خهبات: سەربەست برزۆ – خانهقین
ڤستیڤاڵەكە سەرەتا بە شیعر دەستیپێكرد كە تیایدا چەندین شاعیری بە ئەزمون شیعریان خوێندەوە، دواتر شانۆگەرییەك لە ژێر ناوی بخوێنە نمایشكرا، هەروەها لە ڤستیڤاڵەكەدا پێشانگایەكی شێوەكاری بۆ شێوەكاران كرایەوە و هەروەها پێشانگای فۆتۆگرافی و كاری دەستی و پێشانگای چالاكییەكانی شارەوانی خانەقین نمایشكران.. هتد چەندین بڕگەی هونەری تر نمایشكران و لە كۆتاییشدا 3000 سێ هەزار كتێب كە دەزگای سەتور لە بەغداو چەند دەزگایەكی تر دابینیانكرد بە بێ بەرانبەر كرایە خەڵات بۆ ئامادەبووان. جێی باسە ڤستیڤاڵەكە گرووپی لەپێناو خانەقین كە گرووپێكی مەدەنیە ئەنجامیدابوو، شارەوانی خانەقین و دار الستور للنشر و قاوەخانەی عەبدولمەجید لوتفی و فلتر بەمۆو چاوان رێكلام و چەند دەزگایەكی تر تیایدا بەشدار بوون، جێی ئاماژە پێكردنیشە كە ئەم ڤیستیڤاڵە لە پێناو خانەقین و بۆ خانەقین بووە.










