ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 27 ى 4 ى 2019 ، له‌ئاگاداریه‌كدا  به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر ئاگاداری هاوڵاتیان ده‌كاته‌وه‌ كه‌ کاتی سەردانی نەخۆش ڕۆژانە کاتژمێر (٢ تاکو ٤) دەبێت

ته‌ندروستى هه‌ولێر ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، لەبەر ھۆکاری ئەوەی سەردانی کردنی نەخۆش ئارامی نەخۆشەکانی تێکداوە وە ڕێگرە لە بەردەم پزیشک و کارمەندان بۆ ئەوەی ئیش و کارەکانی خۆیان بە باشی ئەنجام بدەن ، بۆیە لێرەوە ئاگاداری هاوڵاتیان دەکەینەوە کەوا دوای کاتژمێر (٤) بە ھیچ شێوەیەک ڕێگا بە سەردانی کردنی ھاوڵاتیان نادرێت بۆ لای نەخۆش.