خه‌بات: رانیار دڵشاد

رۆژی 28/1/2019 لە کۆمەڵگای حاجی ئۆمەران، شاندێکی بەرێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، پێشوازییان لە مامۆستا و هونەرمەندی گەورە عەزیز شارۆخی کرد.

عه‌زیز شارۆخی خزمه‌تێكی زۆری به‌بواری هونه‌ری كوردی كردووه‌، تاوه‌كو ئێستا چه‌ندان ئه‌لبوومی گۆرانی بڵاوكردۆته‌وه‌، ئه‌و له‌ شاری مه‌هابادی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و دوكانێكی تۆمارگای هه‌یه‌.

وا بڕیارە رۆژی چوارشەممە 30/1/2019 لە هۆڵی رۆشنبیری مەراسیمێکی رێزلێنان لە لایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر لە هونەرمەند عەزیز شارۆخی سەبارەت کار و خزمەتیان لە بواری هونەری کوردی، ئەنجام بدرێت.