خهبات: توانا زرار
خێرا سپی بوونی قژ گۆڕانی ڕەنگی قژ لە ڕەشەوە بۆ سپی بۆ چی دەگەڕێتەوە،یاخودبڵێین تەمەندرێژی چ پەیوەندییەكی بە سپی بوونی قژەوە هەیە. بەپێی لێكۆڵینەوەیەك، ئەو كەسانەی درەنگ سەر و قژیان سپی دەبێت زیاتر ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشییەكانی دڵ و شانە دەمارییەكانیان هەیە بەراورد بەو كەسانەی زووتر سەریان سپی دەبێت. لێكۆڵینەوەكە ئەوەشی دەرخستووە هەرچەندە زوو سپی بوونی تاڵە مووەكانی قژی مرۆڤ بە هۆكاری زوو پیربوون و چوونە تەمەنەوە دادەنرێت، هەر بەپێی لێكۆڵینەوەكە دەریشكەوتووە كە نیشانەیە بۆ تەندروستییەكی باش و چانسی ژیانێكی درێژتریان هەیە.هەروەها لێكۆڵینەوەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە ئەوانەی درەنگتر تاڵە مووەكانی سەریان سپی دەبێت ئەگەری هەیە زیاتر دووچاری نەخۆشی ببنەوە، چونكە گلۆسانین بەڕێژەی 50% لەش لە نەخۆشیانە دەپارێزێت و تەنها بەڕێژەی 50% ئەركی پاراستنی تاڵە مووەكانی قژە.










