خه‌بات: ‬سەرهەنگ نەجمەدین‮ ‬

لەدەڤەری‮ ‬سۆران لەلایەن رێكخراوی‮ ‬ورە بۆ پەرەپێدانی‮ ‬لاوان وگۆمەڵگا،‮ ‬پێشبڕكێیەكی‮ ‬پایسكلسواری‮ ‬بۆ هەردوو‮ ‬ڕەگەزی‮ ‬كوڕان وكچان بەبەشداری‮ ‬زیاتر لە95 یاریزان و ئارەزوومەندان سەركەوتووانە بەرێوەچوو‮.‬

پێشبڕكێیەكە ئەم پێنجەشەممەیە لەسۆران لەبەردەم سكۆلی‮ ‬وەرزشی‮ ‬زانكۆی‮ ‬سۆران دەستیپێكرد و لەفاكەلتی‮ ‬پەروەردەی‮ ‬زانكۆی‮ ‬سۆران بەكۆتاهات،‮ ‬ماوەی‮ ‬پێشبڕكێیەكە بۆ هەردوو‮ ‬ڕەگەز پێنج كیلۆمەتر بوو‮.‬

ئەنجامی‮ ‬پێشبڕكێیەكە لەسەر هەردوو ئاستی‮ ‬كوڕان وكچان بەمشێوەیە بوو‮: ‬لەپێشبڕكێی‮ ‬كوڕان‮: ‬فەرمان ئەحمەد ساڵح پلەی‮ ‬یەكەم،‮ ‬كارزان عەلی‮ ‬پلەی‮ ‬دووەم،‮ ‬سەحد محەمەد كریم پلەی‮ ‬سێیەم،‮ ‬لەپێشبڕكێی‮ ‬كچاندا مینا عەبدوڵڵا محەمەد پلەی‮ ‬یەكەم،بەهرە خەلیل پلەی‮ ‬دووەم،‮ ‬نەسیم خەلیل حەسەن پلەی‮ ‬سێیەم‮.‬
هەلالە فەیسەڵ جێگری‮ ‬رێكخراوی‮ ‬ورە بۆپەرەپێدانی‮ ‬لاوان وكۆمەڵگا لەبارەی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬پێشبڕكێیەكە گوتی‮: ‬زۆرخۆشحاڵ بووین رێژەیەكی‮ ‬زۆر لەیاریزانان و ئارەزوومەندان و كۆمەڵێك لەئەندامانی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان بەشداریان لەپێشبڕكێیەكە كرد،‮ ‬ئامانجمان لەبەرێوەبردنی‮ ‬ئەم پێشبڕكێیە بەكڵتوركردنی‮ ‬لێخورینی‮ ‬پایسكلسواریی‮ ‬بۆ هەردوو‮ ‬ڕەگەزی‮ ‬كوڕان وكچانە لەدەڤەری‮ ‬سۆران،‮ ‬سوپاس بۆ خودا بەهاوكاری‮ ‬دەستەی‮ ‬كارگێری‮ ‬و تەواوی‮ ‬ئەندامەكانی‮ ‬رێكخراوەكەمان‮ ‬،‮ ‬هەروەها بەسپۆنسەری‮ ‬كۆمپانیای‮ ‬كۆرەك تیلیكۆم‮ ‬و بەهاوكاری‮ ‬وپاڵپشتی‮ ‬زانكۆی‮ ‬سۆران و فاكەلتی‮ ‬پەروەردە توانیمان ئەمساڵ بۆ دووەمین جار لەسەر‮ ‬یەكتر ئەم پێشبڕكێیە بەسەركەوتوویی‮ ‬ئەنجام بدەین‮.‬