‬كارزان حەیدەر
بەڕێوەبەری‮ ‬ئاسایشی‮ ‬هەولێر لە دیمانەیەكی‮ ‬تایبەتدا لەگەڵ رۆژنامەی‮ (‬خەبات‮) ‬ئاشكرای‮ ‬دەكات‮: “‬107 ‮ ‬كەسیان لەو تاوانبارانە دەستگیركردووە كە فەرمانی‮ ‬دەستگیركردنیان هەبووە و پێشتر بەهەر هۆكارێك دەستگیر نەكرابوون،‮ ‬هاوكات‮ ‬ 118قورماخانەیان داخستووە و‮ ‬ 76كەسیشیان بەو تۆمەتەو بە فەرمانی‮ ‬دادوەر دەستگیر كردووە،‮ ‬دانانی‮ ‬كامێرای‮ ‬چاودێریشی‮ ‬لە3 ‮ ‬هەزار شوێنی‮ ‬هەولێر بە هۆكاری‮ ‬كەمكردنەوەی‮ ‬ڕێژەی‮ ‬تاوان زانی‮. ‬د.تاریق نوری‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬ئاسایشی‮ ‬هەولێر‮ ‬ڕایگەیاند‮: ‬مانگانە بەداواداچوون بۆ ئامارەكانی‮ ‬ڕێژەی‮ ‬تاوان دەكەن لەشاری‮ ‬هەولێر و هەر كاتێك هەست بەوە بكەن‮ ‬ڕێژەكە بەرز بۆتەوە،‮ ‬هێزەكانیان‮ ‬ڕادەسپێرن دەست بە جموجۆڵی‮ ‬زیاتر بكەن و هاوكاری‮ ‬پۆلیس بكەن بۆ كەمكردنەوەی‮ ‬تاوان‮.‬ 107‮ ‬تاوانباری‮ ‬هەڵاتوو دەستگیر كراون بەڕێوەبەری‮ ‬ئاسایشی‮ ‬هەولێر لەبارەی‮ ‬ئەو تاوانبارانەی‮ ‬كە بەهەر هۆكارێك نەكەوتوونەتە دەست‮ ‬یاسا و هەڵاتوون،‮ ‬ئاشكرای‮ ‬كرد‮: ‬بە‮ ‬ڕاسپاردەی‮ ‬لیژنەی‮ ‬ئەمنی‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەولێر،‮ ‬لە20 ی‮ ‬كانوونی‮ ‬دووەم تا3 ی‮ ‬شوباتی2019 ‮ ‬ئاسایشی‮ ‬هەولێر107 ‮ ‬كەسی‮ ‬لەو تاوانبارانە گرت كە فەرمانی‮ ‬دەستگیركردنیان لەلایەن دادوەری‮ ‬لێكۆڵینەوە هەبووە و لەدەستی‮ ‬یاسا هەڵاتوون،‮ ‬دوای‮ ‬دەستگیركردنیشیان تەسلیم بە لایەنی‮ ‬پەیوەندیدار كران،‮ ‬د.تاریق نوری‮ ‬دەڵێ‮: ‬دوای‮ ‬دەستگیر ئەو تاوانبارانە،‮ ‬تۆمەتباری‮ ‬دیكەش خۆی‮ ‬ڕادەستی‮ ‬پۆلیس و دەزگا ئەمنیەكان كرد،‮ ‬بۆیە ئێستا كەسێك‮ ‬یان گروپێك ناتوانێ لە چنگی‮ ‬یاسا رزگاری‮ ‬بێت ئەگەر تاوانێك ئەنجام بدات‮.‬ زیاتر لە40 ‮ ‬ئامێری‮ ‬ڕۆڵێت تێكشكێندران لە پێناو ئەوەی‮ ‬ڕێژەی‮ ‬تاوان لە شاری‮ ‬هەولێر كەم بكەنەوە،‮ ‬ئاسایشی‮ ‬هەولێر هەڵمەتێكی‮ ‬بۆ داخستنی‮ ‬قومارخانەكانی‮ ‬هەولێر دەستپێكرد،‮ ‬وەك د.تاریق نوری‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬ئاسایشی‮ ‬هەولێریش ئاماژەی‮ ‬بۆ كرد،‮ ‬لە مانگی‮ ‬شوباتەوە تاكو ئێستا118 ‮ ‬قومارخانەیان لەهەولێر داخستووە،‮ ‬سەرباری‮ ‬ئەوەی‮ ‬زیاتر لە40 ‮ ‬ئامێری‮ ‬ڕۆڵێتیان دەست بەسەرداگرتووەو تێكیان شكاندووە،‮ ‬لەگەڵ ئەوەشدا زۆرێك لە شوێنی‮ ‬ئەو قومارخانانە‮ ‬ڕێگەیان پێنەدراوە بكرێتە شوێنی‮ ‬كاری‮ ‬دیكەش‮.‬ بەڕێوەبەری‮ ‬ئاسایشی‮ ‬هەولێر دەڵێ‮: ‬هەستمان بەوە كردبوو قومارخانەكان دەبنە هۆكاری‮ ‬زیادبوونی‮ ‬ڕێژەی‮ ‬تاوان،‮ ‬ئەوانەی‮ ‬یاریەكە دەكەن و دەدۆرێن،‮ ‬بۆ دەستكەوتنی‮ ‬پارەی‮ ‬زیاتر دەست بۆ كاری‮ ‬دزی‮ ‬و تاوانكاری‮ ‬دەبەن،‮ ‬لەگەڵ هەموو ئەوانە،‮ ‬قوماركردن لە هەرێمی‮ ‬كوردستان بە‮ ‬یاسا قەدەغەكراوە،‮ ‬دەشڵێت‮: ‬هەوڵ دەدەین هاوكاری‮ ‬پۆلیس بكەین بۆ ئەوەی‮ ‬ڕێژەی‮ ‬تاوان نزیك بكەینەوە بۆ سفر‮.‬ لە نەورۆز كەمترین تاوان كرا بەڕێوەبەری‮ ‬ئاسایشی‮ ‬هەولێر دڵنیایی‮ ‬دا هاوڵاتیانی‮ ‬شاری‮ ‬هەولێر كە ماڵ و سامان و گیانیان پارێزراوە بە چاوكراوەیی‮ ‬پیاوانی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬ناوخۆ و گوتی‮: ‬لە‮ ‬ڕۆژانی‮ ‬نەورۆزدا كەمترین تاوان ئەنجامدراوە كە دزینی‮ ‬ئۆتۆمبێڵێكی‮ ‬پیكاب بووە،‮ ‬لەگەڵ چەند دوكانێكی‮ ‬فرۆشتنی‮ ‬خانووبەرە كە نەتوانراوە هیچ شتێكی‮ ‬لێ بدزرێت‮.‬ بەڕێوەبەری‮ ‬پۆلیسی‮ ‬هەولێر دووپاتی‮ ‬كردەوە كە شێوازی‮ ‬كاركردنی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬بەشێوەیەك پێشكەوتووە كە لە ماوەی‮ ‬كورتدا دەتوانن زانیاری‮ ‬زۆر ورد بەدەست بێنن،وەك ئەو نموونەی‮ ‬كە لە‮ ‬ڕۆژی‮ ‬نەورۆزدا‮ ‬ڕوویدا لە كاتی‮ ‬ونبوونی‮ ‬منداڵێكی‮ ‬سێ ساڵان لە دایك و باوكی‮ ‬لە كاتی‮ ‬گەشت و سەیراندا،توانرا بە وەرگرتنی‮ ‬چەند زانیاریەكی‮ ‬كورت لە منداڵەكە،فایلی‮ ‬زانیاریەكانی‮ ‬خانەوادەكەی‮ ‬لە نزیكترین كاتتدا دەربهێندرێ و بزاندرێت هی‮ ‬چ كەسێكە،هەرچەند پەیوەندی‮ ‬بە دایك و باوكی‮ ‬منداڵەكە كرا بۆ ئەوەی‮ ‬منداڵەكەیان ببنەوە لەلای‮ ‬هێزەكانی‮ ‬ئاسایش،كەچی‮ ‬هێشتا پێیان نەزانیبوو كە منداڵەكەیان ونبووە‮.‬ لە سەنتەرێكی‮ ‬كۆنتڕۆڵ چاودێری‮ ‬هەموو هەولێر دەكرێت د.تاریق نوری‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬ئاسایشی‮ ‬هەولێر ئاشكرای‮ ‬دەكات‮: ‬دەستیان بە پرۆژەی‮ ‬دانانی‮ ‬كامێرای‮ ‬چاودێری‮ ‬كردووە لە3 ‮ ‬هەزار شوێنی‮ ‬شاری‮ ‬هەولێر،گوتیشی‮: ‬لە سەنتەرێكی‮ ‬كۆنتڕۆڵدا بە24 ‮ ‬كاتژمێر چاودێری‮ ‬تەواوی‮ ‬ئەو كامێرایانەو شار دەكرێت‮.‬ بەڕێوەبەری‮ ‬ئاسایشی‮ ‬هەولێر ئاماژەی‮ ‬بەوە كرد كە كامێراكان بە كوالێتی‮ ‬زۆر بەرزن و كاریگەریان لەسەر كەمبوونەوەی‮ ‬ڕێژەی‮ ‬تاوان هەیە لە شاری‮ ‬هەولێر‮.‬ بۆ رووبەڕووبوونەوەی‮ ‬ماددەی‮ ‬هۆشبەر پێویستیمان بە شوێنی‮ ‬چارەسەری‮ ‬هەیە هەرچەند ئاماژە بەوە دەكات كە ئێستا516 ‮ ‬ئاڵودەبوو و بازرگانی‮ ‬ماددەی‮ ‬هۆشبەر دەستگیركراون و‮ ‬ڕۆژانە4 ‮ ‬تا5 ‮ ‬كەس دەستگیر دەكرێت لە تەمەنەكانی‮ ‬ 16و‮ ‬ 17و‮ ‬ 18تا دەگاتە25 ‮ ‬ساڵی،‮ ‬د.تاریق نوری‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬ئاسایشی‮ ‬هەولێر بەندكردن بە تاكە چارەسەر نازانێ بۆ‮ ‬ڕێگری‮ ‬كردن لە ماددەی‮ ‬هۆشبەر،‮ ‬بەڵكو كۆنتڕۆڵكردنی‮ ‬زیاتری‮ ‬سنوورەكان لەگەڵ ناوەڕاست و باشووری‮ ‬عێراق و بوونی‮ ‬شوێنی‮ ‬تایبەت بۆ داڵدەدانی‮ ‬ئەوانەی‮ ‬ئاڵودەبوون بۆ پێدانی‮ ‬چارەسەری‮ ‬پزیشكی‮ ‬پێیان بەتایبەت ئەوانەی‮ ‬دەگەنە حاڵەتی‮ ‬بەكارهێنانی‮ ‬ماددەی‮ ‬كریستاڵ،لەپێناو ئەوەی‮ ‬جارێكی‮ ‬دیكە نەگەڕێنەوە سەر حاڵەتی‮ ‬خراپی‮ ‬جارانی‮ ‬خۆیان‮.‬ بەڕێوەبەری‮ ‬ئاسایشی‮ ‬هەولێر ئاماژە بە بوونی‮ ‬بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬نەهێشتنی‮ ‬ماددەی‮ ‬هۆشبەر دەكات كە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬گشتی‮ ‬ئاسایشە و دەڵێ‮: ‬ئەركی‮ ‬سەرەكی‮ ‬ئەوان چارەسەركردنی‮ ‬دیاردەكەیە كە لە حاڵەتەوە گۆڕاوە،‮ ‬بە پێویستی‮ ‬زانی‮ ‬سنوورەكان زیاتر كۆنتڕۆڵ بكرێن‮.‬