سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی ئەمریکا دەکات و وەزیرێکیش تەوەری گفتوگۆکانی ئاشکرا دەکات.
رۆژامەی (ئەلعەرەبی جەدید) لە زاری وەزیرێکی ئێستای حکوومەتی عێراق، بڵاوی کردووەتەوە، کە سەردانەکە چاوەڕوانکراوە و ئەنجام دەدرێت.
ئەو وەزیرە هەروەها رایگەیاندووە، کە عادل عەبدولمەهدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەو سەردانەیدا و لە کۆبوونەوەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، چەندین تەوەر تاوتوێ دەکات، کە گرنگترینیان بریتین لە؛ بوونی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق و ناکۆکیی نێوان ئەمریکا و ئێران و کاریگەریی بەسەر عێراق و دەرهاوێشتنی عێراق لە لیستی سزا سەپێندراوەکان بەسەر ئەو وڵاتانەی مامەڵە لەگەڵ ئێران دەکەن ههورهها بەدەستهێنانی پاڵپشتیی ئەمریکا بۆ خۆی تهوهوى گفتوگۆكانى ههردوو سهرۆك دهبێت.









