خه‌بات‮: ‬بڕیار كۆیی
وەزارەتی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بە بڕیارێك هاوردەكردنی‮ ‬ئۆتۆمێلی‮ ‬لێدراو و‮ ‬ژێر ئاوكەوتوو قەدەغە دەكات و ئەم بڕیارەش لێكەوتە و دەرەنجام و رای‮ ‬جیاوازی‮ ‬لەسەرە‮. ‬لەم بەدواداچوونەی‮ ‬رۆژنامەی‮ ‬خەبات وردەكاری‮ ‬زیاتر هەیە‮.‬

وەزارەتی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بە مەبەستی‮ ‬گرنگیدان بە توندوتۆڵی‮ ‬و هاوردەنەكردنی‮ ‬ئەو ئۆتۆمبێل و بارهەڵگرانەی‮ ‬لە وڵاتانی‮ ‬دیكە بەهۆی‮ ‬پێكدادان و وەرگەڕان و ژێرئاوكەوتنەوە لەكار كەوتوون،‮ ‬ئەم بڕیارەی‮ ‬دەركردووە،‮ ‬بەپێی‮ ‬بڕیارەكەش كە لە‮ ‬1_7_ 2019 دەچێتە واری‮ ‬جێبەجێ كردنەوە،‮ ‬بازرگان و كۆمپانیاكانی‮ ‬هاورەكردنی‮ ‬ئۆتۆمبێل لەم بەروارەوە چیتر بۆیان نییە ئەم ئۆتۆمبێلانە هاوردەبكەن‮.‬

مەناف مستەفا شوفێرێكی‮ ‬تاكسییە و دانیشتووی‮ ‬هەولێرە،‮ ‬لەبارەی‮ ‬ئەم بڕیارەوە بە خەباتی‮ ‬گوت‮: ‬بڕیارەكە بۆ ئۆتۆمبێلی‮ ‬تاكسی‮ ‬هیچ گرنگییەكی‮ ‬نییە،‮ ‬چونكە لێرە هیچ ئۆتۆمبێلێك لە تایبەتەوە ناكرێتە تاكسی،‮ ‬ئەوەی‮ ‬هەیە دوو سێ كۆمپانیا مۆڵەتی‮ ‬هاوردەكردنی‮ ‬تاكسیان هەیە و ئەوانیش ئۆتۆمبێلی‮ ‬سفر كیلۆمەتر و نوێ هاوردە دەكەن،‮ ‬بەڵام كاریگەریی‮ ‬بڕیارەكە لەسەر ئۆتۆمبێلی‮ ‬تایبەت و بارهەڵگر دەبێت‮.‬

لە وەڵام بەو‮ ‬پرسیارەی‮ ‬بەگشتی‮ ‬ئەم بڕیارە كاریگەری‮ ‬لەسەر كوالیتی‮ ‬ئۆتۆمبێل دەبێت‮ ‬یان نا؟ مەناف مستەفا بە تەنزەوە گوتی‮: ‬كوالیتی‮ ‬ئۆتۆمبێل و توندوتۆڵییەكەی‮ ‬بەو بڕیارەو هەزار بڕیاری‮ ‬وەها چارەسەر نابێت،‮ ‬بەڵكو بە چاككردنەوەی‮ ‬رێگاوبانەكان دەبێت،‮ ‬كاتێك كوالیتی‮ ‬رێگاوبانەكان سفر بوو،‮ ‬ئۆتۆمبێل سفریش بێت هەر توندوتۆڵی‮ ‬لەدەست دەدات‮.‬

دەچینە ناوچەی‮ ‬پیشەسازی‮ ‬باشوور،‮ ‬لەوێ‮ ‬یەكێك لەو‮ ‬پیشەكارانەی‮ ‬ئۆتۆمبێل گێچ و بڵانس دەكەن،‮ ‬بە مەرجی‮ ‬وێنەنەگرتن و ناونەهێنان قسەمان بۆ دەكات،‮ ‬ئەو دەڵێت‮: ‬ئەم بڕیارەكە سەرقاڵكردنی‮ ‬خەڵك و رێگریكردنە لە هەندێك بازرگان كە لە دوبەی‮ ‬و وڵاتانی‮ ‬دیكەوە ئۆتۆمبێل هاوردە دەكەن بۆ بەرژەوەندی‮ ‬چەند كۆمپانیایەك‮.‬

لەو‮ ‬پیشەكارە دەپرسین‮: ‬بەڵام ئەگەری‮ ‬هەیە ئەم قسەیەی‮ ‬تۆ لەبەر ئەوەبێت،‮ ‬كە بازاڕی‮ ‬پیشەكەی‮ ‬تۆ بەهۆی‮ ‬ئەم بڕیارە كەمبكات؟ ئەو دەڵێت‮: ‬نەخێر،‮ ‬تا خاوەنی‮ ‬ئەم رێگاوبانە بین بازاڕی‮ ‬ئێمە قەت كەم ناكات،‮ ‬ئەوەندەش ئۆتۆمبێلی‮ ‬كوالیتی‮ ‬نزم و لێدراو و وەرگەڕاو لەم وڵاتە هەیە،‮ ‬بە بیست ساڵی‮ ‬دیكەش تەواو نابێت،‮ ‬بەڵام قسەكەم لەبەر ئەوەیە كە ئێوە نازانن لەنێوان بازرگانانی‮ ‬هاوردەكردنی‮ ‬ئۆتۆمبێلی‮ ‬لێدراو و ئەو كۆمپانیایانەی‮ ‬ئۆتۆمبێلی‮ ‬نوێ هاوردە دەكەن،‮ ‬چ كێبڕكێ و مامەڵەیەك هەیە،‮ ‬ئێمە ئۆتۆمبێلمان بینیووە كیلۆمەتر سفر بووە و لەناوەڕاستیش بڕاوەتەوە،‮ ‬ئۆتۆمبێل هەیە لەكاتی‮ ‬گواستنەوە لەسەر بارهەڵگرەكانەوە كەوتۆتە خوارەوە،‮ ‬یان كەوتۆتە ناو ئاو،‮ ‬ئەوانەش هەرگیز چارەسەر ناكرێن و بڕواشم نییە ئەو بڕیارە جێبەجێ بكرێت‮.
‬
وەستا عوسمان‮ ‬یەكێك لەو‮ ‬پیشەكارانەی‮ ‬ناوچەی‮ ‬پیشەسازی‮ ‬باشوور بوو،‮ ‬لە هەمبەر ئەو‮ ‬پرسیارەی‮ ‬ئایا بڕیارێكی‮ ‬لەو شێوەیە گرنگی‮ ‬دەبێت بۆ سەلامەتی‮ ‬و كوالیتی‮ ‬ئۆتۆمبێل؟ ئەو بە پرسیارێك وەڵام دەداتەوەو دەڵێت‮: ‬ئەدی‮ ‬پشكنینی‮ ‬ساڵانەی‮ ‬توندوتۆڵی‮ ‬ئۆتۆمبێل چییە؟ كە هەموو ساڵێك ئۆتۆمبێلەكان هەززە دەكرێن و‮ ‬پشكنینیان بۆ دەكرێت،‮ ‬وەزارەتی‮ ‬ناوخۆ دەبوو لیژنەی‮ ‬پشكنینی‮ ‬ئۆتۆمبێل لە خاڵە سنوورییەكان رێكبخاتەوەو نەهێلێت ئۆتۆمبێلی‮ ‬خراپ‮ ‬بێتە ناو هەرێم،‮ ‬نەك قەدەغەی‮ ‬بكات،‮ ‬من ئۆتۆمبێلم بینیووە لێدراوەو لەو وڵاتانەی‮ ‬دراوسێ هاتووە،‮ ‬بەڵام كوالیتییەكەی‮ ‬زۆرباشترە لەو ئۆتۆمبێلانەی‮ ‬سفر كیلۆمەترن‮.‬

سەبارەت بە بڕیارەكە و كاریگەریی‮ ‬لەسەر داهاتی‮ ‬گومرگی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ساماڵ عەبدولرەحمان،‮ ‬بەرێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬گومرگی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بۆخەبات‮ ‬گوتی‮: “‬بێگومان ئەو بڕیارە كاریگەری‮ ‬لەسەر داهاتی‮ ‬گومرگی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەبێت و داهات كەم دەبێتەوە،‮ ‬بەڵام ئێمە سەلامەتی‮ ‬گیان و‮ ‬ژیانی‮ ‬هاووڵاتیانمان لا مەبەست و گرنگترە و بڕیارەكە لە‮ ‬1ی7‮‬ی‮ ‬ئەمساڵ دەچێتە واری‮ ‬جێبەجێكردنەوە‮”. ‬ناوبراو ئاماژەی‮ ‬بۆ ئەوەش كرد كە هاوردەكردنی‮ ‬ئۆتۆمبێلی‮ ‬سفر كیلۆمەتر و بێ لێدراو و كێشە هەر وەكو‮ ‬پێشووتر بەردەوام دەبێت‮. ‬ڕوونیشیكردەوە كە‮ ‬ڕاستە هەتا ئێستا ئۆتۆمبێلی‮ ‬لێدراو هاوردەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەكرا،‮ ‬بەڵام‮ ‬ڕێژەكەی‮ ‬لە ئاست ئۆتۆمبێلی‮ ‬سفر كیلۆمەتر زۆر كەمتر بوو،‮ ‬هەروەها سەرجەم ئۆتۆمبێلەكان بە هەموو جۆرەكانییەوە بە لێدراو و سفر كیلۆمەترەوە هەموویان بە فلتەری‮ ‬تایبەتی‮ ‬سەلامەتیی‮ ‬ئۆتۆمبێلدا دەچن ئینجا دێنە ناو هەرێمی‮ ‬كوردستان‮.‬

لە هەرێمی‮ ‬كوردستان بە سەدان كەس و كۆمپانیا كاری‮ ‬بازرگانی‮ ‬ئۆتۆمبێل‮ ‬دەكەن و‮ ‬ژمارەیەكیشیان بە تایبەت كاری‮ ‬هاوردەكردنی‮ ‬ئۆتۆمبێلی‮ ‬لێدراو دەكەن،‮ ‬سەبارەت بە كاریگەری‮ ‬ئەو بڕیارە لەسەر ئەو كەس و بازرگانانە،‮ ‬هیدایەت عەلی‮ ‬كە لە ماوەی‮ ‬چوار ساڵە كاری‮ ‬هاوردەكردنی‮ ‬ئۆتۆمبێلی‮ ‬لێدراو دەكات لە وڵاتی‮ ‬ئیماراتەوە بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان و شاری‮ ‬هەولێر،‮ ‬بۆ‮ ‬خەبات‮ ‬گوتی‮: “‬ئەو بڕیارە زیانێكی‮ ‬زۆر لەمن و ئەو كەسانە دەدا كە هاوشێوەی‮ ‬من كاری‮ ‬هاوردەكردنی‮ ‬ئۆتۆمبێلی‮ ‬لێدراو دەكەن و لەبەرژەوەندی‮ ‬ئەو كەس و بازرگان و كۆمپانیایانەشە كە تەنیا كاری‮ ‬هاوردەكردنی‮ ‬ئۆتۆمبێلی‮ ‬سفر كیلۆمەتر دەكەن،‮ ‬خێری‮ ‬كارەكەی‮ ‬ئێمە لەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە بوو و هەروەها بۆ هاووڵاتیانیش هەلێكی‮ ‬باش بوو،‮ ‬چونكە نرخیان كەمترە لە نرخی‮ ‬ئۆتۆمبێلی‮ ‬سفر‮”.
‬
ئەو بازرگانە گوتیشی‮: ‬ئێمە زۆر ناڕازین بەرانبەر ئەو بڕیارە و كاریگەرییەكی‮ ‬گەورە لەسەر بژێوی‮ ‬ژیانمان درووست دەكات،‮ ‬چونكە توانامان نییە كۆمپانیا دامەزرێنین و ئۆتۆمبێلی‮ ‬سفر كیلۆمەتر بكڕین و بیفرۆشینەوە‮ ‬،‮ ‬دەبێ بەدوای‮ ‬كارێكی‮ ‬دیكەدا بگەڕێین‮.‬

ناوبراو گوتیشی‮: ‬ڕاستە ئەو ئۆتۆمبێلانە بەناوی‮ ‬لێدراو هاوردە دەكران،‮ ‬بەڵام هیچ كێشەیەكی‮ ‬سەلامەتییان نەبووە و سەرجەمیان پشكنینی‮ ‬تایبەتیان لە گومرگەكان بۆ ئەنجامدراوە و دواتر‮ ‬ڕێگەی‮ ‬داخڵبوونیان پێدراوە‮.‬

‮ ‬ئەو بازرگانە پێیوایە كە باشی‮ ‬و خراپی‮ ‬و كوالێتی‮ ‬ئۆتۆمبێل پەیوەست نییە بە ئەوەی‮ ‬ئاخۆ سفر كیلۆمەترە‮ ‬یاخود نا بەڵكو پەیوەیستە بە جۆرەكەی،‮ ‬بەڵام بەقسەی‮ ‬ئەو دەرچوونی‮ ‬وەها بڕیارێك تەنها لە بەرژەوەندی‮ ‬ئەو سەرمایەدارانەیە كە كۆمپانیای‮ ‬زەبەلاحیان هەیە بۆ‮ ‬هاوردەكردنی‮ ‬ئۆتۆمبێلی‮ ‬كیلۆمەتر سفر‮.‬