سەربەست بامەرنی
پێشەوا بارزانی لە خولی پێگەیاندنی كادیران، موژدەی پیكهێنانی حكومەتی راگەیاند و باسی كۆمەڵێك بابەتی گرنگی كرد، لەوانە گەڕانەوە بۆ ( بەهاكانی) جارانی كوردایەتی و چەند نمونەیەكی پێشكەشكرد.

منیش، كە رۆژێ لە رۆژان مامۆستای خولی پێگەیاندنی كادیران بووم (1974) و لە كاتێكدا كە گەرمترین پیرۆزبایی پێشكەش بە كادیرانی خولی نوێ دەكەم، پێم باشە هەندێك لەو بەهایانە پێشكەشیان بكەم و هیوادارم هەمیشە سەركەوتووبن لە جێ بەجێكردنی ئەركە پیرۆزەكەیان، لەو بەهایانە:
ـ كادیری پارتی بەشێكی هەرە زیندووی ناوچەكەی لە خۆشی و ناخۆشیدا لەگەڵ میللەت و هەمیشە لە خزمەتی جەماوەر بووە.
ـ هەمیشە راستگۆ دەست و داوێنپاك، نە ترس و لە خۆبوردە و ئامادەیی جێ بەجێكردنی هەموو ئەركەكانی بووە.
ـ كادری پارتی خۆی بەخاوەنی مەسەلەی كوردایەتی و ئامانجەكانی پارتی دەزانێ و بۆ هێنانەدی ئەو ئامانجانە و تەواوی ژیان و گوزەرانی تەرخاندەكرد.
ـ كە بەرەی خەباتی پیشمەركایەتی پێویستی بە یارمەتی بوایە هەموو توانایەكیان پێشكەشدەكرد و هیزی پشتیوانی و میللییان ئامادە دەكرد و زۆریشیان لە بەرەكانی بەرگری وخەباتی چەكدارانە شەهیدبوون
ـ هە ركیز خیانەت و خۆ فرۆشی و دزی و درۆزنی و كاسەلێسی شوێنپێی لە ناو ریزەكانی كادیران نەبوو.
-خۆڕاگری و قارەمانێتی و لەخوبوردن و خەباتی سەختی كادیرانی پارتی یەكێكە لە بناغە هەرە گرنگەكانی سەركەوتنەكانی ئەمڕۆ.