نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له هه‌ڵسوڕێنه‌ری كونسووڵخانه‌ی میرنشینی ئیمارات کرد و لە دیدارەکەدا ڕه‌وشی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان، دوا پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان و ئیمارات خرانه به‌ر باس و هه‌ردوولا ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌رز نرخاند.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 30/1/2019 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی
هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له ئه‌حمه‌د ئهلمحێربی هه‌ڵسوڕێنه‌ری
كاروباری كونسوڵگه‌ریى گشتیی میرنشینی ئیماراتی عه‌ره‌بی له هه‌ولێر و
شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا ئهلمحێربی خۆشحاڵیی خۆی به دیداری سه‌رۆكوه‌زیران و
كاركردنی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و كورته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی پرۆژه و
كار و چالاكییه‌كانیان له ماوه‌ی ڕابردوو له چوارچێوه‌ی هاوكاریكردنی
وڵاته‌كه‌یاندا بۆ عێراق به‌تایبه‌تی له هاوكاریكردنی ئاواره و
په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر له هه‌رێمی كوردستان خسته ڕوو و سوپاسی
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و داموده‌زگاكانی كرد بۆ هاوكاری و
هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ كونسلخانهكانی جیهان له هه‌ولێر.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و
هاوكارییه‌كانی ئیماراتی عه‌ره‌بی كرد بۆ هه‌رێمی كوردستان له ڕووی
مرۆییه‌وه و هیوای به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌كانی خواست، هه‌روه‌ها جه‌ختی
له پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان و ئیمارات له
هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا ڕه‌وشی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان، دوا پێشهاته‌كانی
په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان و
ئیمارات خرانه به‌ر باس و هه‌ردوولا ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌رز
نرخاند، هه‌روه‌ها باسیان له قۆناغی دوای داعش و ئاوه‌دانكردنه‌وه كرد و
جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه كاتی ئه‌وه هاتووه كۆمپانیاكان بێن له
هه‌رێمی كوردستانه‌وه چالاكی بۆ هه‌موو ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق ئه‌نجام
بده‌ن.








