خەبات‮: ‬سەید فاتیح بەرزنجی‮
ڕۆژانە شوفێران گلەیی‮ ‬و گازندەیان دەربارەی‮ ‬چاڵ و چۆڵی‮ ‬شەقامی‮ ‬100 مەتری‮ ‬هەولێر هەبوو،‮ ‬ئەوەبوو بە هەوڵ و كۆششی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬شارەوانی‮ ‬هەولێرو وەزارەتی‮ ‬شارەوانی‮ ‬توانرا‮ ‬ڕەزامەندی‮ ‬بۆ دووبارە قیرتاوكردنەوەی‮ ‬شەقامەكە بەچینی‮ ‬بایندەر قیرتاو بكرێتەوەو لە ئێستادا هەڵمەتی‮ ‬قیرتاوكردنی‮ ‬شەقامەكە گەیشتۆتە قۆناغی‮ ‬سێیەم و سەبارەت ئەو هەڵمەتی‮ ‬قیڕتاوكردنە ئەو‮ ‬ڕاپۆرتەمان ئامادەكرد‮.‬

‮‬ئەگەر كەشوهەوا لەباربێت قیڕتاوكردن درێژەی‮ ‬دەبێت
ئەندازیار مازن ئەحمەد عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری‮ ‬شارەوانی‮ ‬دوو‮ ‬ڕونیكردەوە‮: ‬هەڵمەتی‮ ‬قیرتاوكردنەوەی‮ ‬شەقامی‮ ‬100 ‮ ‬مەتری‮ ‬ماوەیەك دەستی‮ ‬پێكردووەو هۆكاری‮ ‬ئەو هەموو چاڵ چۆڵەش بۆ زۆری‮ ‬باران بارین دێت،‮ ‬بۆیە لەو شەقامە چاڵ و چۆڵێكی‮ ‬زۆر دروست بووەو چەندین جاریش لەلایەن تیمی‮ ‬چاككردنەوەی‮ ‬سەر بە شارەوانی‮ ‬دوو توانرا چەندین شەقامی‮ ‬ناو كۆڵانەكانمان چاكبكەینەوە،‮ ‬دواتر لەلایەن سەرۆكایەتی‮ ‬شارەوانی‮ ‬هەولێر بودجەی‮ ‬پێویست ئامادەكراو لەلایەن وەزارەتی‮ ‬شارەوانیش‮ ‬ڕەزامەندی‮ ‬بۆ قیرتاوكردنەوەی‮ ‬وەرگیرا،‮ ‬لەقۆناغی‮ ‬یەكەمیش توانرا قیرتاوكردنەوەكە لە لای‮ ‬فاملی‮ ‬مۆڵ تا‮ ‬ڕێگەی‮ ‬كۆیە بوو،‮ ‬كە ئەو هەڵمەتە سەر بە شارەوانی‮ ‬سێ بوو،‮ ‬دواتر هەڵمەتی‮ ‬قیرتاوەكە گەیشتە قۆناغی‮ ‬دووەم لە ترفیك لایتی‮ ‬عەنكاوە دەستی‮ ‬پێكردەوە كە دەكاتە‮ ‬1300 مەتر قیرتاوكردن،‮ ‬دیارە ئەو قیرتاوكردنەش لەسەر بودجەی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬شارەوانی‮ ‬هەولێر بووەو قیرتاوكردنی‮ ‬ئەو شەقامە درێژەی‮ ‬هەیەو بڕیاریش وایە بۆ قۆناغی‮ ‬داهاتوو قۆناغی‮ ‬سێیەم لە نزیك بەنزینخانەی‮ ‬ئاكار دەست پێبكات تا دەگاتە نزیك كۆمپانیای‮ ‬جیهان و هەموو ئەو شوێنانەی‮ ‬كە پێویستی‮ ‬بە قیرتاوكردنەوە هەبێت ئەوا قیرتاوی‮ ‬دەكەین ئومێدەوارین لە ئایندەیەكی‮ ‬نزیكدا ئەگەر واپێویست بوو لە سایدی‮ ‬دووەمیش ئەو شوێنانەی‮ ‬كە پێویستی‮ ‬بە قیرتاوكردن هەبوو ئەوا قیرتاو بكرێت،‮ ‬ئەگەر بودجەی‮ ‬پێویست دابین كرا هەڵمەتی‮ ‬قیرتاوكردن درێژەی‮ ‬دەبێت و لەگەڵ ئەو هەڵمەتەش تیمەكانمان‮ ‬ڕۆژانە خەریكی‮ ‬چاككردنەوەی‮ ‬چاڵ و چۆڵەكانی‮ ‬شەقامە لاوەكیەكانی‮ ‬ناو كۆڵانەكانی‮ ‬سنوری‮ ‬شارەوانی‮ ‬ئێمەن‮. ‬ماوەیەكیش كارگەی‮ ‬قیری‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬كاری‮ ‬نەدەكرد بۆیە ماوەیەك كاری‮ ‬چاككردنەوەكە وەستابوو لە ئێستادا ئەگەر كارگەی‮ ‬قیری‮ ‬شارەوانی‮ ‬قیرمان بۆ‮ ‬ڕەوانە بكەن ئەوا كاری‮ ‬چاككردنەوە دووبارە دەست پێ دەكەینەوە‮.‬

چینی‮ ‬بایندەری‮ ‬قیرتاوكردنەوەی‮ ‬شەقامی100 مەتر كاری‮ ‬بۆ دەكرێت
دواتر هەر دەربارەی‮ ‬قیرتاوكردنەوەی‮ ‬ئەو شەقامە،‮ ‬سیروان بەكر لە كۆمپانیای‮ ‬ساڵەیی‮ ‬ڕونیكردەوە‮: ‬بە سەرپەرشتی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬شارەوانی‮ ‬هەولێرو بەهاوكاری‮ ‬هەموو بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬شارەوانی‮ ‬ناو گەڕەكەكان هەڵمەتی‮ ‬قیرتاوكردنەوەی‮ ‬شەقامی‮ ‬100 مەتری‮ ‬ماوەیەكە دەستی‮ ‬پێكردووەو لە ئێستاشدا قۆناغی‮ ‬سێەمی‮ ‬قیرتاو كردنەوە دەستی‮ ‬پێكردووەو لە‮ ‬ڕۆژانی‮ ‬داهاتوودا ئەگەر كەشوهەوا لەباربێت ئەوا قۆناغی‮ ‬چوارەمی‮ ‬دەستپێدەكات‮. ‬لەو قۆناغەدە نزیكەی‮ ‬20 ‮ ‬هەزار مەتر قیرتاوكراوەو بەچینی‮ ‬بایندەرو بەكارهێنانی‮ ‬معادەلەی‮ ‬18و19و جۆری‮ ‬قیرەكەش باشەو ماوەی‮ ‬چەندساڵێك خۆی‮ ‬ڕادەگرێت و دوای‮ ‬ئەو قیرتاوەش شوفێرانە گلەیی‮ ‬و گازندەیان نامێنێ و كاری‮ ‬قیرتاوكردنەوەی‮ ‬ئەو شەقامە زۆر گرنگ بوو لەبەرئەوەی‮ ‬ماوەیەكی‮ ‬زۆربوو ئەو شەقامە تێك چووبوو‮.‬

هاووڵاتییان بە دووبارە قیرتاوكردنەوەی‮ ‬شەقامەكە خۆشحاڵن
عەبدوڵڵا ئیحسان لەنزیك ئەو شەقامە كۆمپانیای‮ ‬هەبوو گوتی‮: ‬ماوەی‮ ‬چەندین ساڵبوو لەو شەقامە چەندین‮ ‬ڕوداوی‮ ‬هاتووچۆ‮ ‬ڕووی‮ ‬دەدا لەبەرئەوەی‮ ‬ئەو شەقامە چاڵ و چۆڵێكی‮ ‬زۆر هەبوو،‮ ‬بۆیە‮ ‬ڕووداوەكان‮ ‬ڕوویان دەدا لێرەوە دەست خۆشی‮ ‬لەشارەوانی‮ ‬هەولێر دەكەین كە دووبارە ئەو هەڵمەتەی‮ ‬ئەنجامدا هیودارین هەموو شەقامەكە قیرتاو بكرێتەوە‮. ‬
مامۆستا عەلی‮ ‬دانیستووی‮ ‬گەڕەكی‮ ‬كوێستان بوو گوتی‮: ‬ئەو شەقامە زۆرتێكچووبوو چەندین جار‮ ‬ڕوداوی‮ ‬هاتوچۆ‮ ‬ڕویان دەدا لەبەر ئەو هەموو چاڵ و چۆڵەی‮ ‬كە لەو شەقامەدا هەبوو دەستخۆشی‮ ‬لە شارەوانی‮ ‬هەولێر دەكەین بۆ ئەو قیرتاو كردنە‮.‬

‮ ‬كاروانی‮ ‬میوەفرۆش لەنزیك ئەو شەقامە میوە فرۆش بوو گوتی‮: ‬خۆشحاڵ بووین بەو هەڵمەتی‮ ‬قیرتاوكردنەوەیەی‮ ‬شەقامی‮ ‬100 مەتری‮ ‬خۆزگە شارەوانی‮ ‬هەولێر هەموو شەقامەكانی‮ ‬هەولێری‮ ‬قیرتاودەكردەوە‮. ‬