به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر، له‌سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر، سێ كه‌سیان ده‌ستگیركردووه، كه گومانلێكراوی ئه‌و كاره‌ساته‌ی ناوچه‌ی جه‌زیری گه‌شتیاری شاری موسڵن.
له راگه‌یه‌ندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر هاتووه ، دوابه‌دوای رووداوی نغرۆبوونی به‌له‌مێكی په‌ڕینه‌وه له ناوچه‌ی جه‌زیری گه‌شتیاری شاری موسڵ له رۆژی نه‌ورۆزدا، كاره‌ساتی خنكانی ژماره‌یه‌كی زۆری لێكه‌وته‌وه و ژماره‌یه‌كیشان تاوه‌كو ئێستا بێسه‌رو شوێنن، ئێمه‌ش وه‌كو ئه‌ركی خۆمان له‌سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وی هه‌ولێر هه‌ڵساین به به‌دواداچوون و ده‌ستگیركردنی سێ گومانلێكراوی ئه‌و كاره‌ساته به ناوه‌كانی (ره‌یان عبید ابراهیم) و (عبید ابراهیم) (احمد فتحی) كه خاوه‌نی شوێنه گه‌شتیارییه‌كه‌ن.
له‌لایه‌ن ئێمه‌وه به‌سه‌رپه‌رشتی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی حكوومه‌تی فیدراڵ هه‌ماهه‌نگی ده‌كرێت و ده‌ستی هاوكاریمان كراوه‌یه بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ته.
هه‌روه‌ها هه‌ر كه‌سێكی تریش له‌م كه‌یسی كاره‌ساته‌دا له‌لایه‌ن دادگاوه داواكرابێت له سنووری چالاكیمان بێت ئاماده‌ین ده‌ستگیری بكه‌ین به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.









