ڕاپۆرت- سەید فاتیح بەرزنجی:
بەگوتەی سامان عارەب بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی هەولێر لەماوەی ساڵانی ڕابردوو لەبەر هۆكاری شەڕی داعش و قەیرانی دارایی هەموو پڕۆژەكان لەكار وەستابوون دوای ئەوەی كە قەیرانی دارایی نەما، وا خەریكە پڕۆژەكان دەست پێدەكەنەوە و وەبەرهێنەرانیش دەكەونەوە كاركردن بەتایبەتی ئەو پڕۆژانەی كە بەنیوەچڵی مابوونەوە، دەستیان بەكاركردن كردۆتەوە و ئەو پڕۆژانەی كە لە لایەن ئێمەوە مۆڵەتیان وەرگرتووە ئەگەر بەراوردی بكەین لەگەڵ ساڵانی 2018 و 2019 ئەوا دەبینین پڕۆژەكان زیاتر ئاستی وەبەرهێنانیان بەرزبۆتەوە، بەڵام ئەگەر ساڵانی 2018 و 2017 ئەوا پڕۆژەكان زۆر زیادیان كردووە، لەبەرئەوەی بەشێك لەو پڕۆژانە چاوەڕوانی ئاساییبوونەوەی دۆخی سیاسی كوردستان لەگەڵ عێراق دەكەن.
هەروەها جگە لەوەش قەیرانی داراییش هۆكاری سەرەكی سستبوونی پڕۆژەكان بوون، بەڵام لەوەتەی شەڕی داعش نەماوە و دۆخەكە ئاسایی بۆتەوە، ژمارەی مۆڵەتەكانیش بەرزبوونەتەوە، بۆ نموونە لە چوارمانگی ئەمساڵدا لە%300 پڕۆژەكانمان زیادی كردووە و نزیكەی 18 مۆڵەتی وەبەرهێنان بە پڕۆژەكان دراوە و ئومێد دەكەین هەر لە ئەمساڵ ژمارەی مۆڵەتەكان زۆر زیاتر بێت ئەگەرچی لە ساڵانی 2016 و 2017 وەرگرین نزیكەی 12 مۆڵەتی وەبەرهێنان هەبووە و مۆڵەتیان پێدراوە لەشاری هەولێر.
دواتر سامان عارەب بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی هەولێر دەربارەی چەند ڕێنماییەكی گرنگ ڕوونیكردەوە: دیارە لەلایەن خودی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە ڕێنمایی كراوین كە ئەو پڕۆژانەی كە بەشێوەی باڵەخانە یاخود نیوە چڵی بەجێماون ئەو پڕۆژانە پێویستە تەواو بكرێن ئەویش لە ماوەیەكی كورتدا ئەو پڕۆژانە جێبەجێ بكرێن چونكە دیاردەیەكی ناشارستانییە كە دەبینین لە شوێنە جیاجیاكان كۆمەڵێك هەیكەلی باڵەخانەی ناتەواو لە پارێزگای هەولێر بەرچاو دەكەون، بۆیە داوامان لە وەبەرهێنەران كردووە كە لەماوەیەكی دیاریكراو ئەو پڕۆژانە بەزوویی تەواو بكەن، دیارە ئەو پڕۆژانەش خۆیان لە پڕۆژەی بازرگانی و پڕۆژەی نیشتەجێبوون دەبینێتەوە و چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری گرنگ بەڕێوەیە لە چەندین سێكتەری جیا وەكو پیشەسازی كە وەك سێكتەری یەكەم دێت لەشاری هەولێر و سێكتەری كشتوكاڵ و سێكتەری گەشتیاریش كاریان لەسەر كراوە بەڵام سێكتەری نیشتەجێبوون لەكاتی ئێستادا ڕاگیراوە بەڵام پڕۆژەكانی دیكە كاریان لەسەر دەكرێت. بەپێی ئەو ئامارەی كە تۆماركراوە لە ڕۆژی 1/8ی ساڵی 2008 تاوەكو ڕێكەوتی 25/4 ساڵی 2019ژمارەی پڕۆژە و سێكتەرەكان بەوشێوەیە بووە كە بەپێی فەرمانی دەستەی وەبەرهێنان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی هەولێر مۆڵەتیان پێدراوەو بریتیە لە سێكتەری بازرگانی 47 پڕۆژەو لە سێكتەری تەندروستی 33پڕۆژەو لە سێكتەری پیشەسازی 96 پڕۆژە و لە سێكتەری خزمەتگوزاری 5 پڕۆژە و لە سێكتەری گەشتیاری 75 پڕۆژە و لە سێكتەری فێركردن 11 پڕۆژە و لە سێكتەری كشتوكاڵیش 15 پڕۆژەبوو ئەمە و چەندین سێكتەری دیكەی وەكو هونەری و وەرزش هەبووە جگە لە وەبەرهێنەری ناوخۆیی چەندین وەبەرهێنەری بیانیش كاریان كردووەو بریتی بووە لە 33 وەبەرهێنەر و وەبەرهێنەری خۆماڵی بریتی بووە لە333 و هاوبەشیش بریتی بووە لە 10و وەبەرهێنەرانی بیانی بریتی بووە لە وڵاتانی ئەڵمانیا و ئەمەریكا و ئیمارات و ڕوسیا و سوید و بەریتانیا و توركیا و وڵاتی لوبنان و میسرو نیوزلەندا هتد.
لەشاری هەولێر زیاتر لە10 كۆمپانیا خراوەنەتە لیستی ڕەشەوە
دواتر دەربارەی ژمارەی ئەو كۆمپانیایانە كە خراونەتە ناو لیستی ڕەش لەمبارەیەوە سامان عارەب بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی هەولێر گوتی: لە قۆناغی پێدانی مۆڵەت بوون یاخود مۆڵەت وەرگرتن كۆمپانیا هەبووە كاری خۆی بە ڕێكوپێكی نەكرددووە و هەمیشە ڕێنماییمان كردوون بۆ ئەوەی وەبەرهێنەران بە شێوەیەكی ڕێكوپێك كارەكانیان ئەنجام نەداوە، بەڵام بەداخەوە ژمارەیەك وەبەرهێنەر كەمتەرخەمیان كردووە لە پڕۆژەكان و بۆیە ژمارەی ئەوانی خراونەتە ناو لیستی ڕەش 10 كۆمپانیا بوون چەندین وەبەرهێنەری وڵاتانی عەرەبی پڕۆژەیان پێشكەش كردووەو بریتییە لە پڕءۆژەی ستراتیژی وئومێد دەكەین ئەو پڕۆژانەی كە تازە پێشكەش كراون، بە زووترین كات دەست پێ بكات جا لە هەر سێكتەرێك بێت لەبەر ئەوەی هەرێمی كوردستان ئارامی و هێمنی پێوە دیارە وەبەرهێنەرانی زۆربەی وڵاتانی دونیا ئومێد دەكەن وەبەرهێنان لەكوردستان ئەنجام بدەن بەتایبەتی لە شاری هەولێر یەكێك لەو وڵاتە عەرەبیانەش وڵاتی سعودیەیە و لەو ماوەیەدا شاندێكی باڵای وڵاتی سعودیە سەردانی كوردستانیان كرد و لەلایەن خودی جەنابی سەرۆك بینران بۆیە هاوكاری هەمانگی دروست بوو دیارە وەبەرهێنەران و گەورە بازرگانانی وڵاتی سعودیە زۆر خۆشحاڵن كە وەەبەرهێنان و كاری بازرگانی بكەن لە كوردستان، ئەوەتا لە هەفتەی ڕابردوو22 كۆمپانیای ئەو وڵاتە بەشدارییان لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێركرد و هەموو ئامادەكارییەكیان كردبوو لەداهاتووش پڕۆژەیان دەبێت و لەئێستاشدا وەبەرهێنەرانی سعودیەش چەند پڕۆپۆزەلێكیان پێشكەش بە ئێمە كردووە و پاڵپشتی تەواویان دەكەین لەهەمان كاتیش بەرهێنەرانی وڵاتی كوەیت و ئیماراتیش زۆر حەزدەكەن كارلە كوردستان بكەن لەبەر ئەوەی شاری هەولێر بۆتە مەڵبەندێكی گەورەی بازرگانی ئابووری.
هاووڵاتییان: ئەگەر پڕۆژەكان دەست پێبكەنەوە خۆشحاڵ دەبین
ژمارەیەك لە هاووڵاتییان قسەیان هەبوو سەرەتا وەستا لەشكر عەزیز گوتی: هەركە دەبینم پڕۆژەكان دەست پێ دەكەنەوە هەستم دەجوڵی كە كوردستانم زۆر خۆش بوێت بۆیە داوا لە حكومەت دەكەین كە پاڵپشتی تەواو لە وەبەرهێنەران بكات.
هیوا محەمەد گوتی: خۆزگە حكومەت پاڵشتی لە وەبەرهێنەرانی بووژاندنەوەی شوێنە گەشتوگوزارییەكان دەكرد تا پڕۆژەی زیاتری گەشتیاری ئەنجام بدەن.
كاروان عەلی گوتی: سێكتەری كشتوكاڵی لە كوردستان زۆر لاوازە خۆزگە وەبەرهێنەرانی ئەو كەرتە كاری وەبەرهێنانی كشتوكاڵییان دەكرد تا كەرتی كشتوكاڵ زیاتر دەبوژایەوە.
سهرهتا چاوپێكهوتن بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی هەولێر: ڕۆژ لەدوای ڕۆژ وەبەرهێنەران زیاتر پڕۆپۆزەلی پڕۆژە بۆ...









