خەبات‮:‬كەنعان بەهادین
‬لێژنەی‮ ‬باڵای‮ ‬هەڵبژاردنەكانی‮ ‬توركیا بڕیارێكی‮ ‬دەركرد بە دووبارە ئەنجامدانەوەی‮ ‬هەڵبژاردنەكانی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬شارەوانی‮ ‬ئیستانبۆڵ،‮ ‬ئەمیش بەپێی‮ ‬ئەو تانانەی‮ ‬كە لە ئەنجامەكەی‮ ‬دراوە‮. ‬سەرچاوەیەكیش رایگەیاند كە‮ ‬23ی‮ ‬حوزەیرانی‮ ‬داهاتوو هەڵبژاردنەكانی‮ ‬شارەوانی‮ ‬ئیستانبۆڵ دووبارە دەكرێتەوە،‮ ‬لەمبارەیەوە فیدریكا موگرینی‮ ‬پەیوەندییەكانی‮ ‬دەرەوە و سیاسەتی‮ ‬ئەمنی‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەورووپا و جوهان سهاهن ئەندامی‮ ‬لێژنەی‮ ‬بەرپرسیاری‮ ‬ئەورووپا لە لێدوانێكی‮ ‬هاوبەش رایانگەیاند،‮ ‬پێویستە بە زوویی‮ ‬بڕیاری‮ ‬لێژنەی‮ ‬باڵای‮ ‬هەڵبژاردنەكانی‮ ‬توركیا بۆ دووبارە ئەنجامدانەوەی‮ ‬هەڵبژاردنەكانی‮ ‬شارەوانی‮ ‬ئیستانبۆڵ و هۆكارەكانیشی‮ ‬روون بكرێنەوە‮. ‬هەروەها نوێنەرانی‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەوروپا رەخنەی‮ ‬تووندیان لە كۆی‮ ‬هەڵبژاردنەكانی‮ ‬توركیا گرت و بەتایبەتیش ئەوەیان بیرهێنایەوە كە تاكو ئێستا رێگە بەو بەربژێرانە نەدراوە دەستبەكار بن كە بەفەرمی‮ ‬سەركەوتوو بوون،‮ ‬لە شارەوانییەكانی‮ ‬خۆیان‮. ‬هەروەها كاتی‮ ‬بیری‮ ‬كۆمیسیاری‮ ‬باڵای‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬ئەورووپا و بەرپرسی‮ ‬مەلەفی‮ ‬توركیا لە پەرلەمانی‮ ‬ئەورووپا رایگەیاند‮ “‬ئەردۆگان بە دۆڕان رازی‮ ‬نییە و بەرامبەر بۆچوونی‮ ‬هاووڵاتیانی‮ ‬خۆی‮ ‬دەوەستێتەوە،‮ ‬هەر بۆ ئەمەشە هەڵبژاردنەكانی‮ ‬ئەستەنبۆڵ دووبارە دەكاتەوە‮”. ‬سۆربجرۆن شاجلاند سكرتێری‮ ‬گشتی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬باڵای‮ ‬ئەورووپاش رایگەیاند‮ “‬ئەو بڕیارە كاریگەری‮ ‬دەبێت بە سەر متمانەی‮ ‬هاووڵاتیانی‮ ‬توركیا و مەترسیداریشە‮”.‬جێی‮ ‬باسە هەڵبژاردنەكانی‮ ‬شارەوانییەكانی‮ ‬توركیا لە‮ ‬31ی‮ ‬ئادار بەڕێوەچوو و تێیدا پارتی‮ ‬داد و گەشەپێدان تووشی‮ ‬شكستی‮ ‬گەورە بوو دوای‮ ‬25‮ ‬ساڵ و تا ئەو ئاستەی‮ ‬شارەوانی‮ ‬ئیستانبوڵیشی‮ ‬لەدەست دا و پارتی‮ ‬گەلی‮ ‬كۆماری‮ ‬كە ئۆپۆزسیۆن بوو دەنگی‮ ‬زۆریینەی‮ ‬بەدەستهێناو ئیمامئۆغلوی‮ ‬كاندیدی‮ ‬حزبە بووە سەرۆكی‮ ‬شارەوانی‮ ‬ئیستانبوڵ‮.