ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 26ـی2ـی2019 سه‌رۆك بارزانی له‌ ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێرەوە، فرانسوا ئۆلاند سه‌رۆكی پێشووی فه‌ره‌نسا و دۆستی گه‌لی كوردستانی به ‌سوپاس و رێزه‌وه‌ به‌ره‌و وڵاتی خۆی به‌ڕێ كرد.

سه‌رۆك بارزانی سوپاس و به‌خێرهێنانی به‌ڕێز فرانسوا ئۆلاندی كرد و هیوای خواست هه‌میشه‌ وه‌ك دۆستێكی پرسی ڕه‌وای گه‌لی كوردستان و به‌رده‌وام بن له‌ په‌یوه‌ندی و سه‌ردانی كردنی كوردستان.

رۆژی دووشه‌ممه‌ 25ـی2ـی2019 له‌ كاتی سه‌ردانی هه‌ولێر، له‌ سه‌لاحه‌ددین سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له‌ به‌ڕێز فرانسوا ئۆلاند سه‌رۆكی پێشووی فه‌ره‌نسا و دۆستی گه‌لی كوردستان كرد و له‌ دیدارێكیدا دووباره‌ سوپاسی پشتیوانی فه‌ره‌نسا و خودی سه‌رۆك ئۆلاند كرد و ستایشی ئه‌و هاوكاریی و په‌یوه‌ندییه‌ی كرد كه‌ له‌ شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆریستانی داعش پێشكه‌ش به‌ كوردستانیان كرد.

له ‌به‌رامبه‌ردا فرانسوا ئۆلاند پێزانینی بۆ قاره‌مانێتی و بوێری و قوربانیدانی گه‌لی كوردستان و پێشمه‌رگه‌ له ‌شه‌ڕی دژ به‌ داعش نیشان دا.