رێبوار حەمەلاو شوانی
رووداو و پێشهاتەكانی‮ ‬رابردوو،‮ ‬سەلمێنەری‮ ‬ئەو‮ ‬ڕاستییەن كە چ هێز و لایەنێك بەرپرسیاریەتی‮ ‬گەورەی‮ ‬بەرامبەر بە گەل و نیشتمان بە ئەستۆگرت و رووبەرووی‮ ‬هەموو ئەو كێشە و ئاستەنگانە بووەوە كە رووبەروووی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بوونەوە،‮ ‬نەهێشتنی‮ ‬پاشەكەوت و كۆتاییهاتنی‮ ‬شەڕی‮ ‬داعش،‮ ‬كە هەڕەشەكانی‮ ‬هێشتا هەر ماون،‮ ‬هەروەها چارەسەركردنی‮ ‬كێشە سیاسییەكانی‮ ‬ناوخۆ دەرفەتێكە بۆ بووژانەوەی‮ ‬بازاری‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮. ‬
ئێستاش بەپێی‮ ‬هەندێ راپۆرت و ئامار دەبینین كە ساڵی‮ ‬رابردوو بەتایبەتی‮ ‬پاش ئەوەی‮ ‬كە لە مانگی‮ ‬ئاداری‮ ‬2018 ‮ ‬رێژەیەك لە پاشەكەوتی‮ ‬مووچە دەستكاری‮ ‬كرا و لە مانگی‮ ‬ئاداری‮ ‬2019 ‮ ‬بە تەواوەتی‮ ‬پاشەكەوت هەڵگیرا،‮ ‬ئەمەش كاریگەری‮ ‬هەبووە لەسەر بازار و جوڵەیەك لە رووی‮ ‬بیناسازی،‮ ‬موڵك و ماڵ،‮ ‬هاتنەوەی‮ ‬هەندێ لەو كۆمپانیایانە كە كوردستانیان بەجێهشتبوو دروستبووە‮. ‬هەروەها هاتنی‮ ‬شاندە بازرگانییەگان لەوانە شاندە بازرگانییەكانی‮ ‬ئەمەریكا،‮ ‬ئێران و توركیا و هاتنی‮ ‬وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئێران و توركیا لەگەڵ شاندەكەیان،‮ ‬هەمووی‮ ‬ئەوانە ئاماژەن كە هەرێمی‮ ‬كوردستان قەیرانەكانی‮ ‬لە دوای‮ ‬خۆی‮ ‬بەجێهشتووە‮. ‬راستە لە سەداسەد چارەسەر نەبووە و كۆمەڵێك گرفتی‮ ‬دیكە ماون،‮ ‬بەڵام وەكو سەرۆكی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬وەزیران گوتی‮ (‬لە تونێلێكی‮ ‬دوور و درێژ و تاریك بووین،‮ ‬ئێستا رووناكیی‮ ‬كۆتایی‮ ‬تۆنێلەكە دیارە‮. ‬كۆمەڵێك خەڵك و كۆمپانیا پەیوەندییان كردووە و هاتوونە و دەشبینین لەو سێ و چوار مانگەی‮ ‬رابردوودا چەندین پێشانگای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستان سازكراون‮).‬
هەوڵ و كۆششەكان بۆ ئەوەیە كە كوردستان دووبارە بۆ ئەو پێشوەچوونە ئابوورییەی‮ ‬2005 ‮ ‬تا‮ ‬2013 ‮ ‬بگەڕێتەوە و داهاتوویەكی‮ ‬گەش بۆ كوردستان دەبینین‮. ‬گرنگ ئەوەیە كە هێزە سیاسییەكان لە كوردستان‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬خۆیان بپارێزن و نیگەڕانی‮ ‬خەڵك بەوە دەڕەوێتەوە كە ئەمن و ئاسایش بەرقەرار بێت و سەقامگیری‮ ‬سیاسیش هەبێت‮. ‬ئەو كاتەیە كە سەرماگوزارانی‮ ‬خوماڵی‮ ‬و بیانی‮ ‬لە كوردستان سەرمایەگوزاری‮ ‬دەكەن‮. ‬بە دڵنییاییەوە پیلانێكی‮ ‬زۆر مەترسیدار لەسەر هەرێمی‮ ‬كوردستان بۆ تێكشكاندنی‮ ‬قەوارە سیاسییەكەی‮ ‬هەبوو‮. ‬بەداخەوە ئەو پیلانە تا رادەیەك لە هەندێ شوێن سەری‮ ‬گرت‮. ‬لە كەركووك و هەندێ ناوچەی‮ ‬دیكە پێشمەرگە ناچار بوو پاشەكشە بكات‮. ‬پیلان هەبوو كە شوێنەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانیش بگیرێن و قەوارەی‮ ‬یاسایی‮ ‬و دەستووری‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لاواز بكرێت‮. ‬هەر دوو پێشمەرگە‮.. ‬هەردوو قوتابیانی‮ ‬قوتابخانە و رێبازی‮ ‬بارزانیی‮ ‬لە ماوەی‮ ‬رابردوو بە چەندین قۆناغی‮ ‬سەخت و تاقیكردنەوەی‮ ‬قوڕسدا گوزەریان كردووە لە رووی‮ ‬ئەزموونی‮ ‬پێشمەرگایەتی،‮ ‬ئیداری،‮ ‬دیپلۆماسی،‮ ‬ئەمنی‮ ‬و سیاسی،‮ ‬چوارساڵی‮ ‬رابردوو،‮ ‬قۆناغ‮ ‬و ئەزموونێكی‮ ‬باشی‮ ‬حوكمرانی‮ ‬بوو بۆ هەر دوو سەركردەی‮ ‬تێكۆشەر رێزداران نێچیرڤان بارزانی‮ ‬و مەسروور بارزانیی‮ ‬بوو‮. ‬ئاشكرایە رۆڵی‮ ‬سەركردە لە بەرەو پێشبردن و سەركردایەتیكردنی‮ ‬وڵات لە قۆناغە جیاواز و هەوراز و نشێوەكانی‮ ‬وڵات پێدا تێدەپەڕیت‮ ‬،‮ ‬ئەركی‮ ‬بەڕیوەبەر زۆر ئاسانترەو لەسەر ئەو بەرنامە وكارە دەڕوات كە بۆی‮ ‬دانراوە بە پێچەوانەی‮ ‬سەركردە كە ئەركی‮ ‬دانانی‮ ‬پلانی‮ ‬ستراتیژیەتی‮ ‬پێشڤەچوونی‮ ‬جومگەكانی‮ ‬وڵات و بوژانەوەی‮ ‬ژێرخانی‮ ‬ئابوری‮ ‬و خۆشگوزەرانی‮ ‬هاونشتیمانیان و بەرەوپێشبردنی‮ ‬پەیوەندیەكانی‮ ‬نێوخۆیی‮ ‬و دەرەكییە‮. ‬هەموو ئەمانە و چەندین كاری‮ ‬دیكە ئەركی‮ ‬سەركردەی‮ ‬سەركەوتوو لەبەر ئەوەی‮ ‬دیدگا و ئامانجی‮ ‬ئەو زۆر گەورترە‮ ‬،‮ ‬چونكە ئەو رابەرایەتی‮ ‬تێمكی‮ ‬كاركردنی‮ ‬فراوان دەكات بۆ ئەنجام دان و جێبەجێكردنی‮ ‬ستراتیژی‮ ‬بەڕێوەبردنی‮ ‬وڵات‮ .‬
لە ماوەی‮ ‬رابردوو و لە قۆناغی‮ ‬جیاجیای‮ ‬كوردستان سەركردایەتی‮ ‬تیمێكی‮ ‬جیاواز لە بیركردنەوە و ئایدۆلوژیا جیاواز و ركابەری‮ ‬سەرسەختی‮ ‬حزبایەتی‮ ‬كردووە و توانیوێتی‮ ‬بە لێهاتووی‮ ‬و ئەزموونی‮ ‬خۆی‮ ‬لە كاركردن و ئیدارە دانێكی‮ ‬سەركەوتووانە بۆ تیمی‮ ‬كاركردنەكەی‮ ‬بكاتوو لە چواردەوری‮ ‬یەك ئامانج كۆیان بكاتەوە ئەویش باشتر كردنی‮ ‬گوزەرانی‮ ‬كوردستانیان و بوژانەوەو پەرەپێدانی‮ ‬ژێرخانی‮ ‬ئابووری‮ ‬و هەروەها دەستەبەرەكردنی‮ ‬سەقامگیری‮ ‬وڵات جگە لە‮ ‬یەكسانی‮ ‬نێوان تاكەكانی‮ ‬كۆمەڵگا و داكۆكی‮ ‬كردن لە مافی‮ ‬ئافرەت و پەرەدان بە تواناكانی‮ ‬لاوان و قوتابیان و دروستكردنی‮ ‬متمانە لای‮ ‬تاكی‮ ‬كوردی‮ ‬و گەنج بە تایبەتی‮ ‬و لێك نزیكردنەوەی‮ ‬بۆچوونە جیاوازەكانی‮ ‬كۆمەڵگای‮ ‬كوردستان‮ ‬،‮ ‬هەموو ئەمانە وهەزاران كاری‮ ‬بێ ژمارەی‮ ‬كە لە ئاستی‮ ‬نێوخۆیی‮ ‬ئەنجامی‮ ‬داوە‮ ‬،‮ ‬لەگەڵ دروستكردنی‮ ‬متمانە بۆ بۆ وڵاتانی‮ ‬زلێهزی‮ ‬دوونیا بۆ وەگەر خستنی‮ ‬سەرمایەیی‮ ‬خۆیان لە كوردستان و راكێشانی‮ ‬دەیان كۆمپانیای‮ ‬زەبەلاحی‮ ‬جیهانی‮ ‬بۆ كوردستان و ئەنجامدانی‮ ‬سەرمایە گوزاری‮ ‬و هەموو ئەوانەی‮ ‬سەرەوە وایكرد كوردستان بە جۆرێك گەشە بكات و ئارامی‮ ‬و ئاسایشی‮ ‬تێدا بەر قەرار بێت‮ ‬،‮ ‬ئەمەش وایكرد دەیان كومپایانیی‮ ‬ناوداری‮ ‬جیهانی،‮ ‬نوێنەرایەتی‮ ‬و كۆنسۆڵگەری‮ ‬زیاتر چەندین‮ ‬وڵاتی‮ ‬جیهان لە كوردستان بكرێتەوە‮ .‬پێگە ومتمانەی‮ ‬دۆزی‮ ‬كورد و ئەزموونەكەی‮ ‬پر بایەختر و بەهێزتر بكات‮..‬ئەوە ئەو راستییەمان بۆ روون دەكاتەوە رۆڵی‮ ‬سەركردە لەو خاڵانەی‮ ‬كە لەسەرەوە ئاماژمان پێكرد بەدەر دەكەوێت و ئەزموونی‮ ‬ئەم دووسەركردە گەنجەی‮ ‬كوردستان‮ (‬نیچیرڤان بارزانی‮ ‬و مسرووربارزانی‮) ‬لێرەدا بە روونی‮ ‬دیار دەبێت،‮ ‬چونكە ئەم دووبەرێزە لە بارودۆخ و قەیرانی‮ ‬ناخۆش و جیاواز ئەسپی‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬خۆیان تاوداوە و لەگەل وڵات و سیتەم و دەوروبەر و پێكهاتەی‮ ‬جیاواز و پڕ‮ ‬لە ململانێ حوكمڕانیان كردووە و لەم رووەوە ئەزموون و ئاست و توانی‮ ‬باش و لێهاتوویان هەیە لە حكومڕانی‮ ‬وڵاتدا،‮ ‬نەك بە پێچەوانەوە كە ئەوەی‮ ‬لە دونیای‮ ‬دەرەوە هەیە و دەبینرێت كەسێك ئەو پۆست وەردەگرێت و دێتە سەر سفرەی‮ ‬حازر و‮ ‬یەك دەست و بێ كێشە وململانی‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬و دەرەكی‮ ‬،‮ ‬كە وابێت بە تێروانینمان بۆ هەموو ئەوانەی‮ ‬سەرەوە و هەڵسەنگاندن و شیكردنەوەی‮ ‬دەستكەوتەكانی‮ ‬حكومەتی‮ ‬كوردستان لەگەڵ ئەو هەموو كێشە و لەمپەرەی‮ ‬بۆی‮ ‬دروستكراوە،‮ ‬دەتوانین بڵێن رێزداران نێچیرڤان بارزانی‮ ‬و مەسروور بارزانی‮ ‬ئەو دوو گەنجە كە توانیویانە‮ ‬بە شێوەیەكی‮ ‬دروست و بە دیدگایەكی‮ ‬روون بەرە و پێشكەوتن و گەشەسەندن لە گشت بوارەكان و ئەم دووسەركردەی‮ ‬گەنجە كوردستانێكی‮ ‬بەهێز فەراهەم دەكەن و بەرەوە ئاسۆیێكی‮ ‬گەش و گوزەرانێكی‮ ‬باش ئاراستەی‮ ‬دەكەن‮. ‬هەروەها خەڵكی‮ ‬كوردستانیش بە بایەخەوە دەڕوانێتە‮ ‬كاریزما و توانا و شێوازی‮ ‬كاركردن و ئەزموونی‮ ‬ئەم‮ ‬دوو سەركردە گەنجە‮.‬