ئەمڕۆ هەینی لەكاتی بەڕێوەچوونی ڤیستیڤاڵی ئێل بەگی جاف  بۆ ئاشتەوایی و پێكەوە ژیان لە قەرەداغ بەهۆی كێشەیه‌كى كۆمه‌لایه‌تیه‌وه‌، كەسێك كوژرا.

لەم بارەیەوە نەقیب سەركەوت ئەحمەد بەڕێوبەری بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند” ئەمڕۆ هەینی لەكاتی بەڕێوەچوونی ڤیستیڤاڵی ئێل بەگی جاف لە قەرەداغ بەهۆی كێشە لەنێوان دوو خێزان، كەسێك كوژرا.

وتیشی: لەئێستادا تەرمەكە لە پزیشكی دادوەرییەو پۆلیس سەرقاڵی لێكۆڵینەوەیە لە ڕووداوەكە.

چەند ساڵێكە لە كۆتایی مانگی نیسان ڤیستیڤاڵی ئێل بەگی جاف لە گوندی باخان لە قەرەداغ بەڕێوە دەچێت.