رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كەتەلۆنی لە زاری نایمارەوە گواستویەتییەوە كە ئەو یاریزانە ئێستاش هاوسۆزییەكی زۆری بۆ یانەی بەرشلۆنە هەیە، بەتایبەتیش دوای ئەو لێدوانەی كە رایگەیاندبوو بیری ئەو رۆژانە دەكات كە لە قەڵای كامپ نو بوو.
نایمار داسیلڤای یاریزانی پاریس سان جێرمان دەڵێت: رۆژانی خۆشم لە بەرشلۆنە بەسەر برد، پەیوەندیم لەگەڵ تەواوی یاریزانانی ئەو یانە لەوپەڕی باشییە.









