دوای ئەوەی ئاشكرابوو كە ئیكەر كاسیاسی گۆڵچی یانەی پۆرتۆ كێشەی لە دڵی هەیە و ئەمەش ئەگەری ئەوە هەیە كە گیانی بكەوێتەوە مەترسییەوه، ئەم هەواڵە هەموو جیهانی نیگەران كرد لەبەرامبەر گۆڵچیی هەڵبژاردەی ئیسپانیا كە خاوەنی مێژووییەكی گەورەیە. هەمووان بەم هەوڵە تاسان، ئەی دەبێ مۆرینهۆ كە دوژمنێكی سەرسەختی كاروانی كاسیاس بوو، مۆرینهۆ هیچ كات ئەوەی لەبیر نەدەچۆوە كە ئەو گۆڵچییە بوو پیلانی ئەوەی گێڕا كە مۆرینهۆ لەریال مەدرید دەربكرێت، لەبەرامبەردا كاسیاسیش هیچ كات ئەوەی لەدڵ دەرنەدەچوو كە هەر مۆرینهۆ بوو كاروانی ژیانی وەرزشی پەكخست.
مۆرینهۆ هەموو ئەوانەی لەبیرخۆی بردەوە و بەتەلەفۆن پەیوەندی بە بەرپرسانی یانەی پۆرتۆوە كرد بۆ دڵنیابوون لەوەی تیمی پزیشكی ئەو یانەیە بە پیشەییانە بەرامبەر نەخۆشییەكە هەڵسوكەوت لەگەڵ كاسیاس دەكەن، ئەمەش كاردانەوەی ئەرینی لەو پەویەندییە تەلەفۆنیەی مۆرینهۆ كەوتەوە و میدیاكان ئەو هەلوێستەی مۆرینهۆیان بەبەرزی نرخاند و رایانگەیاند كە هەرچەندە پلەی دەوژمنداری بەرزوویتەوە بەڵام ساتە مرۆییەكان هەردەمێننەوە و ناتوانرێت دەستبەرداری ببێت.









