بە مەبەستی بەرزكردنەوەی كوالێتی خزمەتگوزاری لە بنكەكانی گەشتیاری هوتێل، ریستۆرانت، خواردنی خێرا و كۆمپانیاكانی گەشتیاری، دەستەی گشتی گەشتوگوزار لەڕێوڕەسمێكی تایبەت خەڵاتی جۆری بەخشێیە 22 بنكەی گەشتیاری.
وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار نادر روستی لەم بارەیە بە ڕۆژنامەی خەباتی ڕاگەیاند: بە ئامادەبوونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و جێگری پارێزگای هەولێر و قایمقام و بەرێوەبەرە گشتیەكان و ژمارەیەكی زۆر لە بنكەی گەشتیاری لە شارەكان ئەو بنكە گەشتیاریانەی توانیویانە مەرجەكانی رێنمای ستاندەری جیهانی جێبەجێ بكەن و خزمەتی ئاست بەرز پێشكەش بە گەشتیاران بكەن خەڵاتی جۆری وەردەگرن، مانگانەش ژمارەی شوێنەكان لە زادبوون دایە.
ئەم خەڵاتە دوای ئەوەی ژمارەیەكی زۆر لە بنكەی گەشتیاری فۆڕمیان پڕكردەوە 22 بنكە توانیان خەڵاتەكە ببەنەوە.بەخشینی خەڵاتی جۆری بەردەوام دەبێت بۆ داهاتوو، بۆیە هەر بنكەیك دەتوانێ فۆرم لە بەڕێوەبەرایەتیەكان پڕبكاتەوە و بچێتە پێشبڕكێكەوە ئەتوانێ لەماوەی چەند مانگێك ببیتە براوەی خەڵاتەكە.









