سه‌باره‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌ند هه‌واڵ و ڕ‌اپۆرتێكى ڕۆژنامه‌وانى ده‌رباره‌ى كۆبوونه‌وه‌ى دوێنێ چوارشه‌ممه 27/2/2019ى ئه‌نجومه‌نى هه‌رێمى بۆ نه‌وت و غاز، سه‌فین دزه‌یى گوته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
ده‌رباره‌ى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى دوێنێ چوارشه‌ممه 27/2/2019ى ئه‌نجومه‌نى
هه‌رێمى بۆ نه‌وت و غاز، هه‌ندێ له ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن چه‌ند هه‌واڵ و
ڕ‌اپۆرتێكى ڕۆژنامه‌وانییان بڵاو كردووه‌ته‌وه كه هیچ بنه‌مایه‌كى ڕاستیان
نییه!
كۆبوونه‌وه‌ى دوێنێى ئه‌نجومه‌نى هه‌رێمى بۆ نه‌وت و غاز كۆبوونه‌وه‌یه‌كى
ئاسایى بووه و هه‌رچى له‌باره‌یه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه هیچ ڕاستییه‌كى
تێدا نییه و به ته‌واوى هه‌ڵبه‌ستراوه!
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه دووپاتى ده‌كاته‌وه كه
ئاماده‌یه و خوازیارى ئه‌وه‌یه كێشه و گرفته‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى
فیدرالى عێراق له ڕێگه‌ى دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بكات.
سه‌فین دزه‌یى
گوته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
28/2/2019








