كه‌شناسیی عیراق باری كه‌شوهه‌وای بۆ چوار رۆژی داهاتووی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند و به‌پێی پێشبینییه‌كان چاوه‌ڕوانده‌كرێت له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه به‌فربارین له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێ بكات و شه‌پۆله‌كه‌ش تا هه‌ینیی داهاتوو به‌رده‌وام بێت.
له راپۆرتێكدا ده‌سته‌ی كه‌شناسیی عیراق باری كه‌شوهه‌وای چه‌ند رۆژی
داهاتوو بڵاوكردەوە ، سبه‌ینێ یه‌ك شه‌ممه‌له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان
ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت و دواتر ورده ورده ده‌بێت به هه‌وری ته‌واو و
بارانی له‌گه‌ڵ ده‌بێت، له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوریش ئه‌گه‌ری
بارانبارینێكی كه‌م هه‌یه.
هەروەها دەستەی كەشناسی عێراق لەبارەی رۆژی دووشەممە ئاماژەی بەوەكردووە،
له هه‌رێمی كوردستان ئاسمان هه‌ور و باراناوی ده‌بێت و ئه‌گه‌ری بارینی
به‌فر هه‌یه، له ناوچه‌كانی باشوریش باران ده‌بارێت.
ئەوەش دەخاتە روو، کە پێشبینی دەکرێت ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو لە نێو سەنتەری شارەکانی هەولێر و سلێمانی بەفر ببارێت.









