نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له په‌یامێكدا جه‌ژنى له‌دایكبوونى حه‌زره‌تى مه‌سیحى پیرۆز كرد، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى له‌دایكبوونى حه‌زره‌تى مه‌سیح سڵاوى خواى لێ بێت، له
هه‌موو خوشك و برایانى مه‌سیحى له كوردستان و ته‌واوى جیهان پیرۆز
ده‌كه‌ین، به‌و هیوایه‌ى جه‌ژنێكى پڕ له ئارامى و ئاسووده‌یى به‌سه‌ر
به‌رن و ئه‌م جه‌ژنه خێر و خۆشى و ئاشته‌وایى بۆ ته‌واوى مرۆڤایه‌تى
بهێنێت.
جه‌ژنى له‌دایكبوونى حه‌زره‌تى مه‌سیح ئه‌مساڵیش له كاتێكدا دێته‌وه كه
به‌داخه‌وه هێشتا ژماره‌یه‌كى زۆرى خوشك و برایانى مه‌سیحى له
ئاواره‌ییدا ده‌ژین و نه‌یانتوانیوه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆیان،
هیوادارین جه‌ژن و بۆنه‌كانى داهاتوو هه‌موویان به سه‌رفرازى گه‌ڕابنه‌وه
شوێنه‌كانیان و ئارامى و سه‌قامگیرى و دڵنه‌وایى ته‌واوى عێراق و
ناوچه‌كه و جیهانى گرتبێته‌وه.
له‌م جه‌ژنه پیرۆزه‌دا دووباره داكۆكى له‌سه‌ر كولتوورى دێرینى
پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى و ئاشته‌وایى و گیان و په‌یامى مرۆییانه‌ى
مه‌سیحییه‌ت و ئایینه‌كان له‌نێوان پێكهاته ئایینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى
كوردستان و پاراستنى ئه‌و كولتووره ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌شێكى گرنگ و
دیارى ده‌وڵه‌مه‌ندى و شانازیى پێكهاته‌كانى كوردستانه.
دووباره جه‌ژنى له‌دایكبوونى حه‌زره‌تى مه‌سیح له هه‌موو لایه‌ك پیرۆز بێت و هیواى جه‌ژن و پشوویه‌كى خۆش بۆ هه‌مووان ده‌خوازین.








