خەبات‮: ‬ساسان دەروێش ‮- ‬زانیار سەردار ‬
دوێنێ شەممە‮ ‬ 13/4/2019 لە كۆڕێ مەراسیمی‮ ‬یادكردنەوەی‮ ‬28‮ ‬ساڵەی‮ ‬داستانی‮ ‬مەزنی‮ ‬كۆڕێ بە ئامادەبوونی‮ ‬ژمارەیەك بەرپرسی‮ ‬حوكمی‮ ‬و حیزبی‮ ‬و هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگە و كەسوكاری‮ ‬شەهیدانی‮ ‬داستانی‮ ‬كۆڕێ،‮ ‬هەروەها نوێنەرانی‮ ‬هاوپەیمانی‮ ‬نێودەوڵتی‮ ‬دژی‮ ‬داعش،‮ ‬ژمارەیەكی‮ ‬دیكەش لە كەسایەتی‮ ‬كە لە ئەورووپاوە بۆ‮ ‬یادەكە گەڕابوونەوە،‮ ‬هەروەها بەشێك لە بەشداربووانی‮ ‬داستانەكە بەشداربوون،‮ ‬بەڕێوەچوو‮. ‬

لە سەرەتای‮ ‬مەراسیمەكەدا لیوا حەسەن نووری،‮ ‬بەرپرسی‮ ‬هەیئەی‮ ‬گشتیی‮ ‬رێكخستنی‮ ‬پێشمەرگە،‮ ‬وتارێكی‮ ‬پێشكەشكرد و تێیدا باسی‮ ‬لە گرنگی‮ ‬داستانەكە و رۆڵی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگە كرد لە تێكشاندنی‮ ‬سوپای‮ ‬بەعس،‮ ‬دواتر نەجات عەلی،‮ ‬فەرماندەی‮ ‬یەكەی‮ ‬80ی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان وتارێكی‮ ‬پێشكەشكرد و وێڕای‮ ‬بەرزڕاگرتنی‮ ‬یادەكە و قارەمانێتی‮ ‬پێشمەرگە،‮ ‬هاوكات باسی‮ ‬لە رۆڵی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬كرد كە رۆڵێكی‮ ‬یەكجار مەزنی‮ ‬بینی‮ ‬لە لە تۆماركردنی‮ ‬داستانەكە و تێكشكاندنی‮ ‬سوپای‮ ‬بەعس و بەرزكردنەوەی‮ ‬ورەی‮ ‬خەڵك و پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان لە پێناو بەرگریكردن لە خاكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬فەرماندەی‮ ‬یەكەی‮ ‬هەشتای‮ ‬پێشمەرگە راشیگەیاند‮: ‬پێویستە هێزە سەربازییەكان بە شێوەیەكی‮ ‬سەردەمیانە رێكبخرێنەوە و مەشق و راهێنیان پێ بكرێت،‮ ‬پێویستە رووبەرووی‮ ‬مەترسی‮ ‬گرووپە تیرۆریستییەكان ببینەوە كە جارێكی‮ ‬دیكە بوونەتەوە هەڕەشە‮.

‮ ‬دواتر هەر بەم بۆنەیەوە كۆمەڵێك چالاكی‮ ‬هونەری‮ ‬و پێشكەشكردنی‮ ‬گۆرانی‮ ‬و سرووتی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و نیشتمانی‮ ‬لەلایەن هونەرمەندانی‮ ‬بەشداربوو لە مەراسیمەكە پێشكەش كران و ئەمەش بووە هۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئامادەبووانی‮ ‬یادكردنەوەكە زیاتر بە گڕوتینەوە‮ ‬یادەكە بەرزڕابگرن‮.‬

داستانی‮ ‬كۆڕێ لە ساڵی‮ ‬1991‮ ‬لە سەروبەندی‮ ‬كۆڕەوە مەزنەكەی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بە سەرپەرشتی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬و بەشداری‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان تۆماركرا،‮ ‬كاتێك سوپای‮ ‬عێراق دەیویست تەواوی‮ ‬خاكی‮ ‬كوردستان داگیر بكات،‮ ‬بەڵام لەو داستانەدا سنوور بۆ سوپای‮ ‬سەددام داندراو و ژمارەیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬ئۆتۆمبێل و تانكی‮ ‬سەربازی‮ ‬سوپا لەلایەن پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان تێكشكێندران و سووتێنران،‮ ‬ئەمەش بووە وەرچەرخانێكی‮ ‬دیكە لە مێژووی‮ ‬بزاڤی‮ ‬رزگاریخوازیی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان لە پێناو بەرگریكردن لە خاك و پاراستنی‮ ‬دەستكەوتەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئەم داستانە سەلماندی‮ ‬كە هێزی‮ ‬پێشمەرگە و سەركردایەتیی‮ ‬سیاسیی‮ ‬كوردستان هەرگیز سازش لەسەر دەستكەوتەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان ناكەن و ئامادەن لە پێناویدا بە خوێن بەرگری‮ ‬بكەن‮. ‬شایەنی‮ ‬باسە مەراسیمەكە لەلایەن كامەران خەفاف و نەرمین سندی‮ ‬بەڕێوەبرا‮.‬