خه‌بات: ئەردەڵان ئاژگەیی
پەروەردەیی‮ ‬ناوەندی‮ ‬هەولێر لە وەرزی‮ ‬چاڵاكییە هونەرییەكانی‮ ‬خۆیدا،‮ ‬شانۆگەری‮ ‬كچانی‮ ‬حەوا‮‬ی‮ ‬لە هۆڵی‮ ‬بەرێوەبەرایەتی‮ ‬شانۆ نمایش كرد،‮ ‬ئەم شانۆگەریە كە قوتابیە بەهرەمەندەكانی‮ ‬ساباتی‮ ‬كچان بەرجەستەیان كرد باسی‮ ‬لە كێشەو ئاریشە كۆمەڵایەتی‮ ‬و خێزانییەكانی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬كوردی‮ ‬دەكردو بە شێوەیەكی‮ ‬درامی‮ ‬خستبوویە روو‮. ‬لە نمایشەكەدا بەرێوەبەری‮ ‬پەروەردەی‮ ‬ناوەند مامۆستا دلێر و بەشێك لە مامۆستاو هونەرمەندان و قوتابیان ئامادەیی‮ ‬بوون‮. ‬شایەنی‮ ‬باسە شانۆگەری‮ ‬كچانی‮ ‬حەوا‮ ‬لە سیناریۆو دەرهێنانی‮ ‬دانا بۆتانی‮ ‬بوو‮.‬