سەرۆكی‮ ‬ئەمەریكا،‮ ‬دۆناڵد ترەمپ واژۆی‮ ‬لەسەر بڕیارنامەی‮ ‬سەرۆكایەتیی‮ ‬تایبەت بە‮ “‬ناساندنی‮ ‬بەرزاییەكانی‮ ‬جۆلان‮ ‬لەلایەن ئەمەریكاوە وەك سەروەریی‮ ‬ئیسرائیل‮” ‬كرد‮. ‬رۆژی‮ ‬دووشەممەی‮ ‬رابردوو لە كۆشكی‮ ‬سپی‮ ‬هەریەك لە سەرۆكی‮ ‬ئەمەریكا،‮ ‬دۆناڵد ترەمپ و سەرۆكوەزیرانی‮ ‬ئیسرائیل،‮ ‬بنیامین ناتانیاهۆ بەشێوەیەكی‮ ‬راستەوخۆ گوتاریان هەبوو دەربارەی‮ ‬ئەو هێرشانەی‮ ‬ئیسرائیل كە‮ ‬غەززە دەكاتە ئامانج لەگەڵ پرسی‮ ‬بەرزاییەكانی‮ ‬جۆلان‮. ‬ترەمپ ئاماژەی‮ ‬بەوەدا كە ئیسرائیل مافی‮ ‬خۆپارێزی‮ ‬هەیە و گوتی‮: ‬لە ئەگەری‮ ‬رێككەوتنێكی‮ ‬ئاشتیدا لە داهاتوو،‮ ‬دەبێت ئەوە لەبەرچاو بگیرێت كە ئیسرائیل پێویستە خۆی‮ ‬بپارێزێت لە هەر هەڕەشەیەك كە لە سووریا،‮ ‬ئێران و ناوچەكانی‮ ‬ترەوە دێت‮. ‬ترەمپ راشیگەیاند لەبەرامبەر ئەو هێرشانەی‮ ‬ئیسرائیل كە‮ ‬غەززە دەكاتە ئامانج،‮ ‬ئیسرائیل مافی‮ ‬خۆپاراستنی‮ ‬هەیەو پشتگیری‮ ‬تەواوی‮ ‬وڵاتەكەیشی‮ ‬بۆ ناتانیاهۆ دووپات كردەوە‮. ‬لای‮ ‬خۆیەوە ناتانیاهۆ لەبەرامبەر ئەو گوتانەدا سوپاسی‮ ‬ترەمپی‮ ‬كرد و گوتی‮: ‬ئیسرائیل دۆستێكی‮ ‬لەئێوە باشتری‮ ‬نەبینیوە‮. ‬ناتانیاهۆ ئاماژەی‮ ‬بەوەدا كە تائێستا ترەمپ هەموو ئەو بەڵێنانەی‮ ‬بەجێهێناوە كە پێشتر داوێتی‮ ‬لەبارەی‮ ‬ئیسرائیلەوە،‮ ‬هاوكات هەنگاوی‮ ‬دواییشی‮ ‬لەسەر بەرزاییەكانی‮ ‬جۆلان بە‮ “‬هەنگاوێكی‮ ‬مێژوویی‮ ‬وەسف كرد‮.”‬ بڕیارەكەی‮ ‬ترەمپ لەمەڕ‮ ‬ناساندنی‮ ‬بەرزاییەكانی‮ ‬جۆلان وەك خاكی‮ ‬ئیسرائیل لە لایەن ئەمەریكاوە و واژووكردنی‮ ‬وەك بڕیارێكی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬كاردانەوەی‮ ‬زۆری‮ ‬بەدوات هات،‮ ‬گوتەبێژی‮ ‬كرملین،‮ ‬دمیتری‮ ‬پێسكۆڤ رەخنەی‮ ‬لە بڕیارەكەی‮ ‬ئەمەریكا گرت لەبارەی‮ ‬بەرزاییەكانی‮ ‬جۆلانەوە و رایگەیاند‮: ‬بەنیگەرانییەوە تەماشای‮ ‬ئەو بڕیارە دەكەین كە دەرەنجامی‮ ‬نەرێنیی‮ ‬لێدەكەوێتەوە‮. ‬دمیتری‮ ‬پێسكۆڤ واشنتۆنی‮ ‬بە پێشێلكردنی‮ ‬یاسا نێودەوڵەتییەكان تۆمەتباركرد و گوتی‮: ‬واشنتۆن بەم بڕیارە هەنگاوێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬ناوە كە‮ ‬یاسا نێودەوڵەتییەكانی‮ ‬پێشێلكردووەو لەوبارەوە زۆر نیگەرانین‮. ‬ روحانی‮: ‬ترەمپ‮ ‬یاسا نێودەوڵەتییەكانی‮ ‬پێشێلكردووە هەروەها ئێرانیش لەدژی‮ ‬بڕیارەكەی‮ ‬ترەمپ هاتە دەنگ و بڕیارەكەی‮ ‬بەپێشێكاریی‮ ‬یاسا نێودەوڵەتییەكان لەقەڵەم دا‮. ‬لەمبارەیەوە ئاژانسی‮ ‬هەواڵییIRNA ‮ ‬بڵاویكردەوە،‮ ‬حەسەن روحانی‮ ‬لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ ژمارەیەك لە وەزیران و بەرپرسانی‮ ‬باڵای‮ ‬ئێران لە تاران،‮ ‬رەخنەی‮ ‬لە بڕیارەكەی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ئەمەریكا،‮ ‬دۆناڵد ترەمپ گرتووە لەبارەی‮ ‬بەرزاییەكانی‮ ‬جۆلان‮. ‬سەركۆماری‮ ‬ئێران،‮ ‬حەسەن روحانی‮ ‬رایگەیاندووە،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ئەمەریكا،‮ ‬دۆناڵد ترەمپ بەو هەنگاوە‮ ‬یاسا نێودەوڵەتییەكانی‮ ‬پێشێلكردووە و گوتی‮: ‬هیچ كەس بیری‮ ‬نەكردەوە كە لە ئەمەریكا كەسێك پەیدا ببێت و خاكی‮ ‬وڵاتێك وەك مافی‮ ‬وڵاتێكی‮ ‬دیكە رابگەیەنێت كە پێچەوانەی‮ ‬یاسا نێودەوڵەتییەكانە‮. ‬هەوڵی‮ ‬پێشكەشكردنی‮ ‬بەرزاییەكانی‮ ‬جۆلان بە زایۆنیستەكان لە لایەن ئەمەریكاوە،‮ ‬داگیركارییە‮. ‬ نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان و‮ ‬یەكێتیی‮ ‬ئەورووپاش هاتنە دەنگ لەلایەكی‮ ‬دیكەشەوە‮ ‬هەریەك لە نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان و‮ ‬یەكێتیی‮ ‬ئەورووپاش،‮ ‬بڕیارەكەی‮ ‬ترەمپیان رەتكردەوە‮. ‬ستیڤان دوچاریك وتەبێژی‮ ‬بە ناوی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەگرتووەكانەوە رایگەیاند‮: ‬دۆخی‮ ‬بەرازییەكانی‮ ‬جۆلان،‮ ‬هیچ گۆرانكارییەكی‮ ‬بەسەردا نەهاتووە و سیاسەتی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان سەبارەت بە بەرزاییەكانی‮ ‬جۆلان،‮ ‬بەپێی‮ ‬ئەو بڕیارانە دەبێت كە ئەنجوومەنی‮ ‬ئاسایش لەو بارەیەوە داویەتی‮ ‬و هیچ گۆڕانكارییەكی‮ ‬بەسەردا نایەت‮. ‬هەروەها‮ ‬یەكێتیی‮ ‬ئەوروپاش لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە‮: ‬هەڵوێستی‮ ‬یەكێتییەكە،‮ ‬گۆڕانكاری‮ ‬بەسەردا نەهاتووە و ئەوان دان بەسەروەریی‮ ‬ئیسرائیل بەسەر بەرزاییەكانی‮ ‬جۆلان و ئەو ناوچانەدا نانێن،‮ ‬كە لەساڵی1967 ‮ ‬داگیركراون‮. ‬ سعوودیە‮: ‬پێشێلكارییەكی‮ ‬روونی‮ ‬یاسا نێودەوڵەتییەكانە سعوودیە و بەحرێن ئیدانەی‮ ‬واژووكردنی‮ ‬ئەو بڕیارنامەیەی‮ ‬سەرۆكایەتییان لە لایەن سەرۆكی‮ ‬ئەمەریكا،‮ ‬دۆناڵد ترەمپەوە كرد كە دان بە سەروەریی‮ ‬ئیسرائیل لە بەرزاییەكانی‮ ‬جۆلاندا دەنێت‮. ‬لە راگەیەندراوێكدا كە لە ئاژانسی‮ ‬فەرمی‮ ‬هەواڵیی‮ ‬سعوودیە بڵاوكراوەتەوە،‮ ‬ئاماژە بەوەكراوە سعوودیە بەرزاییە داگیركراوەكانی‮ ‬جۆلان وەك خاكی‮ ‬سووریا دەناسێت‮. ‬هەر لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە بڕیارەكەی‮ ‬ئەمەریكا لەبارەی‮ ‬بەرزاییەكانی‮ ‬جۆلان،‮ ‬جێگەی‮ ‬قبووڵكردن نییە و هەوڵەكانی‮ ‬درووستكردنی‮ ‬دیفاكتۆیەك نابێتە هۆی‮ ‬گۆڕینی‮ ‬راستییەكان و تیایدا هاتووە‮ “‬رێكارەكەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬ئەمەریكا،‮ ‬پێشێلكارییەكی‮ ‬روونی‮ ‬بڕیارەكانی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان و‮ ‬یاسا نێودەوڵەتییەكانە‮. ‬لە خۆرهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست ئەنجامی‮ ‬نەرێنی‮ ‬لەبارەی‮ ‬ئاسایش و سەقامگیریی‮ ‬لێدەكەوێتەوە‮”. ‬ كوێت‮: ‬بڕیارەكە هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی‮ ‬ناوچەكە هەروەها كوەیت بەداخەوەیە بۆ بڕیارەكەی‮ ‬ئەمەریكا سەبارەت بە دانپێدانانی‮ ‬دەسەڵات ئیسڕائیل بەسەر بەرزاییەكانی‮ ‬جۆلاندا و داوای‮ ‬كرد‮ ‬ڕێز لە‮ ‬یاسا نێودەوڵەتییەكان بگیردرێت‮. ‬وەزارەتی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬كوەیت لە بەیاننامەیەكدا گوتی‮: ‬ئەم بڕیارە پێشێلی‮ ‬یاسای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و بڕیارە‮ ‬یاساییە نێودەوڵەتییەكان دەكات‮. ‬گوتیشی‮: ‬ئەم جۆرە بڕیارانە دەبێتە هۆی‮ ‬لەناوبردنی‮ ‬تەواوی‮ ‬هەوڵەكانی‮ ‬ئاشتی‮ ‬لە‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاستدا و هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری‮ ‬ناوچەكە‮. ‬ كەنەدا بڕیارەكە رەتدەكاتەوە وەزارەتی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬كەنەدا بڕیارەكەی‮ ‬ئەمەریكای‮ ‬لەبارەی‮ ‬بەرزاییەكانی‮ ‬جۆلانەوە رەتكردەوە و رایگەیاند،‮ ‬بەپێی‮ ‬یاسا نێودەوڵەتییەكان،‮ ‬كەنەدا دان نانێت بە حوكمی‮ ‬درێژخایەنی‮ ‬ئیسرائیل بەسەر بەرزاییەكانی‮ ‬جۆلاندا‮. ‬وەزارەتی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬كەنەدا لەبارەی‮ ‬بڕیارەكەی‮ ‬ئەمەریكاوە راگەیەندراوێكی‮ ‬بڵاوكردەوە‮. ‬لە دەقی‮ ‬راگەیەندراوەكەدا هاتووە‮ “‬بەپێی‮ ‬یاسا نێودەوڵەتییەكان،‮ ‬كەنەدا دان نانێت بە حوكمی‮ ‬درێژخایەنی‮ ‬ئیسرائیل بەسەر بەرزاییەكانی‮ ‬جۆلاندا‮. ‬هەڵوێستی‮ ‬كەنەدا لەوبارەوە ماوەیەكی‮ ‬زۆرە گۆڕانكاریی‮ ‬بەسەردا نەهاتووە‮”. ‬هەروەها لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە،‮”‬داگیركردنی‮ ‬خاكێك بە بەكارهێنانی‮ ‬هێز بەپێی‮ ‬یاسا نێودەوڵەتییەكان قەدەغەكراوە‮. ‬گۆڕینی‮ ‬هەر سنوورێك بە شێوەیەكی‮ ‬تاك لایەنە،‮ ‬پێچەوانەی‮ ‬بنەما‮ ‬یاساییە نێودەوڵەتییەكانە‮. ‬كەنەدا دۆستێكی‮ ‬بەهێزی‮ ‬ئیسرائیلە‮. ‬لایەنگری‮ ‬ئیسرائیلین و داكۆكی‮ ‬لە مافی‮ ‬ژیانی‮ ‬بەئاشتی‮ ‬و ئارامی‮ ‬لەگەڵ دراوسێكانیدا دەكەین‮”.‬ هاوكات سەرۆك وەزیرانی‮ ‬رۆمانیا فیوریكا دانسێلا رایگەیاند‮: ‬رۆمانیا بالیۆزخانەی‮ ‬خۆی‮ ‬لە تەلئەبیبەوە دەگوازێتەوە بۆ قودس،‮ ‬پێویستە سەرۆكی‮ ‬وڵات كلاوس‮ ‬یوهانس رەزامەندی‮ ‬لەسەر ئەم بڕیارە بنوێنێت‮.‬ لەبەرانبەریشدا كلاوس‮ ‬یوهانس سەرۆكی‮ ‬رۆمانیا دەڵێت‮: ‬جارێكی‮ ‬دیكەش سەرۆك وەزیران نەزانی‮ ‬و كەمشارەزایی‮ ‬خۆی‮ ‬لە سیاسەتی‮ ‬دەرەوە دووپاتكردەوە،‮ ‬كە پەیوەیستن بە سیاسەتی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬رۆمانیا‮.‬ مایك پۆمپیۆ‮: ‬پێم ناخۆش بوو بەڵام سەرم نەسوڕما وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئەمریكا،‮ ‬مایك پۆمپیۆ لەبەرامبەر كاردانەوەكانی‮ ‬وڵاتان و لەنێویاندا توركیا لەهەمبەر ناساندنی‮ ‬بەرزاییەكانی‮ ‬جۆلان وەك سەروەریی‮ ‬ئیسرائیل لەلایەن ئەمریكاوە رایگەیاند،‮” ‬پێم ناخۆشە بەڵام سەرم نەسوڕما‮”. ‬پۆمپیۆ لە كۆنگرەیەكی‮ ‬رۆژنامەییدا كە لە وەزارەتی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئەمریكا ئەنجامی‮ ‬دا وەڵامی‮ ‬پرسیارەكانی‮ ‬دایەوە‮. ‬لەبەرامبەر پرسیارێكدا كە ئایا چۆن دەڕواننە كاردانەوەكانی‮ ‬توركیا،‮ ‬نەتەوەیەكگرتووەكان و كەنەدا كە لەبەرامبەر بڕیاری‮ ‬بەرزاییەكانی‮ ‬جۆلان نواندوویانە؟ پۆمپیۆ گوتی،‮” ‬پێم ناخۆش بوو بەڵام سەرم نەسوڕما‮.” ‬پۆمپیۆ لەدرێژەدا گوتی،‮: “‬ئەوكاتەشم بیرە كە بڕیاری‮ ‬گواستنەوەی‮ ‬باڵیۆزمان دا بۆ قودس‮. ‬لەهەموو بابەتێكدا ئێمە راستیەكانی‮ ‬مەیدان لەبەرچاو دەگرین و وڵاتانی‮ ‬تریش هیوادارم كە تێبگەن لە گرنگی‮ ‬دۆخەكە و بەشداریمان بكەن‮. ‬لەگەڵ ئەم مشتە وڵاتەی‮ ‬باسی‮ ‬دەكەین چاوپێككەوتنەكانمان بەردەوام دەبێت‮.” ‬لەبەرامبەر وەڵامی‮ ‬پرسیارێكدا كە ئایا وڵاتانی‮ ‬بەهێز سەرەڕای‮ ‬یاسا نێودەوڵەتیەكان دەتوانن ئەو خاكانە وەرگرن كە دەیانەوێت؟ پۆمپیۆ گوتی،‮”‬بەهەموو شێوەیەك نەخێر،‮ ‬بەڵام ئەمە دۆخێكی‮ ‬تەواو جیاوازە‮. ‬ئیسرائیل بەرگری‮ ‬لەخۆی‮ ‬دەكات‮.”