
ئۆلی هونیس سەرۆكی یانەی بایرن میونشنی ئەلمانی هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی بۆ ئەو بۆندانە گێڕایەوە كە گواردیۆلا لەگەڵ ئەستێرەكان ئەنجامی دەدات.
رۆژنامەی The Sun لەزاری سەرۆكی یانەی بایرن میونیش لە كۆنگرەی ئابووری گواستویەتییەوە و دەڵێت، گواردیۆلای هاوڕێم بۆی گێڕامەوە كە چۆن ئیدارەی یانەی مان سیتی دەكات؟
گواردیۆلا بە هونیسی گوتووە هەركاتێك بیەوێت بۆندێك لەگەڵ یاریزانێك بكات كە نرخەكەی لە سەرووی 100 ملیۆن یورۆ بێت، ئەوا ڤیدیۆكانی ئەو یاریزانە كۆدەكاتەوە و نیشانی شێخ مەنسوری سەرۆكی یانەی مان سیتی دەدات كە سەرچاوەی پارەكەیە.
هەروەها لە رۆژانی دواتر شێخ مەنسور نرخی نەوت لەبازارەكانی جیهان بەرز دەكاتەوە لە پێناو قەرەبو كردنەوەی ئەو پارەیەی بەو یاریزانەی داوە.








