له رێوره‌سمێكی فراواندا، زانكۆی سلێمانی دكتۆرای فه‌خری به‌خشییه مامۆستا مه‌زهه‌ر خالقی، هونه‌رمه‌ندی گەورەی كورد.
رێوڕه‌سمه‌كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2ی ئایاری 2019 به‌ڕێوه‌چوو و به‌خشینی دكتۆراكه‌ش له‌لایه‌ن زانكۆی سلێمانییه‌وه به مه‌زهه‌ری خالقی، له پای ئه‌و خزمه‌ته گه‌وره‌یه‌ی هونه‌رمه‌ندی ناوبراوه كه به هونه‌رو كلتوری كوردی گه‌یاندوه.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا د. یوسف گۆران، وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم و چه‌ندین به‌رپرسی حكومی و حزبی و سه‌رۆكی چه‌ند زانكۆیه‌كی حكومی و تایبه‌تی و رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان و چه‌ندین كه‌سایه‌تیی دیكه ئاماده‌ی رێوڕسه‌مه‌كه بوون … پیرۆزه له شكۆی ئاوازی ره‌سه‌نی كوردی مامۆستا خالقی مه‌زن ..









