ڕۆژی دووشەممە ٢١ـی ١ـی ٢٠١٩ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود سكرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و دوایین پێشهاتەكان و گۆڕانكاری و هاوكێشەكان لە ئاستی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا و هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان ئاڵوگۆڕ كرا. هەروەها پەیوەندی و زەروورەتی یەکدەنگیی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم و هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خرایە بەرباس.