سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای بەسره‌ دەڵێ، سازش لەسەر بیرۆکەی هەڕێمبوونی بەسرا ناکەن و داواکاریی سەرەکییانە.

جارێکی تر خەڵکی شاری بەسرا ڕژانە سەر شەقام و داوای بەهەرێمبوونی شارەکەیان دەکەن. سەباح بەزوونی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای بەسره‌ رایگه‌یاند داواکاریی ئێمە، داواکاریی دەستوورییە و ئێمە بەپێی دەستوور داوای بەهەرێمبوونی شاری خۆمان دەکەین بۆ ئەوەی بگەین بە مافی ڕەوای خۆمان

سەباح بەزوونی ڕاشیگەیاند دەمانەوێت وەک هەرێمی کوردستان پێشکەوتوو بین و ئیدارەی ڕێکخستوومان هەبیت و، سود لە بیرۆکەی هەرێمی کوردستان ببینین .

KTV