ئەمڕۆ شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان کۆبوونەوە و، کۆبوونەوەی ١٨ی مانگی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت گفتوگۆی لەسەر کرا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان كه له هۆشیار زێباری
ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و دڵشاد شه‌هاب ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و عه‌لی
حوسێن به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه كوردستانی و عێراقییه‌كانی پارتی و فرسه‌ت
سۆفی ئه‌ندامی شاندی دانوستانكاری پارتی پێكهاتبوون سه‌ردانی حزبی
سۆسیالیست دیموكراتی كوردستانیان كرد .
له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه، هێمن عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند:
ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه بریتی بوو له كۆبوونه‌وه‌ی 18ی مانگی
په‌رله‌مانی كوردستان و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان.









