به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێكی شه‌فه‌ق نیوز دوای سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ عێراق نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌رپرسانی ئه‌مریكا پێشتر به‌رپرسانی عیراقیان ئاگادار كردبۆوه‌ كه‌ له‌ 26ی كانوونی یه‌كه‌م سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كه‌ی سه‌ردانی عێراق ده‌كه‌ن بۆ پیرۆزباییكردن له‌ پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌تی نوێی عێراق.

هه‌روه‌ها باس له‌وه‌شكرابوو له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا به‌بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی نوێ سه‌ردانی بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات له‌ناوخۆی عێراق بۆ پیرۆزبایكردن له‌ ساڵی نوێ و باسكردنی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سووریا و چه‌ند پرسێكی ناوخۆیی وه‌ك دیواره‌كانی مه‌كسیك و هه‌ڵپه‌ساردنی حكومه‌تی ئه‌مریكا . 

به‌گوێره‌ی زانیاری ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی نووسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندووه‌: پاش سه‌ردانه‌كه‌ی بڕیاریداوه‌ به‌ فه‌رمی بانگهێشتی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بكات بۆ واشنتۆن و له‌باره‌ی ڕه‌وشی ئێستای عێراق و ناوچه‌كه‌ و ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی داعش و پرسی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌ سووریا و كه‌مكردنه‌وه‌ی له‌ ئه‌فغانستان بكات.

KTV