خەبات:تریفە ئازاد‮ ‬
ئومێد خۆشناو،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬فراكسیۆنی‮ ‬پارتی‮ ‬لە پەرلەمانی‮ ‬كوردستان سەبارەت بە هەمواركردنەوەی‮ ‬یاسای‮ ‬سەرۆكایەتیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان رایگەیاند‮: ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬دامەزراوەی‮ ‬سەرۆكایەتیی‮ ‬هەرێم كارا دەكرێتەوە پرۆسەی‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەستپێدەكات و ئێمەش وەك فراكسیۆنی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان ناوی‮ ‬كاندیدی‮ ‬خۆمان پێشكەش دەكەین،‮ ‬هەروەها ئومێد خۆشناو لە گفتوگۆیەكی‮ ‬تایبەت بۆ رۆژنامەی‮ ‬خەبات گوتیشی‮: ‬ئێمە وەك پارتی،‮ ‬بەرنامەیەكی‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬فراوانمان هەبووە وەكو گرێبەستێكی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬لەنێوان هاووڵاتییان و دەنگدەرانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەگەڵ پارتی‮ ‬بووە و ئێستاش پارتی‮ ‬زۆرینەی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستانە و فراكسیۆنی‮ ‬پارتی‮ ‬بە هاوبەشی‮ ‬لەگەڵ ئۆرگانەكانی‮ ‬دیكە،‮ ‬پێداچوونەوەیەك دەكرێ و ئامادەكاری‮ ‬دەكەین لە چوارچێوەی‮ ‬پەرلەمان و پرۆژەكان ئامادە دەكەین و پێشكەشیان دەكەین‮.‬
دوای‮ ‬كاراكردنەوەی‮ ‬یاسای‮ ‬سەرۆكایەتیی‮ ‬هەرێم كاندید پێشكەش دەكەین‮:‬
ئومێد خۆشناو،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬فراكسیۆنی‮ ‬پارتی‮ ‬لە پەرلەمانی‮ ‬كوردستان رایگەیاند‮: ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬دامەزراوەی‮ ‬سەرۆكایەتیی‮ ‬هەرێم كارا دەكرێتەوە پرۆسەی‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەستپێدەكات و ئێمەش وەك فراكسیۆنی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان ناوی‮ ‬كاندیدی‮ ‬خۆمان پێشكەش دەكەین كە پێ دەگوترێت پڕۆسەی‮ ‬ناوزەندكردنی‮ ‬سەرۆكوەزیران بۆ پێكهێنانی‮ ‬كابینەی‮ ‬حكوومەت،‮ ‬لەم وەرزەی‮ ‬یاسادانان ئەولەویەتی‮ ‬كاری‮ ‬ئێمە دەبێت وەكو فراكسیۆنی‮ ‬پارتی،‮ ‬واتە كاراكردنەوەی‮ ‬سەرۆكایەتیی‮ ‬هەرێم و هەڵبژاردنی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێم و پێكهێنانی‮ ‬كابینەی‮ ‬نوێ،‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەش بەپێی‮ ‬ئەو بەرنامەیەی‮ ‬هەیە،‮ ‬ئێمە بەرنامەیەكی‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬فراوانمان هەبووە كە بەرنامەی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بووە و وەكو گرێبەستێكی‮ ‬كۆمەڵایەتیش لە نێوان هاووڵاتییان و دەنگدەرانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەگەڵ پارتیدا بووە كە ئێستا پارتی‮ ‬زۆرینەی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬فراكسیۆنی‮ ‬پارتی‮ ‬بە هاوبەشی‮ ‬لەگەڵ سەرجەم ئۆرگانەكانی‮ ‬تری‮ ‬پارتی‮ ‬پێداچوونەوە دەكرێت و ئامادەكاری‮ ‬دەكەین لە چوارچێوەی‮ ‬بەرنامەی‮ ‬هەڵبژاردن لە پەرلەمان پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان پرۆژەكان ئامادە دەكەین و پێشكەشیان دەكەین،‮ ‬بەڵام ئەولەویەتی‮ ‬كارەكان لە پێش ئێمە‮ ‬یاسای‮ ‬چاكسازیە كە لە خولی‮ ‬رابردوو كۆمەڵێك كۆسپ و تەگەرە هاتە پێش،‮ ‬ئێستا لە چوارچێوەی‮ ‬ئەو رێككەوتنانەی‮ ‬كە لەگەڵ لایەنەكانی‮ ‬دیكە بۆ پێكهێنانی‮ ‬حكوومەت كردوومانە‮ ‬یاسای‮ ‬چاكسازی‮ ‬لە پێشینەی‮ ‬كارەكان دەبێت و لەوانەشە‮ ‬یاسای‮ ‬تر بێتە پێشەوە،‮ ‬بەڵام‮ ‬یەكێك لە‮ ‬یاسا لە پێشنەكان كە بە جدیی‮ ‬كاری‮ ‬لەسەر دەكرێت و لە چوار چێوەی‮ ‬ڕێككەوتنی‮ ‬ئێمەش لەگەڵ لایەنەكان دیكە بۆ پێكهێنانی‮ ‬حكوومەت،‮ ‬ئەوەش بەشێكە لە پاكێجی‮ ‬حكوومەت و‮ ‬ڕێككەوتنەكە ئەمجارە دەستبەرداری‮ ‬ئەم پڕۆژە‮ ‬یاسایە نابین،‮ ‬پێمان وایە خزمەتێكی‮ ‬زۆر بە دادپەروەری‮ ‬ناو كۆمەڵگا دەكات‮.‬
لیژنەكان هەموویان تەواو بوونە‮:‬
سەرۆكی‮ ‬فراكسیۆنی‮ ‬پارتی‮ ‬لە پەرلەمانی‮ ‬كوردستان لەبارەی‮ ‬دانانی‮ ‬لیژنەكان و كاروباری‮ ‬لیژنەكان گوتی‮: ‬دانانی‮ ‬لیژنەكان هەموویان داندراون و هەڵبژێردراون،‮ ‬ئەوەی‮ ‬ماوە شتێكی‮ ‬ئەوتۆ نەماوە لە سەرۆكایەتیی‮ ‬لیژنەنەكان تەنیا ئاڵۆگۆڕی‮ ‬ئەندامانی‮ ‬لیژنەكان ئەوەش خاڵەتێكی‮ ‬ئاساییە،‮ ‬لەوەی‮ ‬لە هەموو كۆبوونەوەیەكی‮ ‬پەرلەمان دەتواندرێت داخلی‮ ‬بەرنامەی‮ ‬كار بكرێت‮.‬
پێویستە هەندێ‮ ‬یاسای‮ ‬تازە دەربكرێن‮:‬
ئومێد خۆشناو لەبارەی‮ ‬دەركردنی‮ ‬یاسای‮ ‬نوێ لە پەرلەمانی،‮ ‬بۆ خەبات گوتی‮: ‬یاسای‮ ‬تازەمان پێویستە لە هەندێك بواردا و بۆیە دەبێت هەندێ‮ ‬یاسای‮ ‬تازە دەربكرێن،‮ ‬هەندێك‮ ‬یاساش پێویستیان بە هەمواركردنەوە هەیە كە ماوەی‮ ‬چەند ساڵێكدا بووە پێویستیان بە گۆڕانكاری‮ ‬بڕگەیی‮ ‬هەیە‮.‬
پۆستی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬پەرلەمان‮:‬
ئومێد خۆشناو لەبارەی‮ ‬متمانەدان بەو كاندیدەی‮ ‬كە بڕیارە لەم نزیكانە بۆ پۆستی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬پەرلەمان دیاری‮ ‬بكرێت،‮ ‬گوتی‮: ‬ئێمە وەك فراكسیۆنی‮ ‬پارتی‮ ‬پابەندی‮ ‬هەموو ئەو رێككەوتننانەین كە پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییەكان ئەنجامی‮ ‬داوە،‮ ‬هەم بۆ شێوازی‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬هەمیش بۆ دابەشكاری‮ ‬پۆستەكانی‮ ‬پەرلەمان و حكوومەت،‮ ‬هەر كاتێك فراكسیۆنی‮ ‬یەكێتی‮ ‬كاندیدی‮ ‬خۆیان دیاری‮ ‬كرد و پێشكەشیان كرد،‮ ‬بە دڵنیاییەوە ئێمە وەك فراكسیۆنی‮ ‬پارتی‮ ‬متمانەی‮ ‬پێ دەدەین،‮ ‬چونكە سەرۆكی‮ ‬پەرلەمان ئێستا لەلایەن ئێمەوە سەرۆكایەتی‮ ‬دەكرێت،‮ ‬ئەو سەرۆكی‮ ‬پەرلەمانەی‮ ‬ئێمە دەستلەكار بكێشێتەوە كاندیدەكەی‮ ‬یەكێتی‮ ‬دەنگی‮ ‬پێ دەدرێت لە لای‮ ‬ئێمەش كاندید بۆ‮ ‬یەكێتی‮ ‬دیاری‮ ‬ناكەین چاوەروانی‮ ‬كاندیدی‮ ‬ئەوانین،‮ ‬كەس لەلایەن ئێمەوە لەلایەن‮ ‬یەكێتی‮ ‬كە باس دەكرێت كەسیان هێڵی‮ ‬سووری‮ ‬لەسەر نییە،‮ ‬ئەوەی‮ ‬لە لای‮ ‬ئێمە گرنگە كاندید كاندیدی‮ ‬فراكسیۆنی‮ ‬یەكێتی‮ ‬بێت و ئێمەش وەك فراكسیۆنی‮ ‬پارتی‮ ‬دەنگی‮ ‬پێدەدەین،‮ ‬فراكسیۆنەكانی‮ ‬تریش بۆ خۆیان خاوەن بڕیاری‮ ‬خۆیانن،‮ ‬بەڵام ئێمە پابەندین بەم رێككەوتنەی‮ ‬لە نێوانمان هەیە‮.‬
پارتییەكان گلەیی‮ ‬لە سەركردایەتی‮ ‬دەكەن
ئومێد خوشناو سەبارەت بە گلەیی‮ ‬كادیرانی‮ ‬پارتی‮ ‬لەمەڕ‮ ‬پێدانی‮ ‬پۆستی‮ ‬زیاتر بە حزبەكان،‮ ‬گوتی‮: ‬ئەگەر لە دیدی‮ ‬كادیرێكی‮ ‬ناوەند و ئەندامێك و دەنگدەرێكی‮ ‬پارتی‮ ‬تەماشای‮ ‬ئەو بابەتە بكەین،‮ ‬هەمیشە پارتییەكان ئەو گلەییان لە سەركردایەتیی‮ ‬خۆیان هەیە كە ئیستیحقاقاتی‮ ‬خۆی‮ ‬دەبەخشێت،‮ ‬لە دیوێكی‮ ‬تریشەوە سەیر بكەین كە نیشتمانیانە و بەرپرسیارانەی‮ ‬هێزی‮ ‬گەورەی‮ ‬خاوەن روئیای‮ ‬گەورە و بەرنامەی‮ ‬گەورە و خاوەن سەرۆكێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬وەك پارتی‮ ‬دیقەت دەدەیت،‮ ‬ئەوە بایەتێكە كە پێویستی‮ ‬بەوە هەیە پارتی‮ ‬ئەو سەخاوەت و مرونەتەی‮ ‬هەبێت ئەو وڵاتە بۆ‮ ‬ڕەگڕێژكرنی‮ ‬جوانتركردنی‮ ‬ئەو وڵاتە بۆ جوانتركردنی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬پێویست بەوە دەكات بەشداری‮ ‬هەموو لایەنێكی‮ ‬تێدا بێت،‮ ‬واتە لە دیوە ناوەخۆكە و ئەندام و دەنگدەری‮ ‬پارتی‮ ‬قوربانی‮ ‬بوونە كە جێگای‮ ‬گلەییە،‮ ‬لە دیوە نیشتمانی‮ ‬و پرۆسە گەورەكە و بابەتە گەورەكەی‮ ‬نیشتمانی،‮ ‬بابەتێكی‮ ‬گرنگە پارتی‮ ‬دەیكات و پارتیش بەوە ناسراوە‮.‬
هەنگاوی‮ ‬پێكهێنانی‮ ‬كابینە لە رووی‮ ‬كردەییەوە دەستیپێكردووە‮:‬
سەرۆكی‮ ‬فراكسیۆنی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لە پەرلەمانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئومێد خۆشناو،‮ ‬سەبارەت بە رێككەوتنی‮ ‬لایەنەكان و وادەی‮ ‬دەنگدان لەسەر هەمواری‮ ‬یاسای‮ ‬سەرۆكایەتیی‮ ‬هەرێم،‮ ‬گوتی‮: ‬رێككەوتنی‮ ‬كۆتایی‮ ‬لەنێوان هێزە سەرەكییەكان،‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و‮ ‬یەكێتیی‮ ‬نیشتمانیی‮ ‬كوردستان و بزووتنەوەی‮ ‬گۆڕان بۆ پێكهێنانی‮ ‬كابینەی‮ ‬نۆیەم ئیمزاكراوە و هەنگاوەكانی‮ ‬پێكهێنانی‮ ‬كابینەكە لەرووی‮ ‬كردەییەوە دەستیپێكردووە و لە پەرلەمانی‮ ‬كوردستان دەستبەكارەكان كراوە و‮ ‬یەكەم شت ئەوەیە كە رۆژی‮ ‬چوارشەممە كۆبوونەوەی‮ ‬پەرلەمان ئەنجامدەدرێت‮.‬
ناوەڕۆكی‮ ‬كۆبوونەوە چاوەڕوانكراوەكەی‮ ‬پەرلەمان‮:‬
سەرۆكی‮ ‬فراكسیۆنی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لە پەرلەمانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئومێد خۆشناو سەبارەت بە ناوەڕۆكی‮ ‬كۆبوونەوەی‮ ‬چوارشەممەی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستانیش گوتی‮: ‬كۆبوونەوەكە تایبەت دەبێت بە خوێندنەوەی‮ ‬سێیەمی‮ ‬تایبەت بە پڕۆژە‮ ‬یاسای‮ ‬كاراكردنەوەی‮ ‬دامەزراوەی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و شێوازی‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان تا بە خاوەن بوونی‮ ‬دەستوور،‮ ‬پێشتر هەموو گفتوگۆكانی‮ ‬پێویستی‮ ‬ماددە بە ماددەی‮ ‬پڕۆژەكە كراوە و تەنها دەنگدان دەمێنێتەوە،‮ ‬دواتریش لەلایەن سەرۆكایەتیی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستانەوە واژۆ لەسەر‮ ‬یاساكە دەكرێت و پاشان دەرگای‮ ‬خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی‮ ‬سەرۆكایەتیی‮ ‬هەرێم دەكرێت بۆ ئەوانەی‮ ‬سی‮ ‬ڤی‮ ‬پێشكەش دەكەن و پاشان ناوەكانی‮ ‬پاڵێوراو بۆ ئەو پۆستە رادەگەیەنرێت و دواتر دەرگای‮ ‬تانەلێدان بۆ ئەو كەسانەی‮ ‬لادەبرێن دەكرێتەوە و پاشان دووبارە جارێكی‮ ‬دیكە ناوەكان رادەگەیەنرێت و دواتر هەڵبژاردن بۆ سەرۆكی‮ ‬هەرێم لەناو پەرلەمانی‮ ‬كوردستانەوە دەكرێت و متمانەی‮ ‬پێ دەدرێت‮. ‬پاشان ئێمە ناوەزەندی‮ ‬سەرۆكوەزیران دەكەین و ناوەكەی‮ ‬پێشكەش دەكەین و پاشان لەلایەن سەرۆكی‮ ‬هەرێمەوە مەرسوم دەردەچێت بۆ راسپاردنی‮ ‬و پێكهێنانی‮ ‬حكوومەت و پاشان ماوەی‮ ‬كەمتر لە‮ ‬30‮ ‬رۆژ پێویستە سەرۆكی‮ ‬راسپێردراو بۆ حكوومەت كابینەكەی‮ ‬پێشكەش بكات و متمانە وەربگرێت‮.‬
ئومێدەوارین پێش جەژنی‮ ‬رەمەزان كابینەی‮ ‬نوێ رابگەیەندرێت‮: ‬
ئومێد خۆشناو سەبارەت بە رێككارەكی‮ ‬پێكهێنانی‮ ‬حكوومەت و وادەكەی،‮ ‬گوتی‮: ‬ئومێد دەخوازیین پێش جەژنی‮ ‬رەمەزان سەرۆكی‮ ‬هەرێم هەڵبژێردرابێت و كابینەی‮ ‬نۆیەم پێكهاتبێت،‮ ‬هەروەها ئەوەشی‮ ‬گوت رێككەوتنی‮ ‬نێوان پارتی‮ ‬و‮ ‬یەكێتی‮ ‬كاردانەوە و رەنگدانەوەی‮ ‬لەسەر هەردوو فراكسیۆنی‮ ‬یەكێتی‮ ‬و پارتی‮ ‬لەناو پەرلەمان دەبێت،‮ ‬سەبارەت بە پۆستی‮ ‬جێگرانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمیشەوە گوتی‮: ‬پاش هەڵبژاردنی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێم بەپێی‮ ‬یاسا جێگرەكانی‮ ‬هەڵدەبژێرێت و دیارییان دەكات‮.‬