راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە هەولێر لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەوە.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە هەولێر و سەرەتا لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆبووەوە، دواتریش لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و کۆبوونەوەی سێیەمی لەگەڵ مەسروور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بوو.