سالم عیسی دۆلەمەری
هەموومان و ئەوەی بۆ یەك جاریش بێت گەورەیی پارتی دیموكراتی كوردستانی هەر لەبەر چاوە و هەرگیز لەبیرناكات، تەنانەت غەیرە پارتییەكانیش، دەنا خودی خۆمان (پارتییەكان) گومانمان لەو گەورەییەی پارتی نیە و هەمیشە بۆ داهاتووی كوردستان تەنها پارتی گەورە دەبینین با پێتان بڵێم بۆچی؟.
لەبەر ئەوەی كوردبوون و پارێزگاری كردن لە خاكی پیرۆزی كوردستان تەنها و تاكە مەبەستی (بارزانی باوك) دامەزرێنەری ئەو پارتە بوو. هەروەها چونكە ئەوەی بڕیاری ئەم پارتە مەزنەی دا ئینتمایەكی زۆر زۆر بەهێزی هەبوو بۆ گەل و نیشتمان، جا لێرەوە من بۆ گەورەیی و سەروەرییە زۆرەكانی پارتی زۆر ناگەڕێمەوە دواوە، چونكە سەروەرییەكانی ئەوەندە زۆرن كە مرۆڤ بۆ هەر دەقیقەیەك لەژیانی خۆی دەتوانم بڵێم شانازی بە یەكێك لە گەورەییەكانی دەكات، بەڵام من باسی گەورەیی ئەم دواییانەی پارتی دەكەم كە خۆتان ڕۆژانە دەیبینن. كوردەواری دەڵێ(هەمیشە پیاوی گەورە دەبێت دەست پێشخەر بێت)، ئای پارتی چەندە مەزنی كە هەموو ساتێكی بەرژەوەندیی گەڵ و نیشتمان دەخیتە پێش بەرژەوەندیی خۆت و هەمیشە بڕیاردەر و دەست پێشخەریت. ئای پارتی چەندە گەورەی كاتێك لەبەر كوردبوون و بەرژەوەندیی خەڵك و نیشتمان گەورەیی خۆت نیشاندا و هەموومان شاهێدی ئەوەین كە بۆ پێكهێنانی حكوومەت روودەكەیتە دەرگای هەموو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و ناز و خواستی هەموولایەك لەبەر چاو دەگریت و لەگەڵ هەموویان دادەنیشیت، كەچی لە كاتێكدا هێشتا برینەكانت سارێژنەبوونە بە دەستی (هەنێكیان؟!) ، بەڵام لێرەش دیسان ئەمە سەلماندنی گەورەیی خۆتە، سەلماندی نیشتمان پەروەر و پەرۆشی خۆتە بۆ بەرژەوەندیی گشتی گەل و نیشتمان. پەندێكی تری كوردەواری هەیە دەڵێ(هەزار گوڵە زیوان لە سایەی گوڵە گەنمێك ئاو دەخواتەوە)، دڵنیام پارتی كە تەوازوعت لە ئەنجامی گەورەیی خۆتە، لە ئەنجامی بەرژەوەندیی گشتی خەڵكی كوردستان، تەنانە لەبەر لایەنگرێكی دڵ خاوێنی پەیوەست بەكوردبوونی ئەو لایەنانەیە كە حەز بەكوردایەتی خۆی دەكات، یان لەبەر خاتری دڵی دایكێكی جەرگ سوتاوە كە ڕۆڵەكەی بۆ نیشتمانەكەی خوێنی خۆی ڕشت، یاخود لەبەرخاتری منداڵێك كە باوكی شەهید بووە و هێشتا نازانێت و هەرگیز كەسێك نابینێت كە جێگەی باوكی بۆ بگرێتەوە….هتد. ئەوانە هەمووی سەلمێنەرن بۆ گەورەیی پارتی دیموكراتی كوردستان.









