خهبات: هاوار مورتكەیی
هەمیشە ئەلیكس فیرگسۆنی راهێنەری پێشووی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بەوە بەناوبانگ بوو كە لە بڕیارەكانیدا زۆر توند بوو، لەهەمان كاتیش زەحمەت بوو بەرامبەرەكەی بتوانێ گفتوگۆی لەبارەوە بكات، ئەمە بەرامبەر بەهەموو یاریزانەكانی مان یونایتد بەبێ جیاوازی وابوو، كاتێك بڕیارێكی دەركردبا دەبوا جێبەجێ بكرێت و دەرفەتی كەسی نەدەدا كە گفتوگۆی لەبارەوە بكرێت و لەبڕیارەكەی پەشیمانی بكاتەوە.
رۆژنامەی دیڵی میلی بەریتانی ئاشكرای كرد كە فیرگسۆن بەر لەهەر یاریی و یەكەیەكی راهێنان فەرمانی توندی بەسەر ئەستێرەكانی مان یونایتددا دەسەپاند، تەنانەت لەدەرەوەی یاریگاش دەیویست یاریزانەكان لەژێر فەرمانی ئەودا بجولێنەوە و هەڵسوكەوت بكەن، یاریزانەكانیش بەمە تێدەگەیشتن كە چەند راهێنەرێكی خاوەن هێز و لەخەمی تیپەكەیدایە.
رۆژنامەكە دەگێڕێتەوە و دەڵێت: فێرگسۆن بەرلەیارییەكەی چێلسیان لە یاریگای ویمبڵی لە ساڵی 2000 بەخۆی مقەس و شانەی هێناوە قژی بێكهامی بڕیوە، ئەوكات بێكهام قژی درێژبوو، دڵنیابوو لەوەی فێرگسۆن لێی قبول ناكات، بۆیە لەكاتی راهێنانی رۆژێك بەر لەو یارییە كلاوێك لەسەر دەكات تەنها بۆ ئەوەی فیرگسۆن نەیبینێت، دوای راهێنان لەكاتی گەڕانەوەمان بۆ خواردنی نانی ئێوارە كلاوەكەم لەسەر نەهێناخوارەوە، دواتر بە پاس بەرەو یاریگای ویمبڵی بەڕێكەوتین، كاتێكیش خۆمان بۆ یارییەكە ئامادەدەكرد كڵاوەكەم هێنا خوارەوە و فیرگسۆن قژە درێژەكەمی بینی و یەكسەر داوای لێكردم هەر ئێستا قژم ببڕم، زانیم ئەو لەبڕیارەكانی زۆر توندە بۆیە جگە لە بەڵێ هیچیترم نەگوت، ئەوەبوو بەپەلە خۆم گەیاندە سەرتاشخانەكەی ناو ویمبڵی و قژم تراشی.









