ساسان دەروێش - هۆڵەندا
لە پەراوێزی كۆنفرانسی كشتوكاڵی وخۆراك لە 31ی كانوونی دووەم لە هۆڵەندا بەرێوەچوو، لە نێو چەندین كۆمپانیایی كوردی وهۆڵەندی وكەسایەتی سیاسی وبازرگانی كە تیدا بەشداربوون، جوتیارێكی نموونەی كوردستان و شاری هەڵەبجەش بینرا كە پێشانگایەكی لە خواردن وبەروبوومی كوردی نمایشكرد لە هۆڵی كۆنفرانسەكەدا كە جێگای سەنجی هەمووبیانیەكان بووكە خۆیی خاوەنی بیرۆكەی بەرهەم هێنانی بوون ، لەگەڵ ئەوەشدا لە دواساتی پرۆگرامی كۆنفرانسەكەدا ئازاد محەمەد عەبدوڵلا بەپۆشینی جلوبەرگی كوردی نامەیەكی پێشكەشی ئامادەبوان كرد بە زمانی كوردی و وەرگێڕدرا بۆ زمانی هۆڵەندی، لە ژێر ناونیشانی نامەیەك لە هەڵەبجەوە بۆ لاهایی پایتەختی سیاسی هۆڵەندا ، لەبەر گرنگی ناوەڕۆكی نامەكەو ئەوبەشداربوونەی بەبۆنەی 31 ساڵەی وەبیرهێنانەوەی كارەساتی هەڵەبجە و ڕێزگرتن لە قوربانیەكانی وهەنگاوەكانی ئێستایی شاری هەڵەبجە لە ئاوەدانكردنەوە وسەوزكردنی بەدارو درەخت و بەرووبووم هیچ كات ڕۆڵەكانی لە بیری ناكەن، ئەمەش دەقی نامەكە:
لە/ جوتیارە نمونەییەكەی كوردستان لە شاری هەڵەبجەوە بۆ /بەشداربوانی كۆنفرانسی كشتوكاڵی و خۆراك لە وڵاتی هۆڵەندا لە دینهاخ - لاهایی
بەشداربوانی قەدرگران..
لە شارە قانگ دراوەكەی بەژەهری كیمیاوی هاتووم، بۆ شارە خنجیلانەكەی لاهای هۆڵەندا ، خاوەن دادگایی نێودەوڵەتی سەر بەنەتەوەیەكگرتوەكان!!
نەهاتووم بۆ گلەیی و گازاندە وسكاڵا. لەم غەدرە گەورەیە!! ئەمە بۆ سیاسەتمەدارەكانم جێدەهێڵم، بەڵام پەیامی من پەیامێكی مرۆڤ دۆستانەیە، پەیامی جوتیارە هەژار وكەم دەرامەتەكانی كوردستانە، پەیامی گەڕانەوەیە بۆ باوەشی سروشت، بۆ هاوكێشەی سروشتی لە نێوان بونەوەرەكان لەم سەر زەمینەدا، پاراستنی ژینگە لە ئاو، خاك، هەوا، ڕووەك، ئاژەڵ، مرۆڤ.. هتد.
دەبا بەهەموومان پێكەوە لەم زیادە ڕۆیە لە بەكارهێنانی ژەهری كیمیاویی لە پەین و قڕكەر و هۆرمۆن .. هتد.
سنورێك دابنێن ، دەبا حكومەتی هەرێمی كوردستان جیهان گیرانە بیربكاتەوە وە ئەم بیرۆكە سەردەمیانە لۆكاڵیانە پیادەیان بكات. وواتا بەیەكەوە بەرەو كشتوكاڵی بێ ژەهر، كشتوكاڵی ئۆرگانی، من جوتیارێكی نەخوێندەوارم، بەڵام ئەزمونی پراكتیكی قوتابخانەكەی من بووە، دەبا ئەزمونی پراكتیكیان موتربە بكەین ، بەلایەنی تیوری مامۆستا ئەكادیمیەكان لە پێناو ئامانجە سەرەكی، كە خزمەتكردنی مرۆڤایتیە. ژینگەیەكی پاك و تەندروست.









