ساسان دەروێش – هۆڵەندا
هه‌ڵۆ ڕەمشتی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ویەکێک لە پێشمەرگەوفەرماندەکانی پارتی ئازادی کوردستان ، لە سەرەتای شەڕی داعشەوە لە نێوسەنگەرەکانی پێشەوەی شەڕدابووە لە چەندین شەڕی قورس‌دا بەشداربووە و وێرای ئازایەتی وچاونەترسی ڕۆڵی کاریگەریی بینیوە لەنێو پێشمەرگەکاندا کە شارەزایەکی باشی هەیە لە پوچەڵکردنەوەی بۆمب ، سێ ساڵ لەمەوبەر وەکو ئەمڕۆ لە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی گۆبەیبەی ڕۆژئاوای کەرکوک بەسەختی برینداربوو کاتێک بۆمبێک پیدا تەقیەوەوبەوهۆیەوەقۆڵی چەپی لەدەستدا بەڵام نەبووەهۆی چۆڵکردنی سەنگەری بەرگریکردن لە خاکی کوردستان وبەلە دەستدانی قۆڵی بەشەرەفێکی گەورەیی دەزانێ ناوبراو له ساڵی 1983 له باوكێكی كامیارانی و دایكێكی سنه‌یی هاتووه‌ته دنیاوە، هه‌ر له منداڵیه‌وه خه‌وی به بوون بە پێشمه‌رگه‌وه دەبینی کاتێکیش گەورەبوو لە پێشبڕکیی ژیاندابوو بۆ هێنانە دی خەونەکەی ، هه‌ر له گه‌نجێتیه‌وه دڵه گه‌وره‌كه‌ی به‌رگه‌ی نه‌گرت كه بێ ده‌نگ بێ به‌رانبه‌ر ئه‌و دۆخه‌ی كه كوردی تێدایه و له ساڵی 2003 به‌یانییه‌ك بریاری دا و په‌یوه‌ندی به پارتی ئازادی كوردستانه‌وه كرد، جلی پێشمه‌رگایه‌تی كرده به‌ری و چه‌كی كرده شانی و ئیدی ئاماده بوو بۆ فیداكردنی گیانی له‌پێناو كوردستان، له ماوه‌یه‌كی كورتدا به‌هۆی ئازایه‌تییه‌وه له كۆنگره‌ی پارتی ئازادی كوردستان پله‌ی به‌رز كرایه‌وه و بوو به ئه‌ندامی مه‌جلیسی گشتی، هه‌لۆ ده‌ست له‌سه‌ر تفه‌نگ له شاخێكه‌وه بۆ یه‌كێك، له سه‌نگه‌رێكه‌وه بۆ یه‌كی دی، له‌سه‌ر ساترێكهوه بۆ یه‌كی دی قاره‌مانانه چه‌ندین ساڵ دژی زوڵم‌و زۆرداری داگیرکاران شه‌ری كرد، زوهره هه‌ورامی خێزانیشی كچی زاهیر عه‌لی ناسراو به سۆفی عه‌لییه كه قاره‌مانێكی كورده كه ته‌مه‌نێك خزمه‌تی به كورد و كوردستان و دۆزی كورد كردووه، زوهره له‌دایك بووی 1991ه و هه‌ر كه ته‌مه‌نی گه‌یشته 19 ساڵی بریاری دا كه شوێنی ئه‌و سه‌ر ساتره‌كانی مه‌یدانی جه‌نگ بێ شان به شانی باوكه قاره‌مانه‌كه‌ی، له ساڵی 2010 زوهره خان ده‌بێ به خێزانی كاك هه‌لۆ و لانه‌ی به‌خته‌وه‌ری خێزانه‌كه‌یان سه‌ر ساتره‌كانی هه‌ره پێشه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر دوژمن دەبیت ، هه‌ڵۆ ڕەمشتی له باشوردا له زۆربه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژی داعش به‌شدار بوو ، له ماوه‌ی ئه‌و دوو ساله‌دا بری 18 تۆن ته‌قینه‌وه و بۆمبی پوچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه، له پوچه‌ل كردنه‌وه‌ی ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌دا 6 جار بریندار بووه و له سه‌دا 33ی له‌شی سوتاوه و قۆڵێكی شه‌هید بووه، له كاتی له ده‌ست دانی قۆڵه‌كه‌ی داوایان لێ كرد كه بینێرنه ده‌ره‌وه‌ی ولا̌ت تا چاره‌سه‌ر بكرێ، به‌ڵام ره‌تی كرده‌وه و گوتی كه شوێنی پێشمه‌رگه ئه‌وروپا نییه و سه‌ر ساتره‌كانی وڵاتە و دوای 18 رۆژ له نه‌شته‌رگه‌ری دووباره جلی پێشمهرگایهتییهكهی كرده‌وه به‌ری و رێگای سه‌نگه‌ری گرته بهروهەمیشە خۆیی بەپێشمەرگە وپارێزەری کوردستان دەزانێ ، ئەمڕۆش 3 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر برینداربوونی ، دەکڕێ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ لەبەرچاوگرتنی دڵسۆزیی ئەم پێشمەرگەیە کە ئێستا لە هەولێر نیشتەجێیەوخۆیی دابینی ژیانی خۆیی دەکات بێ ئەوەی هیچ هاوکاریەک بکرێ ، لەمباریەوە بۆ خەبات دوا .خەبات / لە دوای سێ ساڵ لە دەستدانی قۆڵێکت چ پەیامێکت هەیە؟هەڵۆ ڕەمشتی / من هیچ کات دوودڵ وپەشیمان نەبوومە لەوخزمەتانەی کردوومە ، سەرەڕای بێ ئەمەکی حکومەتی کوردستانیش بەرامبەر ماندوو بوونەکەم ئەگەر جارێکی دیکەش کوردستان پێویستی بەگیانبازی وخۆ فیداکردن ببێ دڵنیابە هەڵۆ ڕەمشتی لە پێشەوەی زۆر کەسەوە سینەم دەکەمە قەڵغان بۆ پاراستنی ..خەبات / چ هۆکارێک بووکە بەشداری لە شەڕی داعش بکەن ؟هەڵۆ ڕەمشتی / ئێمە سەربەخۆیی خوازەکان ، سنەوسلێمانی وکەرکووک وقامیشلوو وئامێدی بەیەک وڵات سەیردەکەین و پاراستنی دەسکەوتەکانی باشووری کوردستانیش، بەشێکە لەو کارانەی کە بەئەرکی خۆمانی دەزانین ..خەبات / تا چەند شەڕی داعش بەچارەنووساز دەزانی ؟ هەڵۆ ڕەمشتی / بەداخەوە ئاڵۆزی نێو ماڵی خۆمان وخەیانەت نەیهێشت بتوانین دەسکەوتەکانی شەڕی داعش بکەیەن هەوێنی دروستکردنی پشتیوانی نێودەوڵەتی لە پشتگیری کردنی ڕیفراندۆمەکەمان وتەنها خوێنمان داوداعسمان لەناوبرد وئەوماندوویەتیەش کرایە قوربانی بەرژەوەندی حیزبی ، بەداخەوە ئەو هەلەمان لەدەستداو ئەگەریش هەرشتێک بکەین جێ خۆی ناگرێتەوە.خەبات / ڕۆڵی پێشمەرگەی کوردستان چۆن هەڵدەسەنگێنی لە بەرگریکردنەکاندا لە دژی داعش ؟هەڵۆ ڕەمشتی / هەموو دنیا دیتی لەسەر زەوی ، تەنها کورد توانی داعش بەچۆکدا بێنێ ، کورد و پێشمەرگە، بەهێزترین شەڕکەرەکانی مەیدانی شەڕەکە بوون .خەبات / گشتپرسی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان پێت وایە کاتێکی گونجاوبووبێ ؟ هەڵۆ ڕەمشتی / زۆر گونجاو بوو ، بڕیارێکی بەجێ و بەهێز وکاریگەر بوو ، چونکە ئیرادەی میللەتی ئێمەی دەرخست وئەودەرفەتەمان پێدرا بڵێین چیمان دەوێ ، دڵنیام ئەگەر شانزەی ئۆکتۆبەری پار ، کورد جارێکی دیکە زامی خیانەت وخاک فرۆشتنی نەدیتبا ئەمڕۆ دۆخەکە جۆرێکی دیکە دەبوو. خەبات / بەهای پێشمەرگایەتی وشەهیدبوون لەلای تۆ چەندە ؟هەڵۆ ڕەمشتی / من بەشێکی جەستەم شەهیدە ولەخاکدا نێژراوە ، شەهید بوون یان هەر ئازارێک کە لە پێناو پاراستنی شەرەف وکەرامەتی نەتەوەکەمدا هاتبێت وبێتە ڕێگەم بەگەورەترین و بەهادارترین میدالیایی شانازی دەزانم ، حەزم نەکردووە شەهیدبم هەمووکات ویستوومە تا کاتیی کۆتاییم بمێنم وخزمەتی زیاتر بکەم ، ئەگەر ڕۆحی مرۆڤ توانای کاریگەریی دانانی هەبێ لەسەر زیندووەکان دڵنیابە ڕۆحیشم تا سەربەخۆیی کوردستان ئارام ناگرێ وهەردەم حەولی بۆ دەدەم .خەبات / داستانی پردێ وسەحیلا چ پەیامێکی پێ بوو ؟ هەڵۆ ڕەمشتی / لە پردێ بووم کە هێزەکە هات بۆ گرتنی هەولێر وشکاندنی سومعەی کورد و پارتییەکان ، بەڵام ئیرادەی کوڕەکانی ڕۆژهەڵات وباشوور لە پردێ پیلانێکی نێودە









