ده‌سته‌ی گشتی گومرگی عێراق ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا به
وردی ئه‌و ڕێكار و خاڵانه‌ی ڕاگه‌یاند، كه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان
له‌سه‌ری ڕێككه‌وتوون و له 17ی ئه‌م مانگه‌وه‌یش بڕیاری لابردنی خاڵه
گومرگییه‌كان ده‌خرێنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ده‌سته‌ی
گشتی گومركی عێراق هاتووه، گومرگی فیدرالی عێراق و گومرگی هه‌رێمی
كوردستان، رۆژی یه‌كشه‌م 17ی شوبات / فێبرایه‌ر به هه‌ماهه‌نگی
ته‌واوه‌وه خاڵه گومرگییه‌كان له نێوان هه‌ردوولا لاده‌به‌ن و
به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو كاروباری بازرگانی و هه‌نارده و هاورده‌كردن ڕێك
ده‌خه‌ن و له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكیش ڕێككه‌وتووین كه بریتین له‌مانه‌ی
خواره‌وه.
یه‌كه‌م: باجی گومرگی له هه‌موو ده‌روازه سنوورییه‌كان یه‌ك ده‌خرێ
له ده‌روازه‌كانی سنووری هه‌رێمی كوردستانیش، كه له ده‌روازه‌ی
په‌روێزخان و باشماخ و ئیبراهیم خه‌لیل و حاجی ئۆمه‌ران و فڕۆكه‌خانه‌ی
هه‌ولێر و سلێمانی پێك دێت.
دووه‌م: باج و پوول و ڕێنمایی گومرگی به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی به گوێره‌ی یاسای گومرگ ڕێك ده‌خرێنه‌وه.
سێیه‌م: سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوورییه‌كان له پارێزگاكان و هه‌رێم
پابه‌ند ده‌بن به بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی فیدرالی و پشتیوانی
له مافی جووتیاران ده‌كه‌ن، له كاتی هاتنه به‌رهه‌می به‌رووبوومی
خۆماڵی.
چواره‌م: سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كان له هه‌رێم و پارێزگاكان پابه‌ند
ده‌بن به‌و په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی له‌باره‌ی بازرگانی و به‌خشینی
باجی گومرگی له‌گه‌ڵ وڵاتانی تر كراوه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی فیدراله‌وه.
پێنجه‌م: بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ژماره 186ی ساڵی 2018 ڕه‌ت
ده‌كرێته‌وه، كه تایبه‌ته به دیارییكردنی قه‌باره‌ی كۆنتێنه‌ر، بۆ
شێوه یاساییه‌كه‌ی پێشوو ده‌گه‌ڕێته‌وه.
شه‌شه‌م: سه‌رجه‌م خاڵه گومرگییه‌كانی فایده و شێراو و له‌یلان و
ئه‌وانی تر هه‌ڵده‌گیرێن و به ته‌واوی پشتیوانی كه‌رتی تایبه‌ت ده‌كرێ و
كێبه‌ركێی سوودبه‌خش بۆ باشتركردنی كوالێتی له نێوان بازرگانان دروست
ده‌كرێ.









