دەزگای میدیایی (باس) و لقی هەولێری یەکێتیی نووسەرانی کوردستان، ڕێوڕەسمێکی تایبەت بە چلەی ماتەمینیی ڕەوف حەسەن، نووسەر و وەرگێڕی دیاری کوردستان و نووسەری هەفتەنامەی (باس)، ئەنجام دەدەن.
کاتژمێر ٤ی ئێوارەی سبەی یەکشەممە ٢٧ی ١ی ٢٠١٩، وەک ڕێز و وەفایەک بۆ رۆشنبیر و رۆژنامەوان و نووسەری بەردەوامی هەفتەنامەی (باس) رەوف حەسەن کە لە بواری نووسین و وەرگێڕان و کاری ڕۆژنامەوانیدا، خاوەنی دەیان کتێب و بەرهەم و چالاکیی دیار و بەرچاوە، دەزگای میدیایی (باس) بە هاوکاریی یەکێتیی نووسەرانی کورد لقی هەولێر، ڕێوڕەسمێکی تایبەت بە چلەی ماتەمینیی بۆ ڕێک دەخات.
ڕێوڕەسمەکە لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی هۆتێل (ڤان ڕۆیاڵ) ئەنجام دەدرێت کە دەکەوێتە سەر شەقامی شەستی نزیک بەرزەپردی شۆڕش.









