و خەڵاتی یەڵماز گونەی-تان پیرۆز، بە سێ بەش بڵاوكرایەوە،لە ئێستادا نووسەر ئەو بابەتەی خۆیان لە شێوەی كتێبێكدا چاپ كردووە و كردوویەتی بە پرۆژەیەكی وەربەهێنان لە كەرتی سینەما و دراما. ئەو پرۆژەیە دەبێتە پردی پەیوەندی و متمانە لە نێوان دەوڵەت و سەرمایەدار و هونەرمەند و ئەدیب و میدیاكار و بینەرانی كورد و كوردستانی، بۆ وەبەرهێنان لە كەرتی سینەما و هونەر و میدیا لە سەرانسەری كوردستان و دەرەوە، هەنگاوێكی مەزنیشە بۆ بڵاوكردنەوەی هۆشیاری و زیندوو راگرتنی كولتوور و فەرهەنگی كوردی، نووسەر لەپاڵ بڵاوكردنەوەی بابەتەكەیاندا، سوپاس و پێزانین و نووسخەیەكی ئەو پرۆژەیەی پێشكەش بە كتێبخانەی رۆژنامەی خەبات كرد.









