خه‌بات: عه‌لى بانیشارى
هیچ هه‌فته‌یه‌كى ساڵى رابردوو و هه‌فته‌ى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵیش تێپه‌ڕى نه‌كردووه كه بارانى تێدا نه‌باریبێت، به‌رده‌وامى باران بارین وایكرد به‌شێك له جووتیارانى باشوورى كوردستان نه‌توانن له كاتى خۆیدا زه‌وییه‌كانیان بكێڵن. جووتیاران باس له‌وه ده‌كه‌ن له 15ى تشرینى دووه‌مى ساڵى رابردووه‌وه كه واده‌ى تۆوكردنه باران ده‌رفه‌تى ئه‌وه‌ى نه‌داوه كه زه‌وى وشك بێته‌وه و تۆ‌و بكرێت. به‌ڕێوه‌به‌رى كشتو‌كاڵى شاره‌زوور ده‌ڵێ: ساڵ هه‌بووه جووتیاران له مانگى كانووى دووه‌م زه‌وییه‌كانیان كێڵاوه‌وه به‌رهه‌مى ئه‌و ساڵه‌ش باش بووه.
وه‌كو شاره‌زایانى بوارى كشتوكاڵ ئاماژه‌ى بۆ ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر له‌م مانگه‌شدا گه‌نم و جۆ بچێنرێت به‌رهه‌مى ده‌بێت. به‌پێى دواین خشته‌ى باران بارین كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى و به‌ومه‌له‌رزه‌رانى هه‌رێم بڵاویكردووه‌ته‌وه له پارێزگاى هه‌ولێر تا سێى ئه‌م مانگه(370.0) ملم و پارێزگاى سلێمانى (531.1) ملم و له پارێزگاى دهۆك (498.1) ملم و له پارێزگاى كـه‌ركوك (248.3) ملم و له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ش(461.0) ملم باران باریووه.
زۆرترین بڕى باران بارین له قه‌زاى مێرگه‌سوورى سه‌ر به پارێزگاى هه‌ولێر بووه كه (1060.6)ملم بووه و كه‌مترین بڕیش له قه‌زاى خورماتوو له پارێزگاى كه‌ركوك باریووه كه (167.5)ملمه. فه‌ریق حمه عه‌لى، جووتیارێكى دانیشتووى قه‌زاى سه‌یدسادقه و ده‌ڵێ” یه‌ك مانگ زیاتره ده‌مه‌وێت له زه‌وییه پێنج دۆنمیه‌كه‌مدا گه‌نم بچێنم، به‌ڵام زۆرى و به‌رده‌وامى باران بارین ده‌رفه‌ى ئه‌وه‌ى نه‌داوه زه‌وی وشك بێته‌وه و ده‌ست به تۆوكردن بكه‌م”. ده‌شڵێت” تا زه‌وى به باشى وشك نه‌بێته‌وه تراكتۆر ناتوانێت جووت بكات”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا به‌هۆى به‌رده‌وامى باران بارینه‌وه به‌شێك له جووتیارانى سنوره‌كه تائێستا زه‌وییه‌كانیان نه‌كێڵاوه. ئه‌و جووتیاره كه ماوه‌ى 18 ساڵ زیاتره ساڵانه گه‌نم ده‌چێنێت گوتیشى” ئه‌گه‌ر تا دوو هه‌فته‌ى دیكه‌ش زه‌وى وشك بێته‌وه ئاساییه گه‌نم بچێنرێت، چونكه له ماوه‌ى چوار مانگدا گه‌نم گوڵ ده‌كات”.
له سنورى شاره‌زوور 1800 جووتیار ساڵانه خه‌ریكى چاندنى گه‌نمن. ساڵانه جووتیارانى سنوره‌كه 30 هه‌زار ته‌ن گه‌نم به‌رهه‌م دێنن، شاره‌زوور به یه‌كێك له‌و ناوچانه داده‌نرێت رێژیه‌كى زۆر گه‌نمى لێ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و بڕێكى باشیش بارانى لێ ده‌بارێت. عه‌بدولكه‌ریم عارف، به‌ڕێوه‌به‌رى كشتو‌كاڵى شاره‌زوور به(خه‌بات)ى راگه‌یاند” شاره‌زوور نـاوچه‌یه‌كى مسۆگه‌رى بارانه و باشـتر وایه 15ى تشرینى دووه‌م تا 15ى كانووى یه‌كه‌م تۆ‌و بكرێت”. ده‌شڵێت” له ساڵانى رابردوودا له كاتى وشكه‌ساڵى زۆربه‌ى جووتیاران له مانگـى كانوونى دووه‌م تۆیان چاندووه و بـه‌رهه‌میشى باش بووه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا به‌رده‌وامى باران بارین له سه‌رتاسه‌رى كوردستان بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى به‌شێك له جووتیاران فریا نه‌كه‌ون زه‌وییه‌كانیان بكێڵن. به‌پێى ئامارى ئاماره‌ى وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى حكوومه‌تى هه‌رێم سێ ملیۆن و 552 هه‌زار دۆنم زه‌وى چێنراو به گه‌نم هه‌یه. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى بازرگانى هه‌رێم پێشبینى ئه‌وه‌یكردووه به‌هۆى زۆرى باران بارینه‌وه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مساڵ یه‌ك ملیۆن ته‌ن گه‌نم له هه‌رێمى كوردستان به‌رهه‌م بهێنێت.
له باشوورى كوردستان گـه‌نم و جۆ له پێده‌شته‌كان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رفراوان ده‌چێنرێت، زۆرینه‌ى گه‌نم و جۆى هه‌رێم پێشت به‌ئاوى باراناو ده‌به‌ستێت كه ساڵانى پێویستى بـه زیاتر له 400 ملم بارانه.









