نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 11/2/2019 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له د. عومه‌ر ئه‌لكنده‌ری، كونسووڵی كوێت له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا ئه‌لكنده‌ری وێڕاى خۆشحاڵی به دیداری نیچیرڤان بارزانی،
ده‌ستخۆشی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكوه‌زیران كرد بۆ
تێپه‌ڕاندنی سه‌ركه‌وتووانه‌ى قه‌یرانه‌كان و حه‌واندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی
زۆری ئاواره و په‌نابه‌ران، هه‌روه‌ها باسی له‌و هاوكارییانه‌ش كرد كه
وڵاته‌كه‌یان پێشكه‌ش به ئاواره‌كان ده‌كات.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى سوپاسی سه‌ردانه‌كه و هاوكارییه
مرۆییه‌كانی كوێتى بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان كرد و
له‌مباریه‌وه به‌تایبه‌تى سوپاسی ڕۆڵی به‌ڕێزان میری كوێت و كونسولی كوێتی
له هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ دابینكردنی ئه‌و هاوكارییانه كه
یارمه‌تیده‌رێكى باش بوون بۆ سووكردنی بارگرانیی سه‌ر شانی حكوومه‌تی
هه‌رێم.
تاوتوێكردنى دۆخی سیاسی و ئه‌منیی ناوچه‌كه، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ
به‌غدا، دوا سه‌ردانی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا
و دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و
وڵاتانی دراوسێ، په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كوێت
له ئاسته جیاوازه‌كاندا، لایه‌نێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.








