به‌شی دووه‌م:
خەبات‮: ‬سەفەر‮ ‬یوسف میرخان ژاژوكی
یەكێ لەو گەورە مرۆڤە زانا و عارف و هەڵگرای‮ ‬هزری‮ ‬مرۆڤایەتی‮ ‬و نیشتمانپەروەری‮ ‬و ژێنگە پارێزی،‮ ‬شێخ ئەحمەد بارزانی‮ ‬یە،‮ ‬شێخ ئەحمەد ساڵی1896 ‮ ‬لە دەڤەری‮ ‬بارزان و لە خانەوادەیەكی‮ ‬كوردپەروەر و ناودار هاتۆتە جیهان،‮ ‬هێشتا تەمەنی‮ (‬7‮)‬ ساڵانە بوو كەباوكی‮ ‬شێخ محەمەد كۆچی‮ ‬دوایی‮ ‬كردووە و برا گەورەكەی‮ ‬شەهید شێخ عەبدلسەلام بارزانی‮ ‬جێگیرەوەی‮ ‬باوكی‮ ‬بوو درێژەی‮ ‬بە خەباتی‮ ‬مروڤایەتی‮ ‬و ئولی‮ ‬و شوڕەشگێری‮ ‬دا لەسەردەمی‮ ‬شێخ عەبدلسەلام دەڤەری‮ ‬بارزان زۆربە هێز بوو چاكسازی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬و زۆر دەستكەوتی‮ ‬تر بەدەست هات‮.‬
لەدیدارێكدا لە گەڵ‮ (‬سەلیم دۆری‮) ‬كە رەشید مەلا عەلی‮ ‬كۆلەكی‮ ‬لە كێبی‮ (‬دیدێكی‮ ‬مرۆڤایەتی‮- ‬ئاینی‮- ‬نیشتمانی‮ ‬بۆ كەسایەتی‮ ‬شێخ ئەحمەد بارزانی‮) ‬بڵاوكردۆتەوە،‮ ‬سەلیم دۆری‮ ‬دەگێڕێتەوە‮: ‬ساڵێكیان چوینە وراگە و هاوینە هەواری‮ (‬هۆری‮) ‬ناوەڕاستی‮ ‬چیای‮ ‬شیرین و ئێمە لە خواروی‮ ‬وارگەی‮ ‬هۆری‮ ‬بووین و گەورەش شێخ ئەحمەد بارزانی‮ ‬لەوارگەی‮ ‬سەروو بوون،‮ ‬رۆژێكیان شوانكارەكانیان بۆیان گێڕاینەوە لەكاتی‮ ‬هێلانە دروستكردنی‮ ‬كەوەكان هەستمان كرد لانەی‮ ‬كەوێك لەسەرێگای‮ ‬هاتوچۆی‮ ‬رۆژانەمان هەڵكەوتوە،‮ ‬كاتێ شێخ ئەحمەد بارزانی‮ ‬بەمەی‮ ‬زانی،‮ ‬ئەمری‮ ‬كرد هاتوچۆ بەو رێگایەدا نەكەین بۆ ئەوەی‮ ‬لانەی‮ ‬كەوەكە تێك نەدرێت‮. ‬ئێمەش لەسەر ئەمرو فەرمانی‮ ‬گەورەمان هاتوچۆمان بەو رێگایەدا نەكرد،‮ ‬تا ئەو كاتەی‮ ‬كەوەكە بێچووەكانی‮ ‬لە هێڵكەكانی‮ ‬دەرهێنا و فڕاندی‮.‬
هەروەها لەدیدارێكدا لە گەڵ‮ (‬میقداد بارزانی‮) ‬رەشید مەلا عەلی‮ ‬كۆلەكی‮ ‬لە هەمان كتێب خۆیدا بڵاو كردۆتەوە،‮ (‬میقداد بارزانی‮) ‬دەگێڕێتەوە‮: ‬گەورەمان شێخ ئەحمەدی‮ ‬بارزانی‮ ‬دەیفەرموو‮: “‬بەتەقەمەنی‮ ‬ڕاوە ماسی‮ ‬نەكەن،‮ ‬چونكە دەبێتە هۆی‮ ‬لە ناو بردنی‮ ‬سەرجەم ماسیەكان بە گەورەو بچوكەوە و ماسی‮ ‬لەم دەڤەرەدا بنبڕدەبن،‮ ‬بە شێوازی‮ ‬تر ئاساییە و بیگرن‮”. ‬سەبارەت بە داڕبرین و دارستانیش،‮ ‬شێخ ئەحمەد بارزانی‮ ‬دەیفەرموو‮: ‬دارو بار نەبڕن چونكە بوونی‮ ‬دارو بار بەهەموو شێوەیەك باشترە لەوەی‮ ‬ببڕن و بسوتێنن،‮ ‬مەگەر ئەو دارە وشك و بێ سوود بووبێت،‮ ‬ئەو دارانەبێنن و سودی‮ ‬لێ وەرگرن،‮ ‬ئەو مێشەهەنگانەی‮ ‬لە دەرەوەو لە دارستان دەیبیننەوە‮ ‬یان دەیدۆزنەوە،‮ ‬بەمەبەستی‮ ‬هەنگوینەكەی‮ ‬نەیكوژن و نەیبڕن،‮ ‬بەشێوەیەك سود لە هەنگوینەكە وەرگرن كە مانەوەی‮ ‬مێشەكە مسۆگەربێت،‮ ‬چونكە لەناو بردنی‮ ‬مێشی‮ ‬هەنگوین گوناهە و زوڵمە‮”.‬
فەلسەفەی‮ ‬شێخ ئەحمەد بارزانی‮ ‬لە بواری‮ ‬ژینگە پارێزیدا بوو بە رێساو نەریتێكی‮ ‬نەگۆڕو چەسپاو و بایەخێكی‮ ‬زۆری‮ ‬بە پاراستنی‮ ‬ژینگە و ئاژەڵە كێوییەكان دەدا و لەمباریەوە دەیفەرموو‮: (‬ئاژەڵی‮ ‬كێوی‮ ‬نەكوژن،‮ ‬چونكە هەندی‮ ‬كەس بزنی‮ ‬كێوی‮ ‬دەكوژن لە كاتێك كە بێچوەكەیان لە سك دایە‮ ‬یان‮ ‬بێچوەكەیان بچوكن و شیرخۆرن،‮ ‬كاتێ گۆێبیستی‮ ‬ئەوە دەبم كە بێچوی‮ ‬بزنە كێوییەك بێ دایكە چەندین شەو نەنووستووم‮)‬،‮ ‬دواتر فەرمووی‮ ‬بە‮ ‬یەكجاری‮ ‬ئاژەڵی‮ ‬كێوی‮ ‬نەكوژن‮ ‬چونكە گوناهن‮ ‬و سروشت پێیانەوە جوانە و شاخەكانیشمان پێیانەوە‮ ‬ئاوەدانن‮. ‬ئەم هزرو فەلسەفە و كەلتووری‮ ‬ژینگە پارێزییە لە بارزان بووەتە میراتێكی‮ ‬جێی‮ ‬شانازی‮. ‬ئەوەتا(بارزانیی‮ ‬نەمر‮) ‬فەرموویەتی‮: (‬هەر شوێنێ گڕی‮ ‬گرت زوو بە هانایەوە بچن و سروشت بپارێزن،‮ ‬چونكە كەمتەرخەمی‮ ‬دەچێتە خانەی‮ ‬خیانەتەوە‮). ‬هەروەها سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬یش دەڵێت‮: “‬كاتێك دەبینم دارێك دەبڕدرێت،‮ ‬وەك ئەوە وایە كە پێشمەرگە‮ ‬یان هەڤاڵێكی‮ ‬خۆشەویست گیانی‮ ‬لە دەست دەدا‮”. ‬لە بارزان ئەم رەوشتە بە جۆرێ پەیڕەو جێبەجێ كرا بووە هۆی‮ ‬پەرەپێدان و گەشەپێدانی‮ ‬هەست و ئەرك و كردارە ژێنگەپارێزییەكان‮.‬
شێخ ئەحمەد بارزانی‮ ‬بە هەڵبژاردنی‮ ‬بەندیخانەی‮ ‬و ژیان بەسەربردن تێیدا بۆ ماوەی‮ ‬نزیكەی‮ ‬12 ‮ ‬ساڵ،‮ ‬ئەوەی‮ ‬بەرووی‮ ‬داگیركەران و چەوسێنەرانی‮ ‬مرۆڤەكان دا كێشا كە هەرگێزاو هەرگیز ناچێتە ژێرباری‮ ‬گیرودەیی،‮ ‬داگیركاری‮ ‬و چەو ساندنەوە مرۆڤ بە دەستی‮ ‬مرۆڤ لە هیچ روویەكەوە ئەشكەنجە و ئازارە دەروونی‮ ‬و جەستەییەكانیشان هەرگیز لە بیرو باوەڕە بەهێزەكانی‮ ‬لە پێناو ئازادی‮ ‬دا پاشەكشەی‮ ‬پێ ناكەن‮. ‬شێخ ئەحمەد بارزانی‮ ‬خۆشی‮ ‬یەكێك بوو لەو گەورە مرۆڤانە بەتەواوی‮ ‬بەم بیرە مرۆڤایەتی‮ ‬و كۆمەڵایەتی‮ ‬وئایینیە گۆش كرابوو ئامادە نەبوو دەستبەرداری‮ ‬بێت لە ژێر هێچ جۆرە بارودۆخێكدا‮. ‬ئەوەتا لەبەرامبەر هەڕەشەكانی‮ ‬گەورە بەرپرسێكی‮ ‬سەربازی‮ ‬ئێران لە سەردەمی‮ ‬كۆماری‮ ‬كوردستان لە مەهاباد دا بەم شێوەیە وەڵامی‮ ‬دەداتەوە‮:(‬ئێمە سەر بۆ هەڕەشە دانانەوێنین‮). ‬تەنانەت ئامۆژگاری‮ (‬بارزانیی‮ ‬نەمر‮) ‬براشی‮ ‬كردووە كە قەت خۆی‮ ‬نەدا بەدەست حكومەتەوە و تەنانەت لەكاتی‮ ‬كەوتنە دەستی‮ ‬حكوومەتیش دانوەستاندنیشان لەگەڵ نەكات،‮ ‬لەمباریەوە‮ (‬بارزانیی‮ ‬نەمر‮) ‬خۆی‮ ‬دەیگێرێتەوە‮: ‬كاتی‮ ‬ماڵئاوایی‮ ‬لە شێخ ئەحمەد،‮ ‬داوام لێكرد كە هەندی‮ ‬ئامۆژگاریی‮ ‬پێویستم بكا،‮ ‬ئەوەیش فەرمووی‮: ‬لەكاتی‮ ‬هەڵسوكەوتت لەگەڵ خەڵك ئاگاداری‮ ‬حەق و راستی‮ ‬بە.هەرگێز لە خۆباییوون نەچێتە دڵتەوە،‮ ‬هەتا دڵنیا نەبی‮ ‬لەسەركەوتن و هەتا بۆت دەكرێ خۆت لە لێكدان لە گەڵ حكومەت بپارێزە‮. ‬ئەگەر كەوتیە بەردەستیان دانوستاندیان لەگەڵدا مەكە‮.‬
‮ ‬شێخ ئەحمەد بارزانی‮ ‬بڕیاری‮ ‬مەرگی‮ ‬دابوو لە پێاو ئازادی‮ ‬مرۆڤەكان دا،‮ ‬مانەوەی‮ ‬12 ‮ ‬ساڵ لە بەندیخانە بەدەست و پێ قەید و زەنجیركراو و دابڕان لە نەتەوە،‮ ‬خێزان،‮ ‬وتەنانەت دەرچوونی‮ ‬بریاری‮ ‬لەسێدارەدانیش نەیانتوانی‮ ‬چۆكی‮ ‬پێدابدەن لە پێناو پاشگەزبوونەوە لەو بڕیارەی‮ ‬دابووی‮ ‬لە پێناو ژیانی‮ ‬مرۆڤەكانی‮ ‬دا‮. ‬زۆر جار لە لایەن گەورە بەرپرسانی‮ ‬ئەو كاتی‮ ‬عێراق بەڵێنی‮ ‬ئازادبوونیان پێ درا لەبەرامبەر تەنیا وشەیەك كە لێبوردنی‮ ‬تێدا بێت بۆ(خاوەن شكۆ‮)‬،‮ ‬كە چی‮ ‬زیاتر‮ ‬سووربوو لەسەر بڕیارەكەی‮ ‬و مانەوەی‮ ‬لە بەندیخانەدا‮. ‬تەنات دەگێڕنەوە كات بریاری‮ ‬لە سێدارەدان و سەپاندنی‮ ‬بڕیاری‮ ‬مەرگیان‮ ‬بۆ دەردەكرێت‮ ‬و هەندێ لە هاوبەندكراوەكانی‮ ‬بەم بریارە تەنگەتاو دەبن و جۆرێ لە نیگەرانیان پێوە دیار دەبێت كە هۆكارەكەیان لێ دەپرسێت و ئەوانیش بابەتەكی‮ ‬بۆ دەگێرنەوە كە بریاری‮ ‬لە سێدارەدانی‮ ‬بۆ دەرچوو،‮ ‬ئەویش ئازایانە و بە بڕوابەخۆبوونەوە دەفەرمووێت‮:( ‬جاكەی‮ ‬ئێمە ئەو شەنسەمان هەیە شەهید بكرێین‮).‬لە‮ ‬ڕاستیشدا هەر وابوو،‮ ‬مەرگی‮ ‬لە پێنا و ئازادی‮ ‬مرۆڤ دا لای‮ ‬گەورەیی‮ ‬و شانازی‮ ‬بوو،‮ ‬چونكە مرۆڤایە بیری‮ ‬دەكردەوە،‮ ‬بەها بەرزە پیرۆزە مرۆڤایەتیەكانی‮ ‬مرۆڤیش بنەمای‮ ‬بیركردنەوەیانی‮ ‬پێك دەهێنا،‮ ‬مرۆڤ و بەها بەرزو پیرۆزەكانی‮ ‬مرۆڤایەتیی‮ ‬زور لای‮ ‬گرنگ و گەورە و پیرۆز بوون،‮ ‬هەروەك پێشتریش ئاماژەمان بەو وتەیەی‮ ‬خۆی‮ ‬داوە كە فەرموویەتی‮:( ‬هەموو دونیا هی‮ ‬من بێت دەیدەمە مرۆڤێك تەلەف نە بێت‮):‬ئەمەش ماناو رەهەندێكی‮ ‬گەورە و بەرزی‮ ‬هەیە لە بیری‮ ‬ئەم زاتە پیرۆزە گەورەیەدا‮.‬
پاش تێكچوونی‮ ‬كۆماری‮ ‬كوردستان لە مەهاباد
لە بیرەوەرییەكانی‮ ‬عەلی‮ ‬ئیحسان ئەسغەری‮ ‬كەلە كتێبی‮ (‬بارزانی‮ ‬و پاشەكشێی‮ ‬بارزانییەكان‮) ‬بڵاوی‮ ‬كردۆتەوە و دەگێڕێتەوە‮: ‬رۆژێك لە نەغەدە چاومان بەیەكێك لە ئەفسەرانی‮ ‬پلە بەرزی‮ ‬سوپای‮ ‬ئێرانی‮ ‬كەوت،‮ ‬ئەو سەرهەنگ‮ ‬غەفاری‮ ‬بوو كە لە لایەن سوپاوە بۆ دانوستاندن لەگەڵ بارزانییەكاندا هاتبووە نەغەدە،‮ ‬ئەو هەر رۆژ بەیانیان بۆ دیدەنی‮ ‬شێخ ئەحمەد بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هۆز،‮ ‬لەگەڵ وەرگێڕێكدا،‮ ‬دەڕۆیشت و دانوستاندنی‮ ‬لەگەڵدا دەكرد‮. ‬بارەگای‮ ‬شێخ ئەحمەد بارزانی‮ ‬ژورێكی‮ ‬تەسك و تاریك و تاڕادەیەك بچووكیش بوو‮. ‬شێخ ئەحمەد هەموو رۆژێك دەهاتەوە ئەو ژوورەو لەسەر چوارپایەك كە پێچكەكانی‮ ‬كورت بوون،‮ ‬دادەنیشت و بەچەقۆیەكی‮ ‬تیژو تەنك خەریكی‮ ‬تراشكردنی‮ ‬تەختەیەك بوو وردی‮ ‬دەكرد‮. ‬ئەمە سەرگەرمی‮ ‬شێخ ئەحمەد بوو،‮ ‬شێخ ئەحمەد برا گەورەی‮ ‬مەلامستەفا و سەرۆكی‮ ‬مەزهەبی‮ ‬و روحانی‮ ‬و خودانی‮ ‬بارزان بوو‮. ‬رۆژێك بە جلی‮ ‬كوردییەوە لەو ژوورەدا لە حزوری‮ ‬شێخ ئەحمەد بارزانی‮ ‬بووین‮. ‬سەرهەنگ‮ ‬غەفاری‮ ‬بە شێخ ئەحمەدی‮ ‬گوت‮: ‬جەنابی‮ ‬شێخ فەرمان بدە ئەو ئەفسەرانەی‮ ‬كە لای‮ ‬ئێوەن تەسلیمی‮ ‬ئێمە بكرێن‮. ‬ئەو نەیدەزانی‮ ‬چەند نەفەر لە ئامادەبووان لەو دانیشتنەدا هەمان ئەو ئەفسەرانەن كە ئەو داوای‮ ‬تەسلیم كردنەوەیان دەكا‮.‬
شێخ ئەحمەد سەرۆكی‮ ‬روحانی‮ ‬هۆزی‮ ‬بارزانییەكان،‮ ‬مرۆڤێكی‮ ‬پاك بوو‮ ‬،‮ ‬ئەو هیچ رەنگێك ئەهلی‮ ‬درۆو دەسەلە و تەڵەكبازی‮ ‬نەبوو،‮ ‬راست و دروست بوو،‮ ‬ئەوەی‮ ‬بیری‮ ‬لێ دەكردەوە هەر ئەوەشی‮ ‬بەسەر زماندا دەهات‮. ‬شێخ ئەحمەد لە وەڵامی‮ ‬سەرهەنگ‮ ‬غەفاری‮ ‬گوتی‮: ‬ئەو‮ ‬ئەفسەرە میوانانە،‮ ‬پەنابەرو روناكی‮ ‬و چاوی‮ ‬هۆزی‮ ‬ئێمەن‮. ‬من ئامادەم‮ ‬چەند كەس لە كوڕان و برایانی‮ ‬خۆم لەبەرامبەر ئەواندا تەسلیمی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬ئیران بكەم‮. ‬بەڵام تەسلیمكردنەوەی‮ ‬ئەوانە ئیمكانی‮ ‬نییە‮. ‬شێخ ئەحمەد پاش ئەوە بە ئاماژەكردن بۆ ئێمە،‮ ‬بەسەرهەنگ‮ ‬غەفاری‮ ‬گوت‮:‬
‮- ‬ئەمانە ئەو ئەفسەرانەن لەگەڵ ئێمەدا دەژین و ئەگەر قەرار بێت بمرین ئەوا پێكەوە دەمرین‮. ‬پاش چەند رۆژ لە نەغەدە،‮ ‬ئێمە بەرەو شنۆ بەڕی‮ ‬كەوتین،شنۆ ناوچەی‮ ‬ساردو بەفراوییەكانی‮ ‬ئێرانە كەوتۆتە باشووری‮ ‬رەزاییە و باكوری‮ ‬رۆژئاوای‮ ‬نەغەدە‮. ‬ئێمە چەند مانگێك لە شنۆ بووین‮. ‬شنۆ شانۆی‮ ‬دەربەدەری‮ ‬و ئاوارەیی‮ ‬ئێمەبوو،‮ ‬چارەنووسی‮ ‬ئێمە دیار نەبوو،‮ ‬مانای‮ ‬ئێمە نەماندەزانی‮ ‬كەسوپا ناوەندی‮ ‬چ كاتێك جەنگ لە دژی‮ ‬بارزانییەكان دەست پێ دەكا،‮ ‬ئێستا مەهاباد بە تەواوی‮ ‬كەوتبوو ژێردەسەڵاتی‮ ‬سوپاوە‮. ‬بەیانیانی‮ ‬هەموو رۆژێك،‮ ‬بۆ دیداری‮ ‬شێخ ئەحمەد دەچووین،‮ ‬یەك دوو كاتژمێر وەختمان بەسەردەبرد و دەگەڕاینەوە‮. ‬شێخ ئەحمەد بەزۆری‮ ‬لەبارەی‮ ‬بارزانەوە دەدوا و هەر لەوكاتەشدا بەسەر كاروبارەكانی‮ ‬هۆزدا رادەگەیشت و ئەگەر كەسێك پێداویستییەكی‮ ‬هەبوایە‮ ‬یان شتێكی‮ ‬داوا بكردبایە ئەوا رەزامەندی‮ ‬دەدا‮. ‬
ئاشكرا بوو كە ئێمە بەبێ زەمانەتێكی‮ ‬تەواو كە گیانی‮ ‬ئیمە بپارێزێ،‮ ‬نەماندەتوانی‮ ‬ئەو ریسك بازییە بكەین و خۆمان تەسلیم بكەن،‮ ‬داوامان لەسەرهەنگ‮ ‬غەفاری‮ ‬كرد كە بەر لەوەی‮ ‬خۆمان تەسلیم بكەین شا فەرمانی‮ ‬لێبوردنی‮ ‬ئێمە دەربكا و رایبگەیەنێ‮. ‬ئەوا لەوە خۆی‮ ‬دەبوارد و پێداگری‮ ‬دەكرد و بەلێبڕواییەكی‮ ‬تەواوە داوای‮ ‬لە ئێمە دەكرد كە خۆمان تەسلیم بكەین سەرهەنگ‮ ‬غەفاری‮ ‬لەگەڵ مل نەدانی‮ ‬ئێمە بۆ تەسلیم بوون رووبەڕوویبوو گوتی‮: ‬مەلا مستەفا لە تاران بەڵێنی‮ ‬بە دەوڵەت داوە كە ئێوە تەسلیم بكا‮. ‬مەلامستەفا بە ئاوازێكی‮ ‬توندو لێبڕاوانە ئەوی‮ ‬بە درۆزن تاوانبار كرد و پێی‮ ‬گوت‮: ‬من بە شام گووتوە ئامادەین لە جیاتی‮ ‬ئەو شەش ئەفسەرە لاوە كە پەنابەرو میوانی‮ ‬هۆزی‮ ‬بارزانن،‮ ‬18 هەژدە كەس لە كوڕانی‮ ‬خۆمان تەسلیم بكەین‮. ‬پاشان زێدەتر لەسەری‮ ‬رۆیشت و پێی‮ ‬گوت‮: ‬ئاغای‮ ‬سەرهەنگ هۆزی‮ ‬بارزان ناتوانێ بچێتە ژێر باری‮ ‬شورەیی‮ ‬تەسلیم كردنەوەی‮ ‬6 ‮ ‬ئەفسەری‮ ‬لاو‮. ‬هۆزی‮ ‬بارزان،‮ ‬هەمیشە بەسەربڵندی‮ ‬و شانازییەوە ژیاوە و لێرەش بەدواوە هەر ئاوا دەژی‮.‬سەرهەنگ‮ ‬غەفاری‮ ‬بە نائومێدی‮ ‬و شەرمەزارییەوە خواحافیزی‮ ‬كرد و بەرەو شێخ ئەحمەد سەرۆكی‮ ‬هۆز رۆیشت و شێخ ئەحمەدیش نەچوو ژێر باری‮ ‬ئەو نالەبارییەوە راشكاوانە تر و لێبڕاوانەتر لە مەلامستەفا رەتی‮ ‬كردەوە كە ئێمە تەسلیم بكاتەوە‮. ‬مەلامستەفا و هاوڕێیانی‮ ‬ئەویان بە فرۆكە بردە تاران،‮ ‬ئەو ماوەی‮ ‬بیست رۆژ لە تاران لەگەڵ بەرپرسانی‮ ‬حكومەتی‮ ‬ئەوكاتە دیدارو دانوستاندنی‮ ‬كرد،‮ ‬ئامانجی‮ ‬دەوڵەت ئەوە بوو كە بەشێوەیەكی‮ ‬ئاشتیانە ئەوان چەك داماڵ بكاو لە شوێنێك لە ئێران گوایا لە دەوروبەری‮ ‬هەمەدان بەناونیشانی‮ ‬پەنابەر،‮ ‬نیشتەجێیان بكا‮. ‬مەلامستەفا باورەی‮ ‬وابوو كە ئێمە لەگەڵ ئێراندا جەنگمان نییە،‮ ‬ئێمە لێرە خاكێكمان نییە تا لە پێناویدا بجەنگین‮ ‬یان لەگەڵ كەسێكدا دوژمنایەتیمان نییە تا‮ ‬چەك بەروویدا هەڵبگرین‮. ‬لەبارەی‮ ‬سەفەرەكەیەوە بۆ تاران مەلا مستەفا بۆی‮ ‬گێراینەوە‮ ” ‬ئێمەیان بردە لەشكری‮ ‬دووی‮ ‬قەسر و لەوێ پێشوازی‮ ‬لێكردین،‮ ‬دوو ساعەت قسەم بۆ شا كرد،‮ ‬ئەو خۆشی‮ ‬لەمن هاتبوو،‮ ‬پاش دوو سەعات ویستم هەستم ئەوگوتی‮ ‬دانیشە،‮ ‬منیش گوتم ئیتر هەڵناستم تا خۆت فەرمان نەكەێ‮. ‬دووبارە قسەم بۆ كرد،‮ ‬ئەو دەربارەی‮ ‬نیشتەجێ كردنی‮ ‬ئێمە لە ناوچەیەكی‮ ‬ئێراندا قسەی‮ ‬كرد و منیش وەڵامیم دایەوە‮: ‬وەڵاهی‮ ‬ئەعلا حەزرەت،‮ ‬ئێوە زۆر دڵاواوە و بەخشندەن من هەموو پێشنیارەكانی‮ ‬ئێوە قبوڵ دەكەم بەڵام دەبێ شێخ ئەحمەد بڕیار بدات،‮ ‬ئەو سەرۆكی‮ ‬هۆزە‮. ‬دەربارەی‮ ‬ئێوەی‮ ‬ئەفسەریش گوتی‮ ‬كە دەبێ ئێوە تەسلیم بكەمەوە،‮ ‬گوتم‮: ‬قوربان ئێمە ئەوانمان نەگرتووە تا بیاندەینەوە،‮ ‬ئەوان شەش كەسی‮ ‬ئەفسەری‮ ‬لاون،‮ ‬كۆی‮ ‬هەموو تەمەنی‮ ‬ئەوانە ناگاتە سەدساڵ،‮ ‬لە جیاتی‮ ‬ئەو شەش نەفەرە لاوە،‮ ‬من‮ ‬18 ‮ ‬هەژدە لاو دەدەمە ئێوە،‮ ‬خێزانی‮ ‬من و شێخ ئەحمەد و باقی‮ ‬براكانم هەژدە لاومان هەیە،‮ ‬هەمووشیان لاوی‮ ‬بەهێز‮. ‬لە جیاتی‮ ‬ئەو شەش نەفەرە ئەوان دەدەمە ئێوە بەڵام ئێوە قبوڵ مەكەن ئەو شانازییانەی‮ ‬كە شێخی‮ ‬بارزانییەكان تاكو ئێستا بۆ ئێمەی‮ ‬بەجێهشتووە،‮ ‬بكەینە قوربانی‮ ‬و تف و نەفرەتی‮ ‬نەوەكانی‮ ‬داهاتووی‮ ‬بارزان بۆ خۆمان بكڕین‮”. ‬دوای‮ ‬گەڕانەوە مەلامستەفا بارزانی‮ ‬لە تاران بە پێی‮ ‬رێككەوتنێك كە كرابوو بارزانییەكان نەغەدەیان چۆڵ كردو لە شنۆ،‮ ‬دەشتە بێڵ و مەرگەوەر دامەزران‮.‬
لە كۆتایی‮ ‬رۆژەكان كە پێش لەشكری‮ ‬بارزانییەكان لە گادەر لێك جیادەبنەوە،‮ ‬شێخ ئەحمەد گوتی‮: ‬من لە هەموو تەمەنی‮ ‬خۆمدا پیاوی‮ ‬ئازاو پاكی‮ ‬وەك ئێوەم نەدیوە،‮ ‬ئارەزووم بوو خۆزگە دەمتوانی‮ ‬لە نێو هۆزی‮ ‬بارزاندا پێشوازی‮ ‬لە ئێوە بكەم،‮ ‬شێخ ئەحمەد لە كۆتایی‮ ‬قسەكانیدا خۆشەویستی‮ ‬و هەست و حورمەتی‮ ‬خۆی‮ ‬لەبەرامبەر ئێمەدا بە زمانێكی‮ ‬یەكجار سادە و بەئەدەبەوە بەیان كرد و ئینجا زیدەتر گوتی‮: ‬من دەزانم ئێوە لە توركیا و لە ئێران لە ئاماندا نابن،‮ ‬وابیر دەكەمەوە تەنیا رێگای‮ ‬رزگاربوونی‮ ‬ئێوە پەنابردنە بۆ عێراق،‮ ‬شێخ ئەحمەد بەو پێیە بەرێزەوە داوای‮ ‬لێكردین كە بۆ سوكتركردنی‮ ‬وەزع و هەڵوێستی‮ ‬بارزان لە لایەن دەوڵەتی‮ ‬عێراق،‮ ‬ئێمە لە هۆزی‮ ‬بارزان جیا ببنەوە و بەشێوەیەكی‮ ‬جیا خۆمان تەسلیمی‮ ‬عێراق بكەین‮. ‬ئەو شەوە كەسانی‮ ‬هۆزی‮ ‬بارزان لە پیران و نەخۆشەكان و ژنان و منداڵان لەگەڵ خزم و نزیكانی‮ ‬خۆیان لە سنور تێپەڕین و بوونە پەنابەری‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬عێراق،‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر وزیاترلە‮ ‬500 ‮ ‬لە هەڤاڵانی‮ ‬بۆ سەربەرستی‮ ‬و چارەنووسی‮ ‬نادیار رێگای‮ ‬مان و نەمانیان هەڵبژارد ولە‮ ‬یەكێتی‮ ‬سۆڤیەت بوونە پەنابەر،پێویستە ئەوە بیر بێنمەوە كە پاش پاشەكەشی‮ ‬هۆزی‮ ‬بارزان لە نەغەدە بەرەو شنۆ،‮ ‬مەلا مستەفا‮ ‬یان بۆ دانوستاندن لەگەڵ بەرپرسانی‮ ‬ئێرانی‮ ‬بۆ تاران بانگهێشت كرد لەو سەفەردەدا سەرهەنگ‮ ‬غەفاری‮ ‬میواندارو رێبەری‮ ‬مەلامستەفا بوو‮.‬
ڕۆژی‮ ‬5‮/‬1‮/‬1969‮ ‬سەرۆك مستەفا بارزانی‮ ‬لە گەڵاڵە بوو كە هەواڵی‮ ‬نەخۆشیی‮ ‬شێخ ئەحمەد بارزانی‮ ‬پێگەیشت‮. ‬بارزانی،‮ ‬دەستبەجێ مەسعود بارزانی‮ ‬ناردە بارزان كە لە چۆنیەتی‮ ‬نەخۆشی‮ ‬شێخ ئەحمەد ئاگاداری‮ ‬بكات‮. ‬مەسعود بارزانی،‮ ‬ڕۆژی‮ ‬6‮/‬1‮/‬1969 ‮ ‬خۆی‮ ‬گەیاندە بارزان و بە بروسكەیەك سەرۆك بارزانی‮ ‬لە نەخۆشیی‮ ‬شێخ ئەحمەد ئاگادار كردەوە‮. ‬سەرۆك وەڵامی‮ ‬دایەوە كە بەپەلە بیگوازنەوە گەڵاڵە كە‮ ‬ڕەوانەی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬وڵاتی‮ ‬بكەن،‮ ‬بەڵام دوكتۆر حیكمەت حەكیم بەڕێوەبەری‮ ‬نەخۆشخانەی‮ “‬بۆڵێ‮” ‬كە بەرلە مەسعود بارزانی،‮ ‬بۆ چاودێریی‮ ‬پزیشكی‮ ‬گەیشتبووە بارزان،‮ ‬دەڵێت‮: ‬
‮- (‬هەردوو گورچیلەی‮ ‬شێخ ئەحمەد لەكار كەوتووە و ژیانی‮ ‬لە مەترسی‮ ‬دایە و پێویستە بەپەلە بگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەیەكی‮ ‬نزیك كە ئامێری‮ ‬پشكنینی‮ ‬پزیشكی‮ ‬لێ بێت‮.) ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬ڕێیان پێدەدات داوای‮ ‬هێلیكۆپتەر لە‮ ‬ڕژێم بكەن‮.‬
ڕۆژی‮ ‬7‮/‬1‮/‬1969 ‮ ‬هێلیكۆپتەرێك دوكتۆر‮ ‬ڕافید سوبحی،‮ ‬دوكتۆر مەهدی‮ ‬مورتەزا و دوكتۆر شەوكەت دەهان دەگەیەنێتە لای‮ ‬شێخ ئەحمەد لە بارزان‮. ‬دوای‮ ‬پشكنینی‮ ‬شێخ ئەحمەد لەلایەن ئەم دوكتۆرانەوە،‮ ‬ڕۆژی‮ ‬9‮/‬1‮/‬1969، شێخ ئەحمەدیان بردە بەغدا،‮ ‬بەڵام بەهۆی‮ ‬لەكار كەوتنی‮ ‬گورچیلەكانی‮ ‬نەیانتوانی‮ ‬لە مەرگ‮ ‬ڕزگاری‮ ‬بكەن و‮ ‬ڕۆژی‮ ‬11‮/‬1‮/‬1969 ‮ ‬گەورەی‮ ‬بارزان كە خالیدی‮ ‬كوڕی‮ ‬و سەلیم‮ ‬یوسفی‮ ‬لەلا بوون،‮ ‬ماڵئاوایی‮ ‬لە دنیا كرد‮. ‬دوای‮ ‬كۆچی‮ ‬دوایی‮ ‬شێخ ئەحمەد،‮ ‬فەریق حەردان عەبدولغەفار وەزیری‮ ‬بەرگریی‮ ‬عێراق،‮ ‬تەرمی‮ ‬شێخ ئەحمەدی‮ ‬بە هێلیكۆپتەرێك كە نوێنەری‮ ‬خۆشی‮ ‬لەگەڵدا بوو،‮ ‬ڕەوانەی‮ ‬بارزان كردەوە‮. ‬
شێخ ئەحمەد بارزانی‮ ‬هەست و بێرێكی‮ ‬بەهێزو قولی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و نیشتمانی‮ ‬هەبوو و باوەرێكی‮ ‬زۆر تەواویشی‮ ‬بە رزگاری‮ ‬و ئازادی‮ ‬گەلەكەی‮ ‬هەبوو،‮ ‬بۆیە هەمیشە داكۆكی‮ ‬لە بوونی‮ ‬یەك ریزی‮ ‬و تەبایی‮ ‬و‮ ‬یەكێتی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬دەكردەوە و تەنانەت نەبوونی‮ ‬یەكێتی‮ ‬و تەبایی‮ ‬و‮ ‬یەك ریزی‮ ‬وبەواتایەكی‮ ‬تر لاواز بوونی‮ ‬هەست و بیرونەبوونی‮ ‬ناسنامەكەیەكی‮ ‬یەكگرتووی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬بە هۆكاری‮ ‬كارەسات و بەدبەختی‮ ‬و ماڵ وێرانی‮ ‬و سەرنەكەوتنی‮ ‬شۆڕەشەكانی‮ ‬كوردی‮ ‬دەزانی‮ ‬و هەمیشە دەیفەرمو‮: (‬چونكە كورد‮ ‬یەكگرتوو نیە بۆیە سەرنەكەوتووە و تا‮ ‬یەكیش نەگرێت قەد سەرناكەوێت،‮ ‬ئەگەر كورد‮ ‬یەكگرتووبن تاكە تفەنگێكیش نەتەقەێنن خۆیان دەوڵەتن و هیچان لە خەڵكی‮ ‬تر كەمتر نیە و لە خەڵكی‮ ‬تر لێهاتووتر و عاقڵتریشن،‮ ‬ناكۆك نەبن لە نێوانتان دوا هەوڵ دەن پێكەون ئیدارە بكەن،‮ ‬كاتی‮ ‬خۆی‮ ‬و لە رابردوو سەد خێزانی‮ ‬موسڵمان و سەد ماڵی‮ ‬جولەكە و سەد خێزانی‮ ‬كریستان لە بارزان بە‮ ‬یەكێتی‮ ‬و تەبایی‮ ‬پێكەوە دەژیان و هەریەكشیان لەسەر ئایینی‮ ‬خۆی‮ ‬بوو‮.‬
شێخ ئەحمەد بارزانی‮ ‬لە قوتابخانەیەكی‮ ‬گەورەی‮ ‬نەتەوایەتی‮ ‬و نیشتمانپەروە هاتبوو بۆیە بوو بە‮ ‬یەكێك لە درێژەپێدەرانی‮ ‬ئەو بزاڤ و رێچكە نەتەویی‮ ‬و نیشتمانیەی‮ ‬لە زوەوە لە بارزان دەستی‮ ‬پێكردبوو،‮ ‬لەم روانگەیەشەوە هەست و بیری‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و ناسنامەی‮ ‬نەتەوایەتی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد رەگوریشەیەكی‮ ‬قوڵی‮ ‬لە مێژووی‮ ‬كورددا داكوتاو‮ ‬،‮ ‬شێخ ئەحمەد بارزانی‮ ‬بەیەكێك لەو مرۆڤە وڵاتپارێزانە دەژمێردرێت كە رۆڵێكی‮ ‬بەرچاوی‮ ‬بینی‮ ‬لە پاراستن و بەرەوەپێشەوەبردنی‮ ‬ناسنامە و هەست بیری‮ ‬نەتەوایی‮ ‬و نیشتمانپەروەری‮ ‬لە ناوچەكەدا كە بوو بە بەشێك لە سروشتی‮ ‬ژیان و فاكتەرێكی‮ ‬دەروونی‮ ‬تاكی‮ ‬كورد‮.‬
شایانی‮ ‬باسە جەنابی‮ ‬مەلامستەفای‮ ‬بارزانی‮ ‬و سەركردەی‮ ‬جوانەمەرگ ئیدریس بارزانی‮ ‬و سەروك مسعود بارزانی‮ ‬و بنەماڵەی‮ ‬بارزان هەموویان لەسەر هەمان ئەم فەلسەفە و رێبازەی‮ ‬جەبانی‮ ‬شێخ ئەحمەد بارزانی‮ ‬پەروەردەبوونە و هەموو هەوڵێكیان لە پێناو ئازادی‮ ‬و سەربەخۆی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانە‮. ‬سەرچاوە‮: ‬
كتێبی‮ ‬بارزانی‮ ‬و بزوتنەوەی‮ ‬ڕزگاریخوازی‮ ‬كورد،‮ ‬1931‮-‬1958، نوسینی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮.‬
كتێبی‮ ‬دیدێكی‮ ‬مرۆڤایەتی‮- ‬ئاینی‮- ‬نیشتمانی‮ ‬بۆ كەسایەتی‮ ‬شێخ ئەحمەد بارزانی‮ ‬نووسینی‮(‬رەشید مەلا عەلی‮ ‬كۆلەكی‮).‬
كتێبی‮ ‬بارزانی‮ ‬و پاشەكشێی‮ ‬بارزانییەكان‮ ‬لە بیرەوەرییەكانی‮ ‬ئیحسانی‮ ‬دا وەرگێڕانی‮(‬ئەبوبەكر ساڵح ئیسماعیل‮).‬
كتێبی‮ (‬مستەفا بارزانی‮ ‬پێشمەرگە و‮ ‬سەرۆك‮) ‬نووسینی‮ ‬حامید گەوهەری‮.‬