به دەنگی زۆرینەی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمهریکا، “نانسی پیلۆسی” وەک سەرۆکی ئەنجوومەنەکە هەڵبژێردرا، كه توانى بۆ جاری دووەم ببێتەوه سەرۆکی ئەنجوومەنەکە و 116 ههمین خولی کۆنگرێسی ئەمەریکا بە فەرمی ببهستێت.
ئهمهیش دوای ئەوەی ساڵی 2007 دیموکراتەکان توانیان زۆرینەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمهریکا بەدەستبهێنن ناوبراویان کردە سەرۆکی ئەنجوومەنەکە، له كاتێكدا پێشتر نانسی تا ساڵی 2011 سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمهریکا بوو و دواتر کە کۆمارییەکان توانییان زۆرینەی ئەنجوومەنی نوێنەران بەدەستبهێنن، ناوبراو بوو بە سەرۆکی فراکسیۆنی دیموکراتەکان لەو ئەنجوومەنە.
نانسی پیلۆسی یەکێکە لەو سیاسەتمەدارانەی ئەمهریکا کە بەردەوام ڕەخنەی ئاراستەی تڕەمپ کردووە و پێشتریش ڕای گەیاندبوو، ئەگەر ببێتەوە بە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران یەکەم کار کە دەیکات بەدواداچوونە لە دۆسیەی دەستێوەردانەکانی ڕووسیا لە هەڵبژاردنی تڕەمپ وەک سەرۆکی ئەمهریکا.










