مەسروور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە سیریل نۆن باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق و شاندی یاوەری کرد و لە دیدارەکەدا شاندی میوان رایانگەیاند کە وڵاتەکەیان بە گرینگییەوە لە رۆڵ و پێگەی هەرێمی کوردستان دەڕوانێت.
ئەمرۆ 5/2/2019 مەسروور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی
کوردستان پێشوازیی لە سیریل نۆن باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق و شاندی یاوەری
کرد. لەم دیدارەدا کە خاتوو باربارا وۆڵف كونسووڵی ئه‌ڵمانیا له هەولێر
ئامادە بوو پێوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا و دوا پەرەسەندنی
رەوشی دەڤەرەکە تاوتوو کران.
مەسروور بارزانی رۆڵی ئەڵمانیای لە پشتگیری و هاوکاریی هەرێمی کوردستان،
بەتایبەتی كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی پێشکەوتوو له هه‌ولێر و
پێشکەشکردنی بە وەزارەتی پێشمەرگە بەرزنرخاند و جەختی لە پەرەپێدان و
پتەوترکردنی پەیوەندییەکان کردەوە و رایگەیاند، هەرێمی کوردستان لە گشت
بوارەکان لە ریفۆرمەکانی بەردەوامە، راوێژ و ئەزموونی وڵاتانی دۆست لەو
پرسە بە پێویست دەزانێت.
له‌لای خۆیه‌وه باڵیۆزی ئەڵمانیا باسی له‌وه كرد، كه وڵاته‌كه‌ی به
گرینگیه‌وه ده‌ڕوانێته رۆڵ و پێگەی هه‌رێمی كوردستان و پشتگیری له
فرهوانتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له بواره جیاجیاكان ده‌كات و لە
هاوكارییه‌كانی بۆ هه‌رێمی كوردستان بەردەوام دەبێت و رایگەیاند،
دروستکردنی نەخۆشخانەی پێشمەرگە بەشێکە لە ئەرکی وڵاتەکەمان بەرامبەر رۆڵ و
قوربانییەکانی هێزی پێشمەرگە.
لە بەشێکی دیکەی ئەم دیدارەدا مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر لە هەندێ
ناوچە و هه‌ماهه‌نگیی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق و رەوشی کەرکووک
بەتایبەتی خرایە بەرباس، پەیوەست بەوە راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی
کوردستان، وێڕای دووپاتکردنەوە لە رێگەی دیالۆگ و لێکتێگەیشتن، لە
ئاماژەیەکدا بۆ میکانیزمی چارەسەری رەوشی ئەو ناوچانە بە پێویستی زانی بە
ڕەچاوکردنی دەستوور دۆخی ئەم ناوچانە ئاسایی بکرێتەوە.
تاوتوێكردنی دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و گفتوگۆكانی نێوان لایەنەکان بۆ
پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان لایه‌نێكی دیكه‌ی
دیداره‌كه بوو.








