لە تویتێکدا ده‌رباره‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی ماڵێك لە چه‌مچه‌ماڵ، سه‌رۆكوه‌زیران ڕایگەیاندووە، کاره‌ساتی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردووی چه‌مچه‌ماڵ “له ناخه‌وه هه‌ژاندمی.”
دەقی تویتەکەی نێچیرڤان بارزانی ده‌رباره‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی ماڵێكی چه‌مچه‌ماڵ:
کاره‌ساتی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردووی ماڵێکی چه‌مچه‌ماڵ که تیایدا
سێ منداڵ گیانیان له ده‌ست دا و دایکیان به سه‌ختی بریندار بوو، له
ناخه‌وه هه‌ژاندمی. هاوبه‌ش و هاوخه‌می خانه‌واده‌یانم. چی پێویست بێت،
هاوکار ده‌بین. داواى ئاگایی و خۆپاراستنى باشتر له هاووڵاتیان ده‌كه‌م.








