خه‌بات‮: ‬جەواد مستەفا ستوپەیی‮ ‬
هێشتا لە ژیاندابوو‮.. ‬زوو زوو‮ ‬یادگارییەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬لە بەشداربوون و بەرگری‮ ‬كردن لە كۆماری‮ ‬كوردستان لە مهاباد بە‮ ‬ڕابەرایەتی‮ ‬مەلامستەفا بارزانی‮ ‬بۆمنی‮ ‬دەگێڕایەوە‮.. ‬دەگێڕایەوە كە چۆن بەخۆ و خێزان و كەسوكارەوە روویان لە رۆژهەڵاتی‮ ‬كوردستان كرد بۆ ئەوەی‮ ‬بەشدار و پاڵپشتی‮ ‬كۆماری‮ ‬كوردستان بن‮.. ‬دەیگێڕایەوە كە چۆن بە دڵ و بەگیان لەخزمەتی‮ ‬كۆماردابوون،‮ ‬سەرەڕای‮ ‬ئەوەی‮ ‬بارودۆخی‮ ‬ژیانی‮ ‬ئەوان و تەواوی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد لەو سەردەمەدا نالەبار و نەدار و نائارام بوو‮. ‬خۆلێخۆش بوو‮ ‬سەلیم عوسمان سەلیم ستوپەیی‮ ‬زۆربەی‮ ‬بیرەوەرییەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬بۆمن دەگێڕایەوە،‮ ‬هەر لە هەرەتی‮ ‬لاوێتییەوە لە بەشداری‮ ‬كردنی‮ ‬لە شۆڕشەكانی‮ ‬بارزان و بەرگری‮ ‬كردن لە كۆماری‮ ‬كوردستان و شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول تاكو ئەوكاتەی‮ ‬كە بەهۆی‮ ‬بەنێو ساڵدا چوونیدا دەستی‮ ‬تفەنگی‮ ‬نەگرت،‮ ‬بەڵام بەردەوام دەیگوت من پێشمەرگەی‮ ‬بارزانیم،‮ ‬من پێشمەرگەی‮ ‬كوردستانم،‮ ‬خوالێخۆشبوو تاكو دوا لێدانی‮ ‬دڵ ئامادەی‮ ‬پشتیوانی‮ ‬كردنی‮ ‬رێبازی‮ ‬بارزانی‮ ‬بوو،‮ ‬ئامادەی‮ ‬خەبات و قوربانیدان بوو‮. ‬منیش وەكو ویستێك بەرلەوەی‮ ‬سەلیم عوسمان سەلیم ستوپەیی‮ ‬كۆچی‮ ‬دوایی‮ ‬بەشێك لە‮ ‬یادەوەرییەكانیم تۆماركرد بۆ ئەوەی‮ ‬مێژوو و‮ ‬یادەوەرییەكانی‮ ‬ئەو نەوە خەباگێرە نەفەوتێ و لەیاد نەكرێ‮. ‬بۆیە ئەمڕۆ وەكو وەفایێك بۆ گیانی‮ ‬ئەو خەباتگێڕە،‮ ‬بەشێك لەیادەوەرییەكانی‮ ‬بۆ‮ ‬یەكەم جار لە رۆژنامەی‮ ‬خەبات بڵاو دەكەمە،‮ ‬هیوادارم روحی‮ ‬سەلیم عوسمان سەلیم ستوپەیی‮ ‬شاد و ئاسوودەبێت لە بەهەشتدا‮.‬

‮‬سەلیم عوسمان سەلیم ستوپەیی‮ ‬لە سالی‮ ‬1920‮‬لە گوندی‮ ‬ستۆپی‮ ‬لەدایك بووە،‮ ‬لە تەمەنی‮ ‬مندالی‮ ‬دایكی‮ ‬كۆچی‮ ‬دوایی‮ ‬كردوە و هێشتا مام سەلیم مندال بووە كە باوكی‮ ‬لەگەڵ خەلیل خۆشەڤی‮ ‬دەربەدەر و عەشقی‮ ‬بووە،‮ ‬كەواتە هەر لە منداڵییەوە بەرپرسیاریەتی‮ ‬خێزانەكەی‮ ‬كەوتووتە ئەستوی‮ ‬ئەو‮. ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬كە باوكی‮ ‬لەگەڵ خەلیل خوشەڤی‮ ‬خەباتی‮ ‬شوڕشگێری‮ ‬كردووە و شەری‮ ‬لەگەڵ پۆلیسەكانی‮ ‬رژێمی‮ ‬ئەوسای‮ ‬عێراق كردووە،‮ ‬خێزانەكەی‮ ‬لەگەڵ خێزانی‮ ‬خەلیل خوشەڤی‮ ‬كەزیاتر لە دە سەر خێزانیتر بوون نەفییان كردوون بو‮ ‬تەلەعفەر‮‬،‮ ‬ساڵێك لەوێ نەخایاند پاشان گەڕاندیانەوە بۆ ئاكرێ،‮ ‬دیسان لەوێش زوری‮ ‬نەخایاند هەریەك لەم خێزانانە بو شوێنی‮ ‬جیاواز نەفی‮ ‬كران،‮ ‬كە خێزانەكەی‮ ‬مام سەلیم نەفی‮ ‬كرا بوو‮ ‬مەحمودیە‮‬ی‮ ‬باشووری‮ ‬بەغدا،‮ ‬لە مەحمودیە مانەوە تا لە سالی 1936 خەلیل خوشەڤی‮ ‬شەهید كرا،‮ ‬دواتر هەموو خێزانەكانیان گەڕاندەوە بو هەولێر و لە دوای‮ ‬چەند مانگێك هەر خێزانێكیان گەراندەوە بۆ گوندەكانی‮ ‬خۆیان‮. ‬هەر لە رۆژی‮ ‬نەفی‮ ‬كردنی‮ ‬هەتا گەرانەوەی‮ ‬بۆ گوندەكەی‮ ‬خۆی‮ ‬هەمیشە مام سەلیم دەست بەسەر بووە،‮ ‬سەرەرای‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە سەرپەرشتی‮ ‬خێزانەكەی‮ ‬دەكرد و مێر منداڵیش بوو‮. ‬لەو كاتەی‮ ‬كە لە گوند كار و كاسبی‮ ‬بوخۆی‮ ‬دەكرد باوكی‮ ‬هەر لەگەل ئەسعەد خوشەڤیدا بوو،‮ ‬باوكی‮ ‬چەند جارێك بەشداری‮ ‬لە شەر و چالاكییەكاندا دەكرد تا ساڵی‮ ‬1945‮.‬
لە ساڵی‮ ‬1945‮ ‬خێزانەكەیان لەگەل چەندین خێزانیتر لەگەڵ بارزانی‮ ‬نەمر ئاوارەی‮ ‬ئێران بوون،‮ ‬مام سەلیم‮ ‬یەكەم جار كە چەكی‮ ‬هەڵگرت پێش ئەوەی‮ ‬بگاتە ئێران تفەنگێكی‮ ‬ئەلمانی‮ ‬هەلگرت‮. ‬كاتێ كە گەیشتە ئێران خێزانەكانیان بەسەر گوندەكان دابەش كران،‮ ‬چونكە لەوكات باری‮ ‬ئابووری‮ ‬خەڵك زور سەخت بوو،‮ ‬لەم كاتەدا خێزانەكەی‮ ‬لە گوندی‮ ‬تلێ‮ ‬لە مەرگەوەر نیشتەجێ بوو‮.‬

‮ ‬دوای‮ ‬چەند مانگێك بارزانی‮ ‬هەموو گەنجەكانی‮ ‬بانگ كرد بو خزمەتی‮ ‬سەربازی‮ ‬لە سابڵاغ‮ ‬بۆ پارێزگاریكردن لە كۆماری‮ ‬كوردستان،‮ ‬چونكە ئەم رێكخستنە لە دوای‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬كۆماری‮ ‬كوردستان بوو،‮ ‬لە ئەنجامدا خۆی‮ ‬لەگەڵ باوكی‮ ‬بوون بە سەرباز،‮ ‬باوكی‮ ‬پلەی‮ ‬ئامر حەزیرە‮‬ی‮ ‬وەرگرت لە فەوجی‮ ‬خوشەڤی‮ ‬خەلیل خوشەڤی‮ ‬سەربە فەرماندەی‮ ‬رئیس مستەفا بارزانی‮.. ‬كە ئەمە سەرەتای‮ ‬دەست پێكردنی‮ ‬ژیانی‮ ‬پێشمەرگایەتی‮ ‬مام سەلیم بوو لە كۆماری‮ ‬مهاباد‮.‬ لە دوای‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬ئەم تەشكیلاتە،‮ ‬ئەم فەوجەیان نارد بو گوندی‮ ‬ملقەرەنی‮ ‬كە‮ ‬یەكەم شەڕ‮ ‬لە گردی‮ ‬مامەشان لە سەقز لەگەڵ حكومەتی‮ ‬ئێران كرد،‮ ‬لەئەنجامدا لەم شەڕەدا سەركەوتن‮. ‬دواتر سوپای‮ ‬ئێران چەند هێرشێكی‮ ‬سەختی‮ ‬كردە سەر پێشمەرگە و لەم شەرەدا مام سەلیم لەگەڵ چەند پێشمەرگەیەكیتر بریندار بوو،‮ ‬یەك لەوانە خۆشەڤی‮ ‬خەلیل بوو كە لە ئەنجامی‮ ‬برینە سەختەكەی‮ ‬شەهید بوو‮. ‬بریندارەكانیش گواسترانەوە بو‮ ‬تەبرێز و سابڵاغ‮‬،‮ ‬مام سەلیم لە تەبرێز دەبێت تا برینەكەی‮ ‬سارێژ دەبێت و ئەسعەد خۆشەڤی‮ ‬جلوبەرگ و پلەیەكی‮ ‬سەربازی‮ ‬پێدەدات‮.
‬
مام سەلیم دەڵێت‮: ‬لە دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئەمریكا پاڵەپەستۆی‮ ‬خستە سەر روسیا كە روسیا هێزەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬لە كوردستانی‮ ‬ئێران بكشێنێتەوە و چیدیكە‮ ‬یارمەتی‮ ‬كورد نەدات،‮ ‬لە ئەنجامدا روسیا هاوكاریەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬لەسەر كورد بری‮.‬

لە ئەنجامدا هێرشە بەردەوامەكانی‮ ‬سوپای‮ ‬ئێران بۆ سەر كۆماری‮ ‬كوردستان دەستپێكرد و تا لە ئەنجامدا بوو بە هۆی‮ ‬كۆتایی‮ ‬هاتنی‮ ‬كۆماری‮ ‬كوردستان‮. ‬لەم كاتەدا ئەوانەی‮ ‬پێشمەرگەبوون و بەژداریان لە كۆماری‮ ‬كوردستان كردبوو هەموویان گەرانەوە مالەكانی‮ ‬خۆیان و بارزانییەكانیش لە سەقز مانەوە تا ئەوانیش بە شێوەیەكی‮ ‬بەرنامە بۆ داڕێژراو قۆناغ‮ ‬بەقۆناغ‮ ‬بە كۆمەڵ پاشەكشەیان كرد و هاوكات لەگەل كشانەوە بەرگریشیان دەكرد تا گەیشتنە نەغەدە پاشان بۆ شنۆ بۆ ماوەیەكی‮ ‬كەم هەموو خێزانەكان لە نەغەدە نیشتەجێ دەبن و چاوەروانی‮ ‬فەرمانی‮ ‬جەنابی‮ ‬شێخ ئەحمەد بارزانی‮ ‬و جەنابی‮ ‬مەلامستەفا بارزانی‮ ‬بوون‮.‬

ئەوكات خێزانی‮ ‬مام سەلیم لە شنۆ بوو‮. ‬دواتر بڕیار درا كە هەموو پیاوەكان كۆ ببنەوە لە ژێر فەرماندەیی‮ ‬ئەسعەد خۆشەڤی‮ ‬لە تەرگەوەڕ‮ ‬هێزێك پێك بهێنن بو بەرگری‮. ‬هەر لەوكاتە خەبەر گەیشت كە سوپای‮ ‬ئێران لە ناوچەكە نزیك بویتەوە،‮ ‬زێرو هەركی‮ ‬خەبەری‮ ‬نارد كە هێزێك بو هاوكارییان بچێت و كۆمەڵێك پێشمەرگە بە سەرۆكایەتی‮ ‬خەلیل ئەرگوشی‮ ‬گەیشتنە شوێنی‮ ‬شەڕ‮ ‬و رێیان لە عەسكەر گرت و پاشەكشەیان پێكرد و شكان،‮ ‬دواتر بارزانی‮ ‬لەگەڵ عومەر تێلی‮ ‬و حەیدەربەگ گەیشتنە ئەم شوێنە و داوایان لەم پێشمەرگانە كرد كە لەگەڵیان بێن بو تەرگەوەڕ‮ ‬ئەوان رازی‮ ‬بوون،‮ ‬بەڵام هەر زوو لێیان جیا بوونەوە‮. ‬دواتر قاسدێك هات بۆلایان و گوتی‮ ‬لە دەشتی‮ ‬عەجەم شەڕ‮ ‬لە نێوان عەجەم و پیاوەكانتان بەردەوامە،‮ ‬پاشان بە خۆی‮ ‬و ساكو و قادر سلێمان لەگەڵ پیاوەكانی‮ ‬میرزاغای‮ ‬مێرگەسۆری‮ ‬بە هانایانەوە چوون بۆ‮ ‬یارمەتی‮ ‬دانیان،‮ ‬بەڵام لە رێگادا خەبەر هات كە بەگزادەكان خائین بوونە واتە‮ ‬هویركو لەگەڵ تێلی‮ ‬بەگ‮ ‬خائین بوونە‮. ‬ئەوانیش بریاریاندا كە سلیم و قادر سلێمان بچن بولای‮ ‬بارزانی‮ ‬بۆ دۆزینەوەی‮ ‬رێگاچارەیەك،‮ ‬دواتر بارزانی‮ ‬گەیشت و شەو لە‮ ‬كۆچكی‮ ‬سەید مستەفا‮ ‬پلانی‮ ‬دانا و بریاری‮ ‬دا كە میرزاغا بچێتە‮ ‬گەلیێ بەندێ‮ ‬و ئێمەش دەچینە‮ ‬گۆجار‮ ‬لە ناوچەی‮ ‬تەگەوەر‮. ‬تا بەیانی‮ ‬بەگزادەكان چوار دەوری‮ ‬گوندەكەیان ئابڵۆقەدابوو،‮ ‬شەر دەستی‮ ‬پێكرد و بو ماوەی‮ ‬سێ روژ ئەم شەڕە بەردەوام بوو لەم شەڕەدا بارزانیش بەژدار بوو،‮ ‬ئەوان توانییان لەم سێ رۆژە لە شاخی‮ ‬بەرێ زەر‮ ‬بەرگری‮ ‬بكەن،‮ ‬بە هەر حال توانیان خۆیان خەلاس كەن،‮ ‬بەڵام لەم شەڕەدا سێ پێشمەرگە شەهید بوون،‮ ‬لە بەرەبەیانی‮ ‬سێیەم رۆژ كە دونیا هەندێك رووناك ببو،‮ ‬هێزێكی‮ ‬زۆری‮ ‬بەگزادەكان بە سەركردایەتی‮ ‬هویركو‮ ‬هێرشیان كرد،‮ ‬لەو كات پێشمەرگەكان كە بینییان ئەو هەموو هێزە زورە بە سەركردایەتی‮ ‬هویركو هێرش دەكات،‮ ‬ئەو كات پێشمەرگەكان وەخو كەوتن و لە ئەنجامدا هویركو بە دەستی‮ ‬پێشمەرگەكان كوژرا،‮ ‬كاتێ كە ئێرانییەكان بینییان سەركردەكەیان هویركو كوژرا هەموو ئەو هێزە پەرش و بڵاو بون و هەڵاتن و شكان،‮ ‬پاشان مام سەلیم و هەڤاڵەكانی‮ ‬گەیشتنە بارزانی‮ ‬لە‮ ‬گەلیێ بەندێ‮. ‬لەوێش چەند شەرێكیتریشیان كرد،‮ ‬بەڵام لە كاتی‮ ‬بردنی‮ ‬بریندارێك بۆ‮ ‬باسكێ كوێریشكا‮ ‬دووبارە شەڕێكی‮ ‬قورس روویدا لەم شەڕەشدا دوو پێشمەرگەی‮ ‬ژیكە شەهید بوون،‮ ‬هەر لەم شەڕەدا گەرانەوە بو مەرگەوەڕ‮ ‬و دواتر هەموویان روویان كردە‮ ‬رووباری‮ ‬گادر‮ ‬دواتر داخلی‮ ‬خاكی‮ ‬عێراق بوون‮. ‬لە دوای‮ ‬گەرانەوەیان بۆ ناو خاكی‮ ‬عێراق بەشێك لە خێزان و منداڵ لەگەل شێخ ئەحمەد بارزانی‮ ‬گەڕانەوە نێو عێراق و بەشەكەیتریان چەكیان دانەنا و بە نهێنی‮ ‬خۆیان گەیاندە ناوچەی‮ ‬بارزان بە سەرۆكایەتی‮ ‬بارزانی‮ ‬و روویان لە‮ ‬یەكێتی‮ ‬سوڤیەت كرد‮.

‬مام سەلیم لەگەڵ ئەوانەبوو كە لەگەڵ شێخ ئەحمەد گەڕایەوە عێراق،‮ ‬ئەوانیش هاوشێوەی‮ ‬دەیان خێزانیتر دەست بەسەر كران و بە خێزان و ماڵ و منداڵەوە خرانە ناو سیم لە دیانا‮.. ‬پاش ماوەیەك پیاوەكانیان بەدیل گیران و خێزانەكانییشیان گەراندنەوە بو گوندەكانیان‮. ‬پیاوەكانیش كران بە دوو بەش بەشێكیان گواسترانەوە بو زیندانی‮ ‬كەركووك و بەشەكەیتریان لە مووسل زیندانی‮ ‬كران،‮ ‬هەموویان دوو ساڵ لە زیندان مانەوە و فەرمانی‮ ‬لە سێدارەدان بۆ هەندێكیان دەركرد،‮ ‬بەڵام خۆشبەختانە لە سێدارە نەدران‮. ‬لە دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬مام سەلیم دوو ساڵی‮ ‬لە زیندانی‮ ‬مووسل بەسەر برد هەموویان لە زیندان دەرهێنران و بەسەر ئاغا و عەشیرەتەكان دابەش كران‮. “‬مام سەلیم‮”‬یان تەسلیم بە عەبدوڵڵا ئاغای‮ ‬شەرەفان كرد لە شەمكان‮. ‬
ئەوەی‮ ‬شایانی‮ ‬ئاماژە پێكردنە باوكی‮ ‬مام سەلیم لە ناو سیمی‮ ‬دیانا توانی‮ ‬هەڵبێت و خۆی‮ ‬خەلاس كرد،‮ ‬بەڵام ئەو نە گەیشتە بارزانی‮ ‬و نەچوو بو زیندان،‮ ‬بەڵكو بوو بەعەشقی‮ ‬لە ناوچەی‮ ‬بارزان ماوە‮.‬

‮ ‬مام سەلیم لە شەمكان لەگەل خاوەن موڵك رێك كەوت دەستی‮ ‬بە كشتوكال كرد‮. ‬ئەوەی‮ ‬شایانی‮ ‬باسە كاتێ كە مام سەلیم لە موسل لە زینداندابوو هەموو ئەمانە ناونووس كرابوون بۆ ئەوەی‮ ‬خێزانەكانیشیان نەفی‮ ‬بكرێن تا هەموویان پێكەوە بەسەر ئاغا و عەشیرەتەكاندا دابەش بكەن‮. ‬بەڵام خێزانی‮ ‬مام سەلیم لە گوند توانی‮ ‬لەگەل حكومەت رێككەوێت كە نەفی‮ ‬نەكرێن‮. ‬بەم شێوەیە نزیكەی‮ ‬پێنج ساڵ لە نەفی‮ ‬مانەوە،‮ ‬ژیانی‮ ‬خۆی‮ ‬بە دەربەدەری‮ ‬و بەهۆی‮ ‬كشتوكالی‮ ‬بە نیوەیی‮ ‬لەگەل خاوەن مولكەكان ژیانێكی‮ ‬زور ناخوش و بە كولەمەرگی‮ ‬لە مەلكویشان و خەتارێ و توسف و‮.. ‬هتد بەسەر برد،‮ ‬دوای‮ ‬پێنج ساڵ گەرانەوە بو گوندەكەیان و دەستی‮ ‬بە كار و كاسبی‮ ‬كرد‮. ‬لەم كاتەدا باوكی‮ ‬مام سەلیم لە عەشقیاتی‮ ‬خۆی‮ ‬تەسلیم بە حكومەت كردبوو ئەو زیندانی‮ ‬كرابوو،پاشان لە دوای‮ ‬چەند مانگێك لە زیندان ئازاد كرا و دەستیان بە كارو كاسبی‮ ‬خویان كرد تا بەرپابوونی‮ ‬شورشی‮ ‬ئەیلول لە ساڵی‮ ‬1961، لە سەرەتا و دەستپێكی‮ ‬شۆرشی‮ ‬ئەیلول،‮ ‬دووبارە مام سەلیم بووبە پێشمەرگە‮. ‬مام سەلیم لە زور لە شەرەكاندا بەژداری‮ ‬كردووە وەك‮ ‬شەری‮ ‬پێرس و سەری‮ ‬كور و سەر گەلیێ و حەسەنمەما لە نەهلێ كە بارزانیان لەگەڵدا بوو و شەری‮ ‬شهێ و گەلیێ شكەفتیا‮. ‬هەروەها بەژداری‮ ‬ل شەری‮ ‬سیتكانێ و دەشتەهێرتێش كرد كە لە شەرە هەرە گەورەكان بوو‮. ‬

دوا بە دوای‮ ‬ئەم شەرانەش مام سەلیم هەر پێشمەرگە بوو لە بارەگای‮ ‬سەرەكی‮ ‬لەشكری‮ ‬یەك لە‮ ‬بامەرنێ‮ ‬لەگەل‮ ‬ئەسعەد خۆشەڤی‮. ‬سەلیم عوسمان سەلیم ستوپەیی‮‬ لە پێشمەرگایەتی‮ ‬بەردەوام بوو تا كارەساتی‮ ‬سالی‮ ‬1975‮. ‬مام سەلیم لە بەرواری ‮ ‬7‮/‬11‮/‬2010 لە كۆمەلگای‮ ‬بەحركە كۆچی‮ ‬دوایی‮ ‬كرد‮. ‬
سڵاو لە گیانی‮ ‬پاكی‮ ‬سەلیم عوسمان سەلیم ستوپەیی‮ ‬و هەموو شەهیدانی‮ ‬بزاڤی‮ ‬ڕزگاریخوازیی‮ ‬كوردستان لەسەروویانەوە بارزانی‮ ‬نەمر و كاكە ئیدریسی‮ ‬هەمیشە زیندوو‮.‬